ئاڵوباڵوو، بەڵاڵووك: البالو: كَرَز
ئاڵوباڵوو میوەیەكی سوورە وەك گێلاس دەچێ بەڵام چكۆلەترە ترش و شیرنەبەڵاڵووك بەتام و لەززەتە و بۆنێكی خۆشی هەیە داری بەڵاڵووك لە ناوچەجۆراوجۆرەكانی ئێران دەڕوێ بە تەڕی و وشكی، بە مرەبا ، بە شەربەت كەڵكیلێ وەردەگرن و دروستی دەكەن لەوە كە قەندی بەڵاڵووك لە جۆری لۆلۆزە بۆ ئەوكەسانەی قەندیان هەیە خراپ نییە، زوو دەتوێتەوە و چاكترین ئاڵوباڵوو بۆ خواردنبەڵاڵووكی تازەیە كە رەنگی زۆر سوور و گەشە بەڵاڵووكی نەگەییو و درەنگ هەزمدەبێ كاری ریخۆڵە كان پەكدەخا بەڵاڵووك چونكە لۆلۆزی تەواوی تێدایە بۆبەهێزكردنی تووی پیاوان بەكەڵكە چونكە لۆلۆز تەنیا شلی تووە بۆ خۆراك وەجووڵەخستنی سلولی تووی پیاوان پێویستە.
لە هێكتارێك باخی بەڵاڵووك لە هەلومەرجی لەباردا ٢٠ هەتا ٢٥ تۆن بەرهەمیدەبێ لە ساڵدا باشترین بەڵا ڵووكی ئێران بەڵاڵووكی چەمپای مەشەدە ئاڵوباڵوو بەپەیوەند و بە پەل و بە دەنك شین دەبێ بەڵاڵووك، بە عەڕەبی پێی دەڵێن كەرەزیا حەب و للملوك ئەو بەشانەی لە داری بەڵاڵووك كە بۆ خواردن یان دەرماندەبێ، ئەوانەن.
١- میوە، ٢- قونچك، ٣- ناوك یا دەنك
تایبەتمەندی:
١. بەڵاڵووك توونیەتی هێوردەكاتەوە شەربەتی بەڵاڵووك باشترین دەرمانە بۆئەوانەی زۆریان توونی دەبێ.
٢. ناوكی بەڵاڵووك دژی زگچوونە و قەبزت دەكا و دژی بهرزبوونهوهی پلەیخوێنە.
٣. بەڵاڵووك دژی ماكی (مادەی) زەرداو و دژی حالەتی هێڵنجە دژی بەردیگورچیلەیە.
٤. بەڵاڵووك ئیشتا زۆر چاك دەكاتەوە.
٥. فیچقە و مەڵحەمی بەڵاڵووك بۆ كردنەوەی رەنگ و روخساری دم و چاوشوێنەواری باش و بە كەڵكی دەبێ.
٦. خواردنی بەڵاڵووك بۆ ئەوانەی دەروونی گەرمیان هەیە و بۆ ئەوانەیگیرۆدەی چوونەسەری فشاری (پلەی ) خوێنن و ئەوانەی چەوری زۆریان لەزگیدایە، بەكەڵكە.
٧. خواردنی بەڵاڵووك بۆ ئەو كەسانەی خورووی پێستیان هەیە بەكەڵكە وباشە.
٨. بەڵاڵووك تایبەتمەندی گێلاسی هەیە خواردنی وی دەمارە هێور دەكاتەوەو بەڵام بە هەر شێوەیێ بێ نابێ زۆری بخۆن.
٩. بەڵاڵووك بۆ ئەوانەی هەزمیان باش نییە و قین گرتوون زۆر باشە.
١٠ . میوەی بەڵاڵووك نەرمت دەكاتەوە.
١١ . خواردنی چەند رۆژان لەسەریەك شەربەت یا مرەبای بەڵاڵووك بۆ چارەیئەوانەی جەرگیان تەواو كار ناكا، بەكەڵكە.
١٢ . شەربەتی یا مرەبای بەڵاڵووك بۆ چارەی تاو و ئەستووربوونی گورچیلە وماسینی گەدە و ریخۆڵە باش و بەكەڵكە.
١٣ . خواردنی كو ڵێنراوی ٣٠ گڕەم قونچكی بەڵاڵووك بۆ ئەو كەسانەی كەگیرۆدەی نەخۆشییەكانی گورچیلە و میزەڵدانن، بەكەڵكە قونچكی بەڵاڵووكە كەماوە ١٢ كاتژمێر لە ئاوی سارد دا بیخووسێنن پاشان لیترێك ئاوی روونی پێوە زیادكەن بیكولێنن بەیانی و نیوەڕۆ و شەو یەك لیوان بخۆنەوە
١٤ . بەڵاڵووك بۆ لابردنی گەرمی لەش و توونیەتی وخەستی خوێن و زەرداوزۆر باشە.
١٥ . ئەگەر ئاوی بەڵاڵووك یا مرەباكەی بە ئەندازەی دەیەك ئەویشرازیانەی لەگەڵ كەی بۆ بەردی میزەڵدان و گەرمی میزەڵدان و سووتانەوەیمیوزۆك زۆر بەكەڵكە.
١٦ . بۆ دەرمانی میزگیران دەبێ ناوكی بەڵاڵووك بكوتێ و بە قامك پێیدابێنیپڵیتەی نەرمی لێ دروست كەی لەسەر میزۆكەكەی دانێی كێم و ناڕەحەتییەكەیچارە بكا.
0 كۆمێنتهكان :
إرسال تعليق