ڕژیمی گۆشتخۆری
(ڕژیمی خۆراکی ناسروشتی و وێرانگه‌ریی مرۆڤ، هه‌موو ئه‌و خۆراکانه ده‌گرێته‌وه، که به‌رهه‌می به‌هره‌کێشی مرۆڤن له ئاژه‌ڵ)
ڕژیمی گۆشتخۆری یه‌کسانه به:
1- برسییه‌تی جیهانی:
ساڵانه 30 ملیۆن مرۆڤ له برسییه‌تیدا دەمرن = 70% له گه‌نم و 60% سۆیای به‌رهه‌م هاتوو له ساڵێکدا، کە ته‌نیا له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ده‌رخواردی مه‌ڕوماڵات و په‌له‌وه‌رانی گۆشتی ده‌درێت…
2- به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما له جیهاندا یەکسانە بە له‌ناوچوونی پارچه سه‌هۆله‌کانی جه‌مسه‌ری باکوور، ئەمەش یەکسانە بە ئاڵوگۆری وێرانگهرانەی ئاو و هه‌وا:
65% گازی نیترۆ (Nytro gas ) بەهۆی چالاکییه‌کانی مرۆڤه‌وه به‌رهه‌م دێت، 9% سەرجەمی گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆن و 37% سەرجەمی گازی میتان (Methan) به‌رهه‌می چالاکییه‌کانی مرۆڤن، کە له ئاژەڵگەکاندا ده‌درێته ده‌ره‌وه….
3- له‌ناوچوونی سه‌رچاوه‌کانی ئاو – خاکی به‌پیت و ئاڵوده‌بوونی خێرای ژینگه:
ئه‌وڕۆکه 20%ی بوونه‌وه‌رانی زیندوو له‌سه‌ر گۆی زه‌مین، ئاژه‌ڵی به‌رهه‌مهاتوو به شێوازی پیشه‌سازی پێكیده‌هێنیت!
4- ڕوتاندنه‌وه‌ی جه‌نگه‌ڵه‌کان – له‌ناوبردنی ئیکۆسیسته‌مه‌کان و جۆرواجۆری بیۆلۆجی – له‌ناوبردنی تەپۆڵکە مەرجانییەکان:
%70ی دارستانه‌کانی ئامازۆن (سییەکانی گۆی زه‌مین)، ته‌نیا بۆ دابینکردنی ئاڵفی ئاژه‌ڵ یا ده‌ستراگه‌یشتن به کێڵگه‌کانی ئالف به جۆرێکی هه‌رگیز نه‌گه‌ڕاوه له‌ناوبراون…
5- بڵاوبوونه‌وەی نه‌خۆشییه کوشنده هاوبه‌شه‌کانی ئاژه‌ڵ – مرۆڤ و کاراییان له‌سه‌ر ژینگه و ژیانی کێوی؛ لەوانە پەتای باڵندە و پەتای بەراز و …تد:
ته‌نیا له ساڵی 2003دا له ئاسیا، ئامارێکی فەرمی نیشانی ده‌دات، که زیاتر له 120 ملیۆن باڵداری ماڵی و کێوی یا له‌ژێر کارایی نه‌خۆشی ئه‌نفلوانزای باڵدارانه‌وه مردوون* یا به‌هۆی به‌رگرتن به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشییه‌وه، به زیندوویی له ئاگردا سووتێنراون!
6- نه‌خۆشییه‌کانی مرۆڤ، که له ڕژیمی ناسروشتیی گوشتواردنهوه سه‌رچاوه ده‌گرن:
A- نه‌خۆشی دڵ، زیاتر له 17 ملیۆن که‌س ساڵانه له دونیادا بە هۆی ئەم نەخۆشییەوە ده‌مرن.
خه‌رجی نه‌خۆشییه‌کانی دڵ و ده‌ماره‌کان له ساڵێکدا لایه‌نی که‌م (1) ترلیۆن دۆلار ده‌بێت…
B- وه‌ره‌م ، ساڵانه زیاتر له (1) ملیۆن نه‌خۆشی تازه تووشبوو بە وه‌ره‌می ڕیخۆڵە بەهۆی ڕژیمی گۆشتخۆریییهوه ده‌ستنیشان ده‌کرێن.
زیاتر له 600 هه‌زار زیانی گیانی سالانه به‌هۆی وه‌ره‌می ڕیخۆڵەوە ڕوودەدات- بەته‌نیا له ئه‌مه‌ریکا خه‌رجی ده‌رمانی وه‌ره‌می ڕیخۆڵە، نزیکه‌ی 6.5 ملیارد دۆلاره.
سالانه ملیۆنان بابه‌تی تازه له زه‌مینه‌ی وه‌ره‌مه‌کانی په‌یوه‌ست به گۆشتخواردن دیاری ده‌کرێن.
C-نەخۆشی شەکرە، له سه‌رتاسه‌ری دونیادا 246 ملیۆن که‌س گیرۆده‌ی شەکرە بوون. ساڵانه نزیکه‌ی 174 ملیارد دۆلار بۆ ده‌رمانی شەکرە خه‌رج ده‌کرێت
D- قه‌ڵه‌وی له راده‌به‌ده‌ر، له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا 106 ملیۆن گه‌وره‌سالان زیاده بارستاییان هه‌یه. 400 ملیۆن که‌سی تریش قه‌ڵه‌وی له راده‌به‌ده‌ریان هه‌یه. هه‌زێنه‌ی 93 ملیارد دۆلاری ساڵانه بۆ خه‌رجی پزیشکی ته‌نیا له ده‌وله‌ته یه‌کگرتووه‌کان، لایه‌نی که‌م 206 ملیۆن که‌س سالانه له‌به‌ر گرفته‌کانی په‌یوه‌ست به زیاده بارستایی یا قه‌ڵه‌وی له‌ڕاده‌به‌ده‌ره‌وه ده‌مرن.
E- نه‌خۆسییه میکرۆبییه گوازراوه‌کان له که‌ره‌سته‌ی خۆراکی ئاژه‌ڵییه‌وه:
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی ڕێکخراوی (FDA) په‌روه‌رده‌کردنی پیشەسازیی ئاژەڵ هۆکاری یه‌که‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه خۆراکییەکانن، به‌هۆی سوودوه‌رگرتنی له‌راده‌به‌ده‌ر و نه‌گونجاو له ئه‌نتی بیوتیکه‌کان و هۆرمۆنه‌کان، 60%ی ئەو مریشکانه‌ی ده‌خرێنه بازاره‌وه، هه‌ڵگری به‌کتریای سالمونێلا (Salmonella)ی زیندوون. سه‌دان که‌س له باشووری خۆرهه‌لاتی ئاسیا – ئۆروپا و ئۆقیانوسیه له‌ژێر کارایی نه‌خۆشی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵدارانه‌وه گیانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن یا تووش ده‌بن … و ئەمە بێجگە لەوەی کە بەهۆی نه‌خۆشییه‌کانی “شینە زمان”، ژه‌هراویبوون به (E.coli)، شێتی مانگا، (PMWS) جۆره نه‌خۆشییه بڵاوەکان له پهروهردگهکانی به‌رازی پیشه‌سازییدا)، فیستریا، لیستروز و … ده‌بنه قوربانی.
و.....
به‌پێی وته‌ی ڕێکخراوی خۆراك و کشتوکاڵ (FAO)، مرۆڤه‌کان سالانه نزیکه‌ی 53 ملیارد ئاژه‌ڵ، به مه‌به‌ستی خواردنیان ده‌کوژن، که ماسی و گیانداره ده‌ریاییه‌کانی تر به‌شێك نین لێیان.
"سه‌رژمێرییه‌ك"
53.000.000.000 گیاندار له ساڵێکدا !!!
145.000.000 گیاندار ڕۆژانه،
6.000.000 له کاتژمێرێکدا،
100.000 گیاندار له خوله‌کێکدا و
1680 گیاندار له هه‌ر چرکه‌یه‌کدا ده‌کوژرێن.
راده‌ی گازی گلخانهیی (Greenhouse gases) ده‌ردراو له ئۆتۆمهبێلیكی ئاسایی ئه‌مه‌ریکایی له ڕۆژێکدا: (3) کلیۆگرامە.
ڕاده‌ی گازی گلخانهیی ڕۆژانه لە سەرەنجامی بڕین و سووتاندنی به‌شێك له دارستانێکی بارانی له کاستاریکا بۆ ئاماده‌کردنی ئاڵف و به‌رهه‌مهێنانی گۆشتی به‌کاربراو له ههمبورگرێکدا: (75) کیلۆگرامە
ئه‌وڕۆکه چڕی گازی (میتان)ی کۆوه‌بوو له که‌شی زه‌میندا، سێ به‌رابه‌ری ئه‌وه‌یه کە سه‌ده‌یه‌ك لەوەوپێش هەبووە و هۆکارە سه‌ره‌کییه‌که‌شی گاوداری (ئه‌و شوێنانه‌ی که مانگیان تێدا به‌خێوده‌کرێت) گۆشتییه. ئاژه‌ڵداری پیشه‌سازی هۆکاری بڵاوبوونه‌وه‌ی 15-20% گازی میتانه.
جان رابینز – وه‌رگری خه‌لاتی پولیتزر بۆ په‌رتووکی "ڕژیمی خۆراکی ئه‌مه‌ریکای تازه"
سێ قۆناخ بۆ په‌سه‌ندکردنی راستی بوونی هه‌یه:
1- گاڵتهپێهاتن.
2- سه‌رپێچیکردنی توند.
3-په‌سه‌ندکردن.
تۆ له کام قۆناخدایت؟؟!!
“تا کاتێك که قه‌سابخانه‌کان له ئارادا بن، به‌ره‌کانی جه‌نگیش هه‌ر ده‌مێنن” لیئۆن تۆلستۆی
* ئه‌ز ده‌زانم که له کوردی‌دا بۆ ئاژه‌ڵ مرداربوونه‌وه به‌کار ده‌برێت، به‌ڵام له راستیدا ڕوودان و کرداره‌که هه‌ر یه‌کن و له سۆنگه‌ی مافی یه‌کسانی ژیان بۆ ئاژه‌ڵ و مرۆڤه‌وه، مردن به دروستر ده‌زانم.
سه‌رچاوه‌ی فارسی: گرگ تنها
وه‌رگێڕانی له فارسییه‌وه: هه‌ژێن
سه‌رچاوه: ئه‌مڕۆ
0 كۆمێنته‌كان :
إرسال تعليق