له‌وه‌ته‌ی مرۆڤ هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی خۆی له‌برسێتی رزگار بكات ده‌ستی بردووه بۆ هه‌موو ئه‌و رووه‌ك و گیانله‌به‌رانه‌ی كه له‌ده‌وروبه‌ریدا هه‌بوون و ژیاون، زۆرجاریش ئه‌وه‌نده‌ی بۆی لوا بێت زیاتر گۆشتی خواردووه، به‌ڵام ئه‌م نه‌ریتی گۆشتخواردنهی مرۆڤ له‌زۆر شوێن و له‌لای زۆر كه‌س رووی له‌كه‌مبوونه‌وه كردووه‌و «رووه‌كخۆری» بۆته نه‌ریتی نوێیان. كه‌واته رووه‌كخۆره‌كان كێن؟ ئایا ئه‌و به‌ڵگانه چین كه ده‌یسه‌لمێنن مرۆڤ بوونه‌وه‌رێكی رووهكخۆره نه‌ك گۆشت خۆر؟
سه‌رده‌می سه‌هۆڵبه‌ندان
له‌ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانا‌و شارهزاكانهوه ئه‌و به‌ڵگانه ئاشكرا بووه كه سیستمی له‌شی مرۆڤ له‌سیستمی له‌شی گیانله‌به‌ره رووه‌ك خۆره‌كانه‌وه نزیكتره‌و به هه‌ڵه‌و به‌هۆی هۆشیاری یان چڵێسی و به‌هۆی ناچارییه‌وه له‌سه‌رده‌می سه‌هۆڵبه‌ندانی سه‌ر رووی زه‌وی كه هه‌موو لایه‌كی داپۆشیبوو، مرۆڤ روویكردۆته ئه‌و خۆراكه هه‌ڵه‌یه، وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن «تا مرۆڤ ده‌ست له‌و خووه زیانبه‌خشه‌ی هه‌ڵنه‌گرێت، ئاسووده‌یی و له‌ش ساغی به خۆیه‌وه نابینێت».
سیستمی سروشت
ئه‌وه‌ی كه دیاره ئه‌وه‌یه له‌سروشتدا هه‌موو شتێك له‌جێگه‌ی تایبه‌تی خۆیدا دانراوه، هه‌ندێك گیا بۆ زۆنگهكانهو هه‌ندێكی تریش بۆ بیابان، چۆنیه‌تی پێكهاته‌ی ددانه‌كانی هه‌ندێك گیانله‌به‌ر بۆ لهوهڕاندنهو هه‌ندێك گیانله‌به‌ری دیكه‌ش ددانه‌كانیان تایبه‌ته به دڕاندن و له‌توپه‌تكردنی هه‌موو خواردنه ره‌ق و نه‌رمه‌كان، مرۆڤیش زینده‌وه‌رێك نییه، كه به‌پێچه‌وانه‌ی سروشته‌وه دروست كرابێت، ئه‌ویش زاده‌ی سروشته‌و له نزیكه‌وه وابه‌سته‌یه‌تی، بۆیه هه‌ركات به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مرۆڤ و گیانله‌به‌ره‌كانی دیكه به‌راورد بكه‌ین، ده‌بینین كه مرۆڤ نه لهگیانلهبهره دڕنده‌كان ده‌چێت و نه له‌و گیانله‌به‌رانه‌ی كه ده‌له‌وه‌ڕێن، به‌ڵكو «پێكهاته‌ی له‌شی زیاتر له‌شێوه‌ی پێكهاته‌ی جه‌سته‌ی مه‌یمونه میوهخۆرهكانه، ئه‌وه‌ش چه‌ندین به‌ڵگه‌ی هه‌یه».
به‌ڵگه‌ی یه‌كه‌م
له‌سروشتدا هه‌موو گیانله‌به‌رانی شیرده‌ری وه‌كو (پشیله‌و به‌ورو ورچ و گورگ) كه گۆشتخۆرن له‌كاتی ئاو خواردنه‌وه‌دا به زمان ئاوه‌كه ده‌لێسنه‌وه، به‌ڵام هه‌ر گیانله‌به‌رێك كه ئاوی مژی یان بۆراندی و قیژاندی وه‌ك مانگا و فیل، ئه‌وانه رووهكخۆرن و مرۆڤیش له‌و ریزبه‌ندییه‌دا پۆلین ده‌كرێت.
به‌ڵگه‌ی دووه‌م
مرۆڤ و هه‌موو گیانله‌به‌ره رووه‌كخۆره‌كان ده‌توانن شه‌ویلگه‌ی خواره‌وه‌یان، به‌بێ سه‌ر راوه‌شاندن بۆ سه‌ره‌وه‌و خواره‌وه‌و ئه‌ملاو ئه‌ولا بجوڵێنن.
له‌كاتێكدا گیانله‌به‌ره گۆشتخۆرو دڕنده‌كان ناتوانن جووڵه‌ی ئه‌ملا و ئه‌ولا به شهویلگهكانیان بكه‌ن، چونكه جووڵه‌ی ته‌نیشت یارمه‌تی هاڕینی رووه‌ك ده‌دات لهڕووهكخۆرهكاندا.
به‌ڵگه‌ی سێیه‌م
شه‌ویلگه‌ی گیانله‌به‌ره گۆشتخۆره‌كان ددانی شێوه شمشیری هه‌یه‌و خۆی له‌دوو كه‌ڵبه‌ی گه‌وره‌دا ده‌بینێته‌وه، كه بۆ پارچه پارچكردن ته‌رخانكراوه ئه‌م كهڵبانه زۆر به‌هێزو وردكهرن. به‌ڵام لهگیانلهبهری گیاخۆردا ددانه‌كان سافن و كهڵبهكانیش هاوڕیزی ددانه‌كانی دیكه‌ن ئه‌و كهڵبانه بۆ گوشاری زۆر ده‌ست ناده‌ن، شێوه‌ی ددانه‌كانی مرۆڤیش به‌شێكی جیا نهبۆوهی ئه‌و گیانداره ڕووهكخۆرانهیه.
به‌ڵگه‌ی چواره‌م
له‌شی گیاندارانی گوشتخۆر به‌شێوه‌یه‌كی وا دروست بووه، به‌رگریی له‌پیسبوونی ئه‌و گۆشته ده‌كات كه ده‌یخوات، چونكه ریخۆڵه‌كانی زۆر كورتن بۆ ئه‌وه‌ی گیانله‌به‌ره‌كه بتوانێت به‌خێرایی پاشه‌ڕۆكه‌ی ده‌ربدات، چونكه ده‌زانرێت كه خواردنه گۆشتییه‌كان دوای هه‌رسكردن لهڕیخۆڵه ژینگه‌یه‌كی زۆر گونجاون بۆ گه‌شه‌كردنی به‌كتریا و ماده ئه‌ندامییه شی بۆوه‌و بۆگه‌ن كردووه‌كان.
رووهكخۆرهكانیش له‌وانه‌ش مرۆڤه‌كان، ریخۆڵهیهكی درێژیان هه‌یه، بۆئه‌وه‌ی كه ماده خۆراكییه‌كان به‌هێواشی ببنه ماده‌ی به‌سوود، لێره‌وه‌یه كه گۆڕان و هه‌رسكردنی خۆراكی رووه‌كخۆره‌كان له‌ڕێگه‌ی كرداری ترشه‌ڵۆك بوون و هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی جیاوازی میكرۆبی رووه‌كی یان گیایی دروست ده‌بێت. به‌و جیاوازییه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌و میكرۆبانه‌ی كه بۆ گۆشتخۆره‌كان گونجاون، بۆ رووه‌ك و گیاخۆره‌كان نه‌گونجاون. ته‌نانه‌ت گه‌ر له‌ش هه‌وڵ بدات ئه‌وه هاوسه‌نگ بكات، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت، كه «گۆشت خۆراكێكی هه‌ڵه‌و زیانبه‌خشه بۆ رووه‌كخۆره‌كان».
به‌ڵگه‌ی پێنجه‌م
گه‌ده‌ی مرۆڤ و ماسوولكه‌كانی زۆر سه‌یرو هه‌ستیاره‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێت هه‌موو خواردنه گۆشتییه‌كان هه‌رس بكات، له‌كاتێكدا گه‌ده‌ی ئه‌ستووری گۆشتخۆره‌كان بهماسوولكه پتهوهكهیهوه كاری بنه‌ڕه‌تی هه‌رسكردن ئه‌نجام ده‌دات، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تییه بۆ هه‌رسنه‌كردنی خواردن و هه‌میشه ئه‌وانه‌ی كه گۆشت لهخواردنهكانیاندا زۆره تووشی قه‌بزی و دڵئێشهیان ده‌كات.
به‌ڵگه‌ی شه‌شه‌م
ده‌ردانی رژێنه‌كانی گه‌ده‌و په‌نكریاس له‌مرۆڤ و هه‌موو گیانله‌به‌ره گۆشتخۆرهكاندا بۆ سه‌ر ریشاڵه‌كانی گۆشت، كاریگه‌ریی كه‌مه‌و ناتوانێت وه‌ك رژێنه‌كانی دڕنده‌یه‌ك گۆشت و (ماده ئێسكییهكانی گیانله‌به‌ر) نه‌رم و شی بكاته‌وه.
به‌ڵگه‌ی حه‌وته‌م
گۆشت نایترۆجینێكی زیاده‌ی هه‌یه، كه جگه‌ری گیانله‌به‌رانی رووه‌كخۆر ناتوانێت لایبه‌رێت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه نه‌خۆشییه‌كانی وه‌ك ده‌رده شاهانه یان (نقرس) لای كه‌سانی گۆشتخۆر به‌زۆری سه‌رهه‌ڵده‌دا، هه‌روه‌ك بۆنی ده‌م و هه‌ندێك جۆری ژانه‌سه‌رو سه‌ر گێژخواردنیش هه‌مان هۆكار كاری تێده‌كات.
به‌ڵگه‌ی هه‌شته‌م
مرۆڤ ناتوانێت وه‌ك گۆشتخۆره‌كان به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی سوود له‌هه‌موو لاشه‌ی گیانله‌به‌رێك وه‌ربگرێت، بۆ نموونه كاتێك (شێر، رێوی) یان هه‌ر گیانله‌به‌رێكی دڕنده نێچیره‌كه‌یان ده‌گرن به ته‌نها سه‌رو سنگ و رانه‌كانی ناخۆن، به‌ڵكو گیانله‌به‌ره‌كه به‌پێست و ئێسكه‌وه ده‌خۆن، به‌م كاره‌شی هاوسه‌نگیی ده‌كه‌ن له‌و ماده جیاوازانه‌ی كه له‌شیان پێویستێتی.
به‌ڵگه‌ی نۆیه‌م
لغاوی گیانله‌به‌ری گۆشتخۆر زۆر گه‌وره‌و به‌رینه به‌شێوه‌یه‌ك ده‌توانێت له‌كاتی قووتدانی خۆراكهكهیدا ده‌می زۆر بكاته‌وه، به‌ڵام مرۆڤ ده‌می بچكۆلهترهو ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌كی به‌هێزی دیكه‌ی میوه‌خۆر بوونی مرۆڤه.
به‌ڵگه‌ی ده‌یه‌م
چه‌ورییه‌كانی ناو گۆشتی گیانله‌به‌ر به‌قوورسی له‌ناو له‌شی گیاخۆرهكاندا پاڵی پێوه‌ده‌نرێت، زۆرجار به‌شێوه‌ی پیو له‌ده‌وروبه‌ری سك و ران و سمت و غه‌بغه‌به‌ی كه‌سه گۆشتخۆرهكاندا ده‌رده‌كه‌وێت، هه‌روه‌ها ئه‌و چه‌ورییه به‌دیواری مولووله‌كانی خوێنه‌وه ده‌نیشن و جموجۆڵی خوێن ناڕێك ده‌كه‌ن، جه‌ڵته‌ی دڵ یه‌كێكه له‌ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و خۆراكه نادروسته‌و ئاره‌زووی چڵێسی كه‌سه‌كان، هه‌رگیز رۆنی زه‌یتون و گوڵه‌به‌ڕۆژه نه‌بینراوه ئاكامی له‌و جۆرانه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه.
به‌ڵگه‌ی یانزه‌هه‌م
گیانله‌به‌ری گۆشتخۆر به‌خێرایی راده‌كه‌ن و ده‌توانن نێچیره‌كان له‌كاتی راكردندا بگرن، به‌ڵام چونكه مرۆڤ (ڕووه‌ك) یان (میوه) خۆره ئه‌و كاره‌ی پێناكرێت و له‌به‌رامبه‌ردا زۆر به ئیسراحه‌ت به‌ری رووه‌كه‌كان لێده‌كاته‌وه‌و به‌ئاسانی به‌سه‌ر دره‌خته‌كاندا هه‌ڵده‌گه‌ڕێت و بۆ خۆی میوه‌و به‌ری داره‌كان لێده‌كاته‌وه.
به‌ڵگه‌ی دوانزه‌هه‌م
چاوی گۆشتخۆره‌كان به‌پێچه‌وانه‌ی چاوی مرۆڤه‌وه‌یه، ده‌توانێت له‌تاریكیدا ببینێت و بیلبیله‌ی چاوی بچوك و گه‌وره ده‌بێت، به‌ڵام مرۆڤ ناتوانێت ئه‌وه بكات.
به‌ڵگه‌ی سیانزه‌هه‌م
پرۆتینێك كه لهگۆشتهوه به‌ده‌ست دێت، بۆئه‌وه‌ی بمژرێت گه‌ده‌ی مرۆڤ وا لێده‌كات كه كارێكی تاقه‌ت پروكێن بكات، به‌ڵام پرۆتینه رووه‌كییه‌كان به‌ئاسانی ده‌مژرێن و له‌شی مرۆڤ و گیانله‌به‌ره رووه‌كییه‌كانی دیكه به‌ئاسانی وه‌ریده‌گرن.
به‌ڵگه‌ی چوارده‌هه‌م
گیانله‌به‌ره گۆشتخۆره‌كان هه‌ستی بۆنكردنیان زۆر زیاتره‌و ده‌توانن لهمهودایهكی دووره‌وه بۆنی نێچیره‌كه‌یان بكه‌ن، به‌ڵام مرۆڤ توانای ئه‌وه‌ی نییه.
به‌ڵگه‌ی پانزه‌هه‌م
هه‌موو گۆشتخۆره‌كان ده‌توانن بۆ به‌ده‌ستهێنانی نێچیره‌كانیان، ئه‌گه‌ر پێویست بێت چه‌ندین سه‌عات خۆیان مات بده‌ن و به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی چه‌ند فێڵێكی جۆراوجۆریان هه‌یه بۆ هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندنی نێچیره‌كانیان، به‌ڵام مرۆڤ ناتوانێت له‌چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك زیاتر له‌شوێنێكدا بمێنێته‌وه، تواناشی نییه به شوێنێكدا بڕوات كه زۆر سه‌خت و ناهه‌موار بێت.
به‌ڵگه‌ی شانزه‌هه‌م
سروشتی مرۆڤ به‌وه‌ی كه رووهكخۆره جۆرێكه كه به‌بۆنی میوه‌و سه‌وزه‌و تامكردنیان چێژ وه‌رده‌گرێت و ئاره‌زووی خواردنی زۆر ده‌بێت، به‌ڵام گیانله‌به‌ری گۆشتخۆر به‌بینینی لاشه‌ی خوێناویی ئاره‌زووی خواردنیان زیاد ده‌بێت، له‌به‌رامبه‌ردا مرۆڤ به‌بینینی لاشه‌ی خوێناویی و دڵ و ریخۆڵه‌ی ده‌رهاتوو دڵی به‌یه‌كدا دێت و خه‌مبار ده‌بێت، هه‌روه‌ك هه‌رچه‌نده مرۆڤ ده‌توانێت میوه چه‌ند رووهكێكیش به‌كاڵی بخوات، به‌ڵام بێز له‌وه ده‌كاته‌وه، كه گۆشتی كاڵ بخوات و به سروشتی خۆیشی له‌دیمه‌نی كوشتن و خوێنیش بێزاره.
به‌ڵگه‌ی حه‌ڤده‌هه‌م
میوه‌و سه‌وزه‌ی كاڵ و تایبه‌تمه‌ندی چاره‌سه‌ری هه‌یه، بۆ له‌ناوبردنی میكرۆب كه بۆ له‌ش ساغی مرۆڤ زۆر پێویسته، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه زۆربه‌یجار گۆشت گوازه‌ره‌وه‌ی ڤایرۆس و میكرۆبه مه‌ترسیداره‌كانه، به‌تایبه‌ت چه‌ندین جۆری كرم كه له‌ڕێگه‌ی گۆشته‌وه ده‌گوێزرێته‌وه بۆ مرۆڤ و به‌دیواری ریخۆڵه‌وه به‌ند ده‌بێت و كه‌سی گۆشتخۆر تووشی كه‌مخوێنی و ره‌نگزه‌ردی، ره‌نگ په‌ڕیووی و لاوازی و لاوازی جه‌سته‌و خه‌واڵوویی و بێتاقه‌تی ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده كوڵاندن تاڕاده‌یه‌ك ئه‌و كرمانه له‌ناو ده‌بات، به‌ڵام وێناكردنی له‌ناوبردنی ئه‌و كرمانه له‌ڕێگه‌ی كوڵانه‌وه رێگه چاره‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی نییه، چونكه زۆربه‌ی ئه‌وانه ده‌توانن به‌رگه‌ی پله‌ی گه‌رمای زۆر به‌رزیش بگرن، ئه‌وانه‌شی كه له‌ناوده‌چن جۆره ماده‌یه‌كی ژه‌هراوی له‌پاش خۆیان به‌جێده‌هێڵن و ئه‌وانه‌شی له‌ناو ناچن به‌زوویی له له‌شدا گه‌شه ده‌كه‌ن و زیاد ده‌كه‌ن و ژیان له‌كه‌سه گۆشتخۆرهكه تاڵ ده‌كه‌ن.
«ئه‌گه‌ر ئێوه‌ش گۆشتخۆرن ده‌بێت، چه‌نده تووشی ئه‌و كرم و ڤایرۆس و مشه‌خۆرانه بووبێتین بێئه‌وه‌ی به‌خۆتان بزانن؟».
به‌ڵگه‌ی هه‌ژده‌هه‌م
لیكه رژێنه‌كانی مرۆڤ و گیاخۆره‌كان بۆ ئاماده‌كردنی ماده نیشاسته‌ییه‌كان بۆ ده‌ستپێكردنی كرداری هه‌رس له‌ده‌مدا ماده‌ی (ئامیلاز)یان تێدایه، به‌ڵام لیكی ده‌می گیانله‌به‌ره گۆشتخۆره‌كان ئه‌وه‌یان نییه.
به‌ڵگه‌ی نۆزده‌هه‌م
به‌شه جیاوازه‌كانی گۆشت به‌شێوه‌یه‌كی ترسناك (ئه‌سید یۆریك)یان تێدایه بۆ نموونه له‌یه‌ك كیلۆ گۆشتی گوێره‌كه‌دا (30) گرام و له‌یه‌ك كیلۆ جگه‌ردا (40) گرامه، له‌كاتێكدا هه‌موو ئه‌و ئه‌سید یۆریكهی كه خودی له‌ش له‌ڕۆژێكدا دروستی ده‌كات (6) گرامه، هه‌ر زیاده‌یه‌ك له‌و بڕه‌ی ناو له‌ش كارێكی قورس بۆ گورچیله‌كان دروست ده‌كات و ئه‌و كه‌سه تووشی چه‌ندین جۆر نه‌خۆشی ده‌كات، كه هۆكه‌شی كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌سید یۆریكه، تا كه‌سه‌كه به‌رده‌وام بێت له‌گۆشت خواردن ئه‌م نه‌خۆشیانه‌ش هه‌روا به‌رده‌وام ده‌بێت و نه‌بینراوه ئه‌و نه‌خۆشییانه به‌ته‌واوی چاره‌سه‌ر كرابێت.
به‌ڵگه‌ی بیسته‌م
گیانله‌به‌رانی گیاخۆر و باڵنده‌كان یه‌كتری ده‌ناسن و به میهره‌بانییه‌وه له‌نزیك یه‌كتر ده‌توانن بژین، مریشك و كه‌ڵه‌شێر له‌نزیك مانگا‌و مه‌ڕه‌وه ده‌ژین بێئه‌وه‌ی لێیان بترسن چینه ده‌كه‌ن و دانه‌كانیان ده‌دۆزنه‌وه، به‌ڵام هه‌ر كه گورگێگ یان رێوییه‌ك نزیك بێته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی غه‌ریزی له‌وێ هه‌ڵدێن، ئه‌م حاڵه‌ته بۆ مرۆڤیش راسته، هه‌ركات گیانله‌به‌رێكی دڕنده ببینێت لێی هه‌ڵدێت.
به‌ڵگه‌ی بیست و یه‌ك
ده‌سته‌كانی مرۆڤ كه له‌ڕیزبه‌ندیی گیاخۆرهكانه بۆ شه‌قكردنی لاشه‌كان دروست نه‌بووه، په‌نجه‌ی ده‌سته‌كانیشی ئاماژه‌ی ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ زینده‌وه‌رێكی رووه‌ك و میوه‌و گیاخۆره، ئه‌گه‌ر نا ده‌بوو په‌نجه‌یه‌كی تیژ‌و چنگی دڕهری هه‌بووایه.
به‌ڵگه‌ی بیست و دوو
كۆنتڕۆڵی پله‌ی گه‌رمای له‌ش به دوو رێگه ده‌بێت، یه‌كێكیان به عارقكردنهوهو ئه‌وی تریان به زمان ده‌رهێنان و هه‌ناسه‌دانی خێرایه. هه‌موو گیاخۆره‌كان به‌شێوازی یه‌كه‌م و به‌سوود وه‌رگرتن لهكونیلهكانی سه‌ر پێستیان كۆنتڕۆڵی پله‌ی گه‌رمای له‌شیان ده‌كه‌ن. هه‌موو گۆشتخۆره‌كان به‌ڕێگه‌ی دووه‌م و به‌زمان ده‌رهێنان و هه‌ناسه‌دانی خێرا ئه‌و كاره ده‌كه‌ن وه‌ك (سه‌گ و گورگ)
كه‌چی عاره‌قكردنه‌وه لهڕووهكخۆرهكاندا ده‌بێته هۆی ده‌ردانی سروشتی ئه‌و ژه‌هرانه‌ی كه ره‌نگه له‌و رووه‌ك و گیایانهدا هه‌بووبێت، كه گیانله‌به‌ره‌كه خواردووێتی، هه‌روه‌ك ئه‌و مرۆڤانه‌ی كه خوارده‌مه‌نییه گۆشتییه‌كان ده‌خۆن، چونكه ژه‌هرو ماده زیاده‌كان له‌ڕاده‌ی سروشتیی خۆیان زیاتر ده‌بێت، ئاره‌قی له‌شیان بۆنی ناخۆش و ناپه‌سه‌ند ده‌بێت.
به‌ڵگه‌ی بیست و سێ
گۆشتخۆره‌كان ده به‌رامبه‌ری گیاخۆره‌كان توخمی خوێ (ئه‌سید هایدرۆكلۆریك) له له‌شی خۆیاندا به‌رهه‌مدێنن، كه زۆرتر بۆ هه‌رسكردنی به‌شه ئێسكییهكانی ئه‌و گۆشته به‌كاریده‌هێنن كه ده‌یخۆن، به‌تێبینی له‌و راده‌ی توخمی خوێیه‌ی كه له له‌شی مرۆڤدا هه‌یه ناكرێت ئاده‌میزاد بهگۆشتخۆر دابنرێت.
به‌ڵگه‌ی بیست و چوار
مرۆڤ ده‌توانێت له‌سیستمی خۆراكیدا به‌ئاسانی گۆشت لابه‌رێت و له‌م نێوه‌نده‌شدا ده‌توانێت هه‌نگاو به‌ره‌و لاش ساغییه‌كی باشتر بنێت، به‌ڵام ناتوانێت، كه له‌خواردنه سروشتییه‌كانیدا رووه‌ك و سه‌وزه ده‌ركات و به‌رده‌وامی به ژیانی بدات، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه گۆشتخۆره‌كان ده‌توانن به‌بێ خواردنی رووه‌ك و سه‌وزه بژین و به‌سه‌لامه‌تی بمێننه‌وه.
0 كۆمێنته‌كان :
إرسال تعليق