شیعر و قوربانیی
ڕێبوار سیوه‌یلی
له‌م ده‌ورانه‌دا هیچ شتێك، هیچ سه‌نگه‌ر و قه‌ڵایه‌ك له شیعر باشتر نیه بۆ پاراستنی ڕۆح.
چونكه ته‌نیا شتێك ڕۆح له ژه‌نگ و گه‌نده‌ڵی و دۆڕان ڕزگار ده‌كات، چوونه‌وه ناو خود و میهره‌بانیه له‌گه‌ڵ ناخی خۆمان.
شیعر زمانی داهێنانه، بۆیه ئه‌وانه‌ی له‌م سه‌رده‌مه ڕزگاریان ده‌بێت، زۆر كه‌من، مه‌گه‌ر به نه‌وعێ خه‌ریكی شیعر بن: خوێندنه‌وه، گوێگرتن و نووسینی..
ئه‌گه‌ر زۆرینه بیخوێننه‌وه زۆر باشه و جێی دڵخۆشی،
ئه‌گه‌ر له‌وانیش زۆرتر گوێی لێ‌بگرن زۆر باشتر
به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌وانه زیاتر بینووسن، نه‌گبه‌تی.
ئێمه له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا پێویستیمان به كه‌مترین شیعرنووس، زۆرترین شیعر دۆست هه‌یه، له‌ناو ئه‌مانیشدا پێویستیمان به نه‌وه‌یه‌ك له شیعرخوێن و گرنگیشه هه‌موو كه‌سیش گوێ له شیعر بگرێت..
بۆ ئه‌وه‌ی میلله‌تێك به زیندوویی بمێنێته‌وه، پێویسته بۆنی شیعر له زمان و داهێنان له هه‌ناسه‌ی بێت. نه‌ك بۆنی گۆشت.. مرۆڤ له ڕێگه‌ی خۆیه‌وه خودا كه‌شف ده‌كات، هه‌ر بۆیه‌شه له ڕێگه‌ی شیعریشه‌وه پێی ده‌گات، نه‌ك قوربانی..
!doctype>
-
كۆمێنتی بلوگه‌ر
-
كۆمێنتی فه‌یسبووك
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة
(
Atom
)
!doctype>
0 كۆمێنته‌كان :
إرسال تعليق