بادامی شیرین
Almond: بادامی شیرین: بادام شیرین: لوزالحلو
داری بادام دارێكە خاوەنی گەڵای درێژ و باریك كە گوڵەكانی لە پێش گەڵاكانیدا دەپشكوون و دەردەكەون، میوەی بادام هەوەڵێ پێستێكی سەوز و ناسك دایپۆشیوە و تووكنە كە پێی دەڵێن چەقالە بادام كە دوای ماوەیەك رەق و سەخت دەبێ مەغزی بادام دوو جۆرە : شیرین و تاڵ، بادامی شیرن بە كاڵی یان برژاوی دەیخون رۆنیشی لێ دروست دەكەن ئەو رۆنە بۆ پزیشكی و سەنعەت و سابوونسازكردن بە كاردێ بە عەرەبی پێی دەڵێن« لوز »، چەقالە بادام میوەیەكی بەهێزە و گەدە بەهێز دەكا، ئاوەكەی پووكی ددان بەهێز دەكا ئەو بەشانەی لە داری بادام كەڵكیان لێی وەردەگیرێ، ئەوانەن:
١ توێكڵ، ٢ گەڵا، ٣ خونچە، ٤ ناوكى بادەم
تەمەنی ئابووری بادام نزیكەی ٥٠ ساڵە، باخێكی باشی بادام باشی ئاو دەی و پەینی كەی هەتا چوار تۆن و نیوی بەرهەم دەبێ لە هێكتاردا، بەڵام بە شێوەی ئاسایی زۆر لەوە كەمترە نزیك بە ١٥٠٠ كیلۆ لە هێكتاردا.
لە ئێراندا نزیك بە ٣٠ جۆر بادام ناسراوە و دەچەقێنرێ، گرینگترین جۆری ناوخۆیی ئەوانەن: بێ وێنە، تاجری، بە رد مەشەدی، كاغەزی، دەنووك قاژوویی موحبی عەلی.
تایبەتمەندی بادام:
بادام میوەیەكە لێوڕێژ لە ڤیتامین ،B2,PP,B1. قەند، كلسیۆم مادەی چەوری باش.
٢. زانایانی گەورەی ئیسلام (ئەبوعەلی سینا و زەكەریای رازی ) وتوویانە بادام سینگ نەرم دەكا و سووتانەوەی میز هێدی دەكا، مێعده بەهێز دەكا و سیپەلك خاو ێن دەكاتەوە و ریخۆڵەكان خاو ڵن د ەكاتەوە بۆ ئەوانەیان داناوە.
٣. زەكەریای رازی باوەڕی وابووە بادام زەین زیاد و لەش قەڵەو دەكا.
٤. بادام خاوەنی ئەندازەیەكی زۆر قسڵە و ئەندازەیەكی بەرچاو فسفۆڕە كە شوێنەوارێكی تەواوی لەسەر مێشك و چۆنیەتی دەمار هەیە.
٥. بادامی گەییوی وشك بێ ئەندازە بەهێزە و بۆ ئەو كە سانەی گیرۆدەی كەمی كالسیۆمن خواردنێكی زۆر باشە.
٦. لە بادامی شیرین رۆنێك دەگرن كە زگ دەچوێنێ و ئەندازەی خواردن بۆ گەورەساڵان ٦٠ گڕەم و بۆ منداڵان ١٠ هەتا ١٥ گڕەم كە بەیانان له خورێنی دەبێ بیخۆن.
٧. ئەگەر برینی بیرۆ بە رۆنی بادامی شیرن چەور كەن، چابوونەوەی وەتاڵووكە دەخا.
٨. بۆ بەهێز كردنی ریخۆڵە كان دەتوانی بەشی خوارەوەی زگ بە رۆنی بادامی شیرن، بەیانی و شەوێ تێهەڵسوووی و دەستی رێخەی.
٩. رۆنی شلی بادامی شیرن بۆ هێدی كردنی ژانی گوێ زۆر باشە بەو مەبەستە دەبێ نیوەكەوچكێكی قاوەخۆری چكۆڵە رۆنی بادام شەوێ كاتی خەو لە گوێی كەن.
١٠ . بۆ نەرم راگرتنی دەست لە زستاندا و بۆ چاركردنی قەڵەشی دەست دەتوانین رۆنی بادامی شیرن بە قەدەر ئەویش رۆنی كەرە و كاكائۆ تێكەڵ كەن وەك فیچقە لە دەستی هەڵسوون.
١١ . شیری بادام بۆ دەرمانی لەرزی، چڵكی گەدە و ریخۆڵە كان و میزۆك دەیخۆنەوە. (سازكردنی شیری بادام، ٥٠ گڕەم دەكوتن لەگەڵ ٥٠ گڕەم قەند یا شەكر لێكی دەدەن لە لیترێ ئاوی دەكەن)
١٢ . خواردنی شیری بادام بۆ چارە ی دڵەتەپێ، كۆخەی یەك لە دوای یەك باشە.
١٣ . رۆنی بادامی شیرن كۆخەی وشك كە سەرچاوەی لە دەمارەوە بێ، هێدی دەكا.
١٤ . رۆنی بادامی شیرن خڵتەی ئەستووری دەروون بە ئاسانی لادەبا، لەو دوو بۆنەی سەرەوە كەسانێك كە (بلۆقیان داوە ) یان عازەب بوون، بەیانی و نیوەڕۆ و شەو یەك كەوچكی مرەباخۆری لێ بخۆن.
١٥ . رۆنی بادام بۆ چارەی قۆڵنجی گورچیلە، بەردی گورچیلە، خوێن میزە، ژان گەلی منداڵبوون، بێ تاقەتی منداڵ، بەهۆی دڵ پێكداهاتن حاڵەتی لەرزی منداڵانی شیرەخۆرە بە شێوەی خواردن یان خاوێن كردنەوە بەكار دەبرێ، ئەندازەی خواردن بۆ گەورە ساڵان ١٥ تا ٦٠ گڕەم كە لە لیترێ ئاوی گەرمدا حەلی دەكەن و دەیدەن بە نەخۆش یان پێی خاوێن دەكەنەوە بۆ منداڵی شیرخۆر كەوچكێكی مرەباخواردن لە نیوە ئیسكانێك ئاوی گەرمدا.
١٦ . رۆنی بادام تۆزانەوەی گەروو لادەبا بۆ ئەو مەبەستە ١ تا ٢ كەوچكی چێشت خواردن رۆنی بادامی شیرن لە لیترێك ئاوی گەرم دەكەن پاشان غەڕغەڕەی پێ دەكەن و ئەگەر پێشتان خۆش بوو، دوای غەڕغەڕەكە قووتی دەن.
١٧ . بۆ پێشگیری لەكووڕی و دەرمان كردنی دەبێ رۆنی بادامی شیرن هێندێك گەرم كەن رۆژی چەندجار لەو جێگایە كە تازە مۆرەكانی خواربوون هەڵسوون و لەسەر پشت رایكێشن.
١٨ . ئەگەر ٥٠ گڕەم تێكوڵی وشكی زەردی بادامی شیرن لە لیترێك ئاودا بكوڵێنن ئەو كەسانەی عازەب بوون، بەیانی و نیوەڕۆ و شەو هەر جارەی ئیسكانێك لەگەڵ كەمێك شەكر بخۆنەوە و منداڵیش نیوەئیسكانێك ژانی گەروو و كۆخەی بێ پسانەوە و تاوی شوێنی هەناسەكێشان هێدی دەكا.
١٩ . گەڵای بادام زەرداو ناهێڵێ جەر گ بەهێز دەكا لەوی كوڵاتوویەك دروست دەكەن بە شەكر شیرینی دەكەن چكەچكە، بەرە بەرە ئیسكانێكی لێ دەخۆنەوە.
٢٠ . خونچەی بادامی شیرن نەرم و هێدی زگت دەچوێنێ بە شێوەی دێم كراو دەیدەن بە منداڵ.
٢١ . بادام بۆ بەهێز كردنی زەین و هێزی بینایی باشە.
٢٢ . بادام گەرم و تەرە، شەكر چاكی دەكا.
٢٣ . لە بادامی شیرن شەربەتێك دروست دەكەن كە لە باری تاوتوێی ماسینی ئەندامی شەرمی مرۆڤ و میز باشە ئەو شەربەتە فێنكە هێدی كەرە بۆ ئەو مەبەستە دەبێ كیلۆیێ بادام ، تێكوڵەكە لێ وەكەن و لە دەستاونگێك دا كەمێكیش ئاوی تێدابێ، بیكوتن تا دەبێتە خەمیر پاشان ئەوەی لەگەڵ لیترێك ئاو و ٥٠٠ گڕەم شەكر تێكەڵ كەن، لووس و بێ گرێی كەن ئەوجار ٧٠٠ گڕەم قەند و ٢٠٠ گڕەم ئارەقی بەهار نارنجی تێدەكەن.
٢٤ . لە دێم كراوی ٣٠ گڕەم گەڵا و ١٥ گڕەم خونچەی داری بادام تێكەڵكراوێك بەدیدێ كە میز زیاد دەكا زگت دەچوێنێ، كرمیش دەكوژێ.
٢٥ . ئەگەر بادام ببرژ ێنن وەكوو قاوە بیسوونەوە وەك قاوەی لێ دێ و هیچزیانیشی نییە.
٢٦ . ئەگەر مستێك تێكوڵی بادام ماوەی نیوساعەت بكوڵێنن تۆزێك شەكر و چەند دڵۆپێك ئاوی لیمۆی تێكەن و چایەكی خاوێن و بۆن خۆش بەدیدێ كە بۆ چارەی تاو، كۆخەژانی گەروو بەكاردێ.
٢٧ . ئەگەر گەڵای تازە و سەوزی داری بادام وەك مەڵحەم لەسەر سووتاو، یان كوتراوی دانێن باش دەبێ.
٢٨ . تێكوڵی بادامی شیرن باشترین خواردنە بۆ ئاژەڵی گیاخۆر كە بۆی قەڵت قەڵتی گەورە دەكەن و لەگەڵ وێنجە و جۆ تێكەڵی كەن دەیدەن بە ئاژەڵ.
٢٩ . بادام خواردنێكی زۆر باشە بە تایبەت بۆ ژنان را سپێردراوە كاتێك كە دووگیانن یان شیر دەدەن بە منداڵ بیخۆن، چونكە بادام بەهێزە و هێز دەبەخشێ لەسەر ساخی تۆ شوێنەواری هەیە.
٣٠ . چەقالە بادامی نەگەییو و ناسك كە لەگەڵ تێكو ڵە سەوز ەكەیەتی گەدە بەهێز دەكا و بۆ پووكەكان باشە.
٣١ . لە بادامی شیرین شەربەتێك دروست دەكەن بۆ دە رمانی ئاوسانی ئەندامی شەرمی مرۆڤ بە كەڵكە.
٣٢ . لە بادام دا دەكرێ بڵێی ماكی نیشاستەیی نییە لەبەر ئەوە ئەو كەسانەی گیرۆدەی نەخۆشی قەندن دەتوانن ئەندازەیەكی زۆر بخۆن هەتا بیكەنە جێگری نان.
٣٣ . ناوكی بادامی شیرن چونكە فوسفوڕی تێدایە باشترین دەرمانی نەخۆشی مێشك و دەمارە.
[caption id="attachment_411" align="aligncenter" width="492" caption="بادام بهتوێكڵی كاڵهوه (ڕێژهی 2لهسهر3ی فنجان)"][/caption]
بیرهێنانەوە:
١. خواردنی زۆری بادام دەبێتەهۆی ناڕەحەتی گەدە و دەزگای هەرس(هەزم).
٢. بۆ هەزمی بادام باش وایە بادامەكە هێدی و باش بجوون تا لە زاردا نەرم دەبێ پاشان قوتی دەن.
-----------------------------------
Peanut: بادام زەوی، بادامە عەرزیلە، بادام زمینی: جوزالارڤ
بادامە عەرزیلە میوەیێكە خۆراكی تام خۆش كە تێكوڵێكی خۆڵەمێشی بۆر رەنگەكەی داپۆشیوە بە لێكردنەوەی تێكوڵەكەی بادامێكی وێنە هێلكەیی دەردەكەوێ رەنگی قاوەیە، گیای بادامە عەرزیلە یەكساڵەیە، تا نیو گەز بەرز دەبێ تامی وەك فندق وایە، واباوە ناوكەكەی دەبرژێنن و دە یخۆن بۆ شیرینی سازكردنیش كەڵكی لێ وەردەگرن، دەتوانن بیكوتن لەگەڵ خۆرشت و سوپی بكەن رۆنی بادامە عەرزیلە كە پستەی شامیشی پێدەڵێن رۆنێكی زۆر چاكە بۆ چێشت لێنان.
تایبەتمەندی:
١. ناوكی بادامە عەرزیلە، بەهێزە و خۆراكێ كە خاوەنی ڤیتامینەكانی. F,PP, D, B, A
٢. ناوكی بادامە عەرزیلە قەلەوت دەكا لەو بارەوە بۆ كەسانی كز باشە.
٣. ناوكی بادامە عەرزیلە هێزی ئارەزووی ژن و مێرد دەجووڵێنێ.
٤. رۆنی بادامە عەرزیلە چونكە ڤیتامینی F تێدایە، بێ بەشە لە كۆلۆستڕۆڵی بێ خەوش، بۆ ئەو كەسانەی چەوری خوێنیشیان زۆر بەكەڵكە.
٥. بادامە عەرزیلە چونكە ڤیتامینەكانی دەستەی B ی تێدایە، بۆ نەهێشتنی لاوازی ماسوولكەكان، و كەمی پلەی خوێن ماندوویەتی زۆر، گیژی، بێ تاقەتی، دڵەخورپە و ترس بەكەڵكە.
٦. چونكە ژن لە كاتی زگپڕیدا لەشی زیاتر نیازی بە ڤیتامینەكانی B هەیە لەبەر ئەوە خواردنی بادامە عەرزیلە یارمەتییەكی زۆر بە ساخی و سڵامەتی و پاك و خاوێنی ژنان دەدات.
٧. بادامە عەرزیلە چونكە ڤیتامین D ی تێدایە بۆ ئەو منداڵانەی گیرۆدەی نەرمی ئێسكن و بۆ ئێسكی شكاو بەكەڵكە.
٨. بادامە عەرزیلە چونكە خاوەنی ڤیتامینی D یە، تەڕایی گەدە زیاد و لە ئاكامدا ئیشتیا زیاد دەكا بە تایبەت بۆ قەڵەو كردنی منداڵان شوێنەواری باشی هەیە.
٩. بادامە عەرزیلە، گەورەبوونی رایەڵی نەرمی لەش وەتاڵووكە دەخا.
١٠ . خواردنی بادامی، زەوی، توێخ توێخ بوونی بەری دەستتان دەرمان دەكا.
١١ . رۆنی بادامە عەرزیلە بۆ كڕێژ وەرینی مووی سەر، بەكەڵكە، لەبەر ئەوە رۆنی خۆجوان كردنە (رۆنی بادامە عەرزیلە ) پێش ئەوەی بچنە حەمام لە پێستی سەریانی هەڵدەسوون، دوای نیوسەعات بە سیدر دەیشۆنەوە.( سیدر: دارێكە زەبەلاح چەقڵی هەیە بەرزییەكەی دەگاتە چل گەز دەڵێن دوو هەزار ساڵ عومر دەكا میوەكەی وەك سنجوو دەچێ كە گەیی رەنگی سوور یا زەرد دەبێ تامی شیرینە بۆ پزشكی دەبێ گەڵاكەی دوای وشك كردن دەیسوونەوە خۆی پێی دەشۆن. ف/عەمید)
وهرگیراوه له كتێبی: كانی ههتوان، ن. مورتهزا نهزهری، و. عهلی داره گردهڵه
0 كۆمێنتهكان :
إرسال تعليق