نوسینی:ماستهر سۆما چین هاى (master ching hai)
لێکۆڵینەوەکانى سەر پێش کەوتنى مرۆڤایەتى پیشانیان داوە کە باو باپیرانمان بە سروشت ڕوەکخۆر بوون. پێکهاتەى لەشى مرۆڤ بۆ گۆشت خواردن گونجاو نیە. ئەمەش لە ووتارێکى د.ج.س. هەنتینگنون لە توێکارێکى بەراورد کاریدا لە زانکۆى کۆڵۆمبیا باسى دەکات. ئەو باسى ئەوە دەکات کە گیانەوەرە گۆشت خۆرەکان هەردوو ریخۆڵە باریکە و ریخۆڵە گەورەشیان کورتە. وە ریخۆڵە گەورەیان بەتایبەت ساف و لووسە. بەپێچەوانەوە گیانلەبەرە ڕووەکخۆرهکان، هەردوو ریخۆڵە باریکەش و ڕیخۆڵە گەورەیان درێژە. لەبەر کەمیى ریشال و زۆریى پرۆتین لە گۆشتدا، ریخۆڵە پێویستى بە کاتێکى زۆر نیە بۆ هەڵمژینى خواردەمەنى یەکان، هەر بۆیەش ریخۆڵەى گیانلەبەرە گۆشت خۆرەکان کورت ترە لە هى ڕووەکییەکان. مرۆڤ وەک گیانلەبەرە ڕووەكخۆرەکانى تر، هەردوو ریخۆڵە باریکە و ریخۆڵە گەورەى درێژە، ریخۆڵەى مرۆڤ نزیکەى هەشت مەتر و نیوه، ریخۆڵە باریکەى مرۆڤ چەندین جار پێچى خواردووە بەدەورى خۆیدا، دیوارەکەشى پێچاو پێچە وە سافیش نى یە . لەبەر ئەوەى ریخۆڵهى ئێمە لەهیى گیانلەبەرە گۆشت خۆرەکان درێژ ترە ، ئەو گۆشتەى کە دەیخۆیت کاتێکى زیاتر لەریخۆلەکانماندا دەمێنێتەوە. بەهۆى ئەمەوە گۆشتەکە لەوانەیە برزێت و ژەهردروست بکات. وە دەرکەوتووە کە ئەم ژەهرانە هۆکارى شێرپەنچەى کۆڵۆنن ، وە هەروەها لە ئەرکى جگەر زیاد دەکەن "جگەر یەکێک لە ئەرکەکانى لەناوبردنى ژەهرەکانى ناو کۆڵۆنە؛. کە ئەمەش لەوانەیە جگەر تووشى لەکارکەوتن و تەنانەت شێرپەنجەش بکات . گۆشت بڕێکى زۆر یورۆکاینەیز پرۆتین و یوریاى تیادایە، کە لە ئەرکى گورچیلەکان زیاد دەکات وە لەوانەیە لەکاریان بخات. لەهەر یەک پاوەند گۆشتدا 14گرام یورۆکاینەیز پرۆتین هەیە. کە ئەگەر خانەى زیندوو بکەینە ناو گیراوەیەک یورۆکاینەیز پرۆتینەوە، ئەرکى میتابۆلیزمى خانەکان دەپووکێتەوە. لەوەش زیاتر گۆشت ڕیشاڵە خانەى کەمە کە ئەمەش دەبێتە هۆى قەبزیى. وە قەبزیش دەبێتە هۆى مایەسیرى و شێرپەنجەى ڕێکە. کۆڵستڕۆل و چەورى یە تێرەکان کە لە گۆشتدا زۆرن ، بەهەمان شێوە هۆکارن بۆ نەخۆشى یەکانى دل و خوێنبەرەکان. وە نەخۆشى یەکانى دل و خوێنبەرەکان هۆکارى نمرە یەکیى مردنن لە ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمەریکا و لە فۆرمۆسا. شێرپەنجە دووەم هۆکارى مردنە. تاقیکردنەوەکان دەریانخستووە کە لە برژاندن و سوتاندنى گۆشت، ماددەى "میسایل کۆلانسێرین؛ دروست دەبێت کە ماددەیەکە هۆکارى دروست بوونى شێرپەنجەیە. گەر ئەم ماددەیە بدرێت لە مشک تووشى شێرپەنجە دەبن، وەک شێرپەنجەى ئێسک، شێرپەنجەى خوێن، شێرپەنجەى گەدە..هتد. لێکۆڵینەوەکان دەریان خسوە کە شیرى مێیەکى مشکێک کە دووچارى شێرپەنجەى مەمک ببوو درا بە بێچوە مشکێک لەئەنجامدا بێچوەکەش تووشى شێرپەنجە بوو. کاتێک خانەى شێرپەنجەى مرۆڤ ئاژەنى ئاژەل کرا، ئاژەڵەکەش بەهەمان شێوە دوچارى شیرپەنجە بوو، ئەگەر ئەو گۆشتەى ڕۆژانە دەیخۆین، سەرچاوەکەى ئاژەڵێک بێت کە نەخۆشیەکى لەو جۆرەى هەبێت و ئێمەش دەیکەینە ناو جەستەمانەوە، ئەوا ئەگەرێکى زۆری هەیە بۆ تووش بوونمان بەو نەخۆشیانە. زۆربەى خەڵک وا دادەنێن کە گۆشت پاکەو سەلامەتە، لەسەر ئەو بنەمایەى کە لە قەساب خانەکاندا پشکنینیان بۆ دەکرێت ، ژمارەیەکى زۆر له مەڕو ماڵات، بەراز، پەلەوەر هەن کە ڕۆژانە دەکوژرێن بۆ فرۆشتن ، بۆ هەرکامیان کە بە شێوەیەکى تەواو بپشکنرێت، زۆر گرانە، زۆر گرانە کە بزانرێت ئایا ئەم پارچە گۆشتتە شێرپەنجەى هەیە یان نا، ناتوانیت یەک یەک ئاژەڵەکان بپشکنیت. بەم تازانە (ئێستا و لەم ڕۆژانەدا) کارگەکانى ئامادەکردنى گۆشت، تەنها سەرى ئاژەڵەکە لێ دەکەنەوە و فڕێ دەدرێت، ئەگەر گرفتێکى هەبێت، یان پەلەێکى ئاژەڵەکە نەخۆشیەکى هەبێت، دەى بڕن و فڕێى دەدەن ، تەنها بەشە خراپ بووەکان لێ دەکەنەوە و فرێى دەدەن، ئەوەى دەمێنێتەوە دەیفرۆشن. ڕووەکى بەناوبانگ (ڕوهكخۆرى بەناوبانگ) Dr.J.H.Kellogg دەڵێت: [کاتێک کە خۆراکى ڕووەکى دەخۆین ،پیویست ناکات دوو دل بین بەرامبەر ئەوەى کە ئایا ئەم جۆرە خۆراکە چ نەخۆشى یەکى هەبووە، ئەمە ژەمێکى پڕ چێژت پێ دەبەخشێت]. لایەنێکى گرنگى تر کە هێشتا ماوە، دژە زیندەکان وە هەروەها دەرمانەکانى تریش وەکو ستیرۆید Steroid و هۆرمۆنەکانى گەشە Gross hormone ، ئەمانە یان ئاژەنى ئاژەڵەکان دەکرێن ڕاستەوخۆ وە یان دەکرێتە خواردنى ئاژەڵەکانەوە ، دەرکەوتووە کە ئەو کەسانەى لەگۆشتى ئەم ئاژەڵانە دەخوان ئەوا ئەو دەرمانانە دەمژرێن بۆ جەستەى ئەوانیش، ئەگەرى ئەوش هەیە کە ئەو دژە زیندانەى کە لەو گۆشتەدان ،کاریگەرى دژە تەنە مرۆیى یەکان لەسەر مرۆڤ کەم بکەنەوە. هەندێ کەس هەن کە وا دادەنێن بابەتى ڕووەکى بەشى پێویست خۆراک بە جەستە نابەخشێت. نەشتەرگەرێکى شارەزاى ئەمریکى د.میللەر Dr.Miller کە زانستى پزیشکى بۆ ماوەى چوار سال لە فۆرمۆسا Formosa پراکتیزە کردووە، لەوێ نەخۆشخانەیەکى بنیات نا کە هەموو ژەمە خۆراکەکان تیایدا ڕووەکى بوون، بۆ کارمەندانیش و هەروەها بۆ نەخۆشەکانیش. ئەو دەڵێت: ( مشک گیاندارێکە دەتوەنێت بژى بە خۆراکى ڕووەکى و نا ڕووەکى، ئەگەر دوو مشک جیا بکرێتەوە، یەکێکیان گۆشتى بدرێتێ و ئەوی تریان خۆراکى ڕووەکى بدرێتێتێ ، دەبینین گەشەو پێگەیشتنیان وەک یەکە، بەڵام مشکە ڕووەکى یەکە بۆ ماوەیەکى زیاتر دەژى و بەرگرى زیاترى هەیە بۆ نەخۆشى. لەوەش زیاتر، کاتێک کە ئەو دوو مشکە نەخۆش دەکەون مشکە ڕووەکى یەکە زووتر و خێراتر چاک دەبێتەوە). وە لە دوایش دا دەڵێت : ئەوەى کە زانستى پزیشکى پێى بەخشیوین بە درێژایى تەمەن زۆرە و گەورەیە، بەڵام زانستى پزیشکى تەنها دەتوانێت چارەسەرى نەخۆشى یەکان بکات ، خواردن لەگەڵ ئەمەشدا لەش ساغیمان بەردەوام دەکات . وە هەروەها تیشک دەخاتە سەر ئەو خواردەمەنى یەى کە لە ڕووەکەوە دەستمان دەکەوێت وەک سەرچاوەیەکى ڕاستەوخۆى ترى خواردەمەنى ، بە بەراورد لەگەڵ گۆشتى گیانداران دا ، مرۆڤ گۆشت دەخوات ، بەڵام سەرچاوەى سەرەکى ئەو خواردەمەنى یەى کە لەو گۆشتەوە دەستمان دەکەوێت ڕووەکە ، تەمەنى زۆربەى گیانداران کورتە، وە گیانداران بە نزیکەیى تووشى هەموو ئەو نەخۆشیانە دەبن کە مرۆڤ تووشى دەبێت، کەواتە زۆر نزیکە ئەو نەخۆشیانەى توشى مرۆڤ دەبێت لە ئاژەڵانەوە تووشى ببێت ، کەواتە بۆ مرۆڤ خۆراکى خۆى لە ڕووەکەوە وەر نەگرێت؟ د. میللەر وا پێش نیاز دەکات کە ئێمە تەنها پێویستمان بە (دانەوێڵە و پاقلەمەنى و سەوزە و میوە) یە بۆ دەست کەوتنى هەموو ئەو خۆراکەى کە پێویستمانە بۆ هێشتنەوەى لەشێکى ساغ و پاکژ . زۆربەى خەڵک ئەو بیرو باوەڕەیان هەیە کە پڕۆتینى ئاژەڵى لەسەروو پڕۆتینى ڕووەکى یەوەیە ، چونکە پڕۆتینى ئاژەڵى پڕۆتینێکى تەواو کامڵە و پڕۆتینى ڕووەکى ناتەواوە، بەڵام ڕاستى یەکەى ئەوەیە کە پڕۆتینى ڕووەکى کامڵ ترە و تەواو ترە ، وە بە خواردەمەنى ڕووەکى جۆراو جۆر و جیاواز پڕۆتینێکى زۆر تەواو و کاملمان دەست دەکەوێت لە چەند پڕۆتینێکى ناتەواوەوە. لە مارسى 1988 دا ڕێکخراوى خواردەمەنى ئەمریکى ئاشکراى کرد و بڵاوى کردەوە کە ( ئەوەشوێن ADA ە کەوا ئەکات خۆراکى ڕووەکى تەندروست بێت و لە ڕووى خۆراک پێدانەوە تەواو و کامڵ بێت ، کاتێک کە بەپێى بەرنامەیەکى گونجاو بەکار بهێنرێت). زۆربەى جار بە هەڵە باوەریان وایە کە گۆشت خۆرەکان بەهێزترن لە کەسە ڕووەکى یەکان ، بەڵام بەڵام تاقى کردنەوەیەک لەلایەن پڕۆفیسۆر ئێرڤین فیشەر Irving fisher ەوە لەسەر 32 کەسى ڕووەکى و 15 کەسى گۆشت خۆر کراوە ،ئەنجامەکانى ئەو تاقى کردنەوەیە پیشانیاندا کە کەسە ڕووەکى یەکان تواناى بەرگەگرتنیان زیاترە لەوانەى کە گۆشت دەخۆن . کەسانێکى تیادابوو کە بەرگرى شانەکانیان بۆ ماووەیەکى زۆر هەبوو . ئەنجامى ئەم تاقى کردوەوەیە زۆر ئاشکرایە :"لەنێوان 15 گۆشت خۆرەکاندا تەنها دوانیان دەیان توانى شانەکانیان بۆ ماوەى 15 بۆ 30 خولەک ڕاگرن ، بەڵام لەنێوان 32 ڕووەکى یەکاندا 22 کەس بۆماوەى 15بۆ 30 خولەک ڕایان گرت ، 15 کەس لەسەرو 30 خولەکەوە و 9 کەسیش لەسەرو 1 کاتژمێرەوە و 4 کەسیش لەسەرو 2 کاتژمێرەوە . وە یەک کەسیش لەسەرو 3 کاتژمێرەوە . زۆر لە وەرزشەوانانەى ڕاکردن بۆ ماوەى دوور خۆیان لەسەر خۆراکى ڕووەکى دەهێڵنەوە لەماوەى پێش دەستپێ کردنى پێش بڕكێکاندا ، د.باربرامۆرBarbara More شارەزایەکى چارەسەرى ڕووەکیە، توانیویەتى پێش بڕکێیەکى ڕاکردن بۆ 110میل تەواو بکات لە 27 کاتژمێر و 30 خولەکدا، ئافرەتێکى 56 ساڵان هەموو ئەم ژمارە تۆمارکراوانەى شکاند کە لەلایەن وەرزشەوانە گەنجەکانەوە تۆمار کرابوون " من ئەمەوێت ببم بە نموونەیەک و پیشانى خەڵکى بدەم کە ئەو کەسەى هەموو خۆراکى لە ڕووەکەوە وەردەگرێت، چێژ لە جەستەیەکى بە هێزو توانا وەردەگرێت، و زهنێکى پاک و ژیانێکى خاوێن کراوى دەبێت". ئایا خۆراکى ڕووەکى پڕۆتینى پێویستى تێدایە ؟ ڕێکخراوى WHO تۆمارى کردووە کە %45ى کالۆرى ڕۆژانەمان لە پڕۆتینەوە وەردەگرین، گەنم %17ى تێدایە وەکو پڕۆتین، برنج %8ى تێدایە و بندوق %45ى تێدایە. زۆر ئاسانە ژەمێکى پڕ لە پڕۆتینمان دەست بکەوێت بەبێ خواردنى گۆشت، لەگەڵ سوودى زۆریش، کە تووشى ئەو نەخۆشیانە نابین کە بەهۆى ژەمێکى چەورەوە گرفتارە دەبین. بۆ نموونە نەخۆشى دڵ، چەندەها جۆر شێرپەنجە، ڕوهكخۆر بوون زۆر بەڕونى باشترین هەڵبژاردنە بۆمان . پەیوەندى نێوان زۆر خواردن و بەکارهێنانى گۆشت و سەرچاوە خۆراکیە ئاژەڵیەکانى تر کە ڕێژەیەکى زۆر چەورى تواوەى تێدایە لەگەڵ شێرپەنجەى مەمک، شێرپەنجەى ڕیخۆڵە ئەستورە، و جەڵتەى دەماخ سەلمێنراوە. نەخۆشى یەکانى تر کە هەمیشە رێگریان لێ دەکرێت و هەندێ جار چارەسەر دەکرێن بە خۆراکى ڕووەکى کەم چەورى بۆ نموونە/بەردى گورچیلە ، شێرپەنجەى پڕۆستات ، نەخۆشى شەکرە ، ناسۆرى ڕیخۆڵە گەورە، بەردى زراو، باوو گژەى ڕیخۆڵەکان ، جومگە سۆ، نەخۆشى یەکانى پووک ، زیپکە ، شێرپەنجەى پەنکریاس ، شێرپەنجەى گەدە، دابەزینى شەکر لە خوێن دا، بەرزى پەستانى خوێن ، شێرپەنجەى هێلکەدان، ناسۆر، قەڵەوى و ڕەبووە. بێجگە لە جگەرە کێشان، هیچ هۆکارى تر نیە کە لەش ساغى مرۆڤ بخاتە مەترسیەوە بەقەدەر گۆشت خواردن ..
وەرگێڕانى: د.کۆزارا حمە رشید، د. نەشمیل رسول
(سهرچاوه:(: گۆڤارى یۆگا ژمارە 2)
زۆر سوپاس بۆ ئەم بابەتە بە نرخە. بەڵام وەک تێبینیەک، شێوازی نووسینەکە باش نییە ئازاری چاو دەدات
ردحذف