v مافی كوشتنی ئاژەڵەكان و خواردنیانم نیە.
v دەمەوێت ژینگەیەكی باشترم هەبێت .
v دەمەوێت لاشەیەكی تەندروستم هەبێت .
(13)
چڕنوكدار و باڵدارە روەكخۆرەكان یەكتری دەناسن و زۆر بە میهرەبانی دەتوانن لە پاڵ یەكتری دا بژین، مریشك و كەلەشێر لە تەنیشت مانگا و مەرەكانەوە هاتووچۆ دەكەن بە بێ ئەوەی لێیان بترسن، بەڵام لە كاتێكدا كە گورگ یان رێوی نزیكیان بوویەوە راستەوخۆ لێی رادەكەن و ئەم حالەتەیش تەواو لە مرۆڤ دا هەیە كە لە ئاژەڵە دڕندەكان رادەكا.
(14)
دەستی مرۆڤ وەكو دەستی گروپی روەكخۆرەكانە، بۆ لێگیركردنی لاشهكان دروست نەكراوە و نینۆكەكانی مرۆڤ نیشاندەری ئەوەن كە مرۆڤ روەكخۆرە نەك گوشت خۆر.
(15)
كۆنترۆڵ كردنی پلەی گەرمای لهش بە دوو شیوەیە:
- یەكەم: بەشێوەی ئارەقكردن و ئەوی دیكەیان بە شێوەی دەرهێنانی زمان و هەناسەدانی خێرا، لە حاڵەتی یەكەمدا گورجیلەكانی روەكخۆرەكان لە ڕیگەی یەكەمەوە بە سودوەرگرتن لهكونیلەكانی سەر رووی پێستەوە دەبێـت.
- دووەم: كە گۆشتخۆرەكانن لە ڕێگەی دەرهێنانی زمانەوە هەناسەدانی خهسراوە دەبێت.
(16)
گۆشتخۆرەكان نزیكهی دە بەرانبەری روهكخۆران خوێ (ئەسیدی هایدرۆكلۆریك) لە لاشەیاندا دروست دەكەن كە، زیاتر لە هەرس كردنی بەشەكانی ئێسك و گۆشت سودی لی وەردەگیرێت، بەڵام ئەو كاره لە ڕوەكخۆرەكان دا زۆر جیاوازترە.
(17)
فایبهر له ڕوهكهكاندا
- بەپێی ئەو لێكۆڵینەوەیەی كە ئەنجام دراوە لە نێوان400 هەزار ئەوروپایی دا، بەرنامەی خۆراكی كە فایبەری زۆری تێدا بێت 40% تووش بوون بە نەخۆشی شێربەنجەی مەترسیدار كەمدەكاتەوە، چونكە هەبوونی توانای فایبەرە بۆ كەمردنەوەی ئیشتیهای خواردن یارمەتی ئەو كەسە دەدات له كەمكردنەوەی كێشتی لەشدا.
- لە لێكۆڵینەوەیەكی دیكەدا دەركەوتووە كە بەكارهێنانی برێكی زیادی فایبەر، دەبێتە هۆی ریكخستنی رێژەی شەكر لە ناو خوێندا، بەهۆی ئەوەی كە ڕوهكهكان خاوهنی ڕێژهی زۆری مادهی فایبهرن لهپێكهاتهیاندا، زۆربەی ئەمەریكاییەكان بەهۆی گرنگیەكەیەوە ئەم ماددەیە بەكاردەهێنن لە دژی ئەو نەخۆشیانەی كە دوچاری دهبن لهڕێگهی (گۆشتخۆرییهوه).
(18)
باكوری كالیفۆرنیا لە ئێستادا زیاتر لە 10 هەزار بەرازی تێدایە كە لە شوێنەكانی تایبەت دا پەرەوەدە دەكرێن، هەر بەرازێك دوو تا چوار بەرانبەری مرۆڤ پاشەرۆ بەرهەم دێنێت، لە ئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكیش دا كە، لە ساڵی 1998 دا ئەنجام دراوە ئەوە پیشان دەدات كە بەهۆی ئەوەوه، زیاتر لە 1000 فازڵاوی زیادە لەو ویلایەتە دروست كراون كە پاشان بونەتە هۆی پیس بوونی كەنارەكانی ئەو ویلایەتە.
نوسینی: پامیلا ڕایس
وهرگێرانی: سهعد ههورامی
بهشهكانی تری ئهم بابهته اهخوارهوه ببینه :
0 كۆمێنتهكان :
إرسال تعليق