فیساگورس كە لە تەمەنی سەد ساڵی مرد، لەبارەی گۆشتخۆریەوە وتوویەتی : (( ئەی ئەو كەسانەی كە ڕۆژێك دادیت و هەر دەمرن، بترسن لەوەی كە خۆتان ئالوودەی ئاوها خۆراكێكی پیس و چەپەڵ بكەن ))
( پۆلۆتارك ) فەیلەسووفی یۆنانی لهم بارهیهوه دەڵێت : (( تۆ لە من دەپرسی كە بۆچی فیساگورس لە خواردنی گۆشتی گیانلەبەران پارێزی كردووە؟ بەڵام بە پێچەوانەوە،من پرسیار لە تۆ دەكەم كە،كام مرۆڤ ، یەكەمجار توانی و وێرای گۆشتی مرداربوو نزیكی دەمی خۆی بكاتەوە و لە سەر سفرەی خۆی كەلاك و لاشەی كوژراو بخوات و ئەندامی لەشی گیانلەبەرانێك هەڵداتە ناو ورگی خۆیەوە كە ماوەیەك پێشتر ئاوازیان دەچڕی و دیاننەڕاند و دیانڕوانی و ڕێیاندەكرد ؟ چاوەكانی چۆن
توانی بەرگەی بینینی ئەو كوشت و كوشتارە بگرێت؟ چۆن توانیی خوێنمژین و داپڵۆسین و پارچەپارچەكردنی گیانلەبەرێكی بێچارەی بێ دەسەڵات ببینێت؟ ئەو گیانلەبەرانەی ئێوە
دەیانخۆن، ئەوانە نین كە كەسانیتر دەیخۆن. ئێوە تینووی خوێنی ئەو ئاژەڵە هێمن و بێ گوناهانەن كە بە هیچ شێوەیەك ئازارتان نادەن،خووتان پێوە دەگرن و كارتان بۆ دەكەن و ئێوەش لە باتی پاداشتی خزمەتەكانیان دەیانخۆن! ئەی تاوانباری دژی سرووشت! هەندێك
كات پێداگری دەكەی لەسەر ئەوەی كە تۆیان درووستكردووە بۆ ئەوەی هاوڕەگەزەكانی خۆت بخۆی،ئەو زیندەوەرانەی كە خاوەن ماسولكە و
ئێسقانن، هەستیار و زیندوون. كەواتە خۆت بپارێزە لەو نەفرەتەی كە لە كاتی خواردنی ئەم خۆراكە ترسناكانە ڕووت تێدەكات )) .
سهرچاوه: ; كتێبی فوائد گياهخواری، ن. صادق هیدایهت - وهرگێڕانی: ناصح مهولهوی زاده
0 كۆمێنتهكان :
إرسال تعليق