گیا قەیتەران:
لە دروستكردنی چەندین دەرماندا سودی لێ وەردەگیرێت و لە هەرێمی كوردستانیش ئەو گیایە بە زۆری لەو ناوچانەی كە بەشێوەیەكی بەردوام ئاوی تێدایە لە ناوچە شاخاوییەكان هەیە، بەتایبەت لە كەناری كانی و رووبارەكان. ئەم گیایە خاوەنی گەلایەكی بچوكهو قەدو گولی نیە.
رەگەكانی لە رووی بەكارهێنانی بۆ دەرمان بەهایەكی وایان نیە . ئەم گیایە دەتوانرێت لە چارەكردنی ئەو كەسانەی كە تووشی ژەهراوی بوون بوون بەكاربهێنرێـت وە هەوەرها گیایەكی زۆر باشە لە چارەكردنی بەردی كورچیلە. وە هەروەها ئەم گیایە بۆ لابردنی بەردی مەسانە، تەنگەنەفەسی و هەلامەت و ئیلتهابی قورگ زۆر زۆر باشە . بۆ راگرتنی ئیسهالی زۆر زۆر باشە .
چۆنیەتی بەركارهێنانی:
ئەم گیایە تەنیا سود لە گەلاكانی وەردەگیرێت، ئەو كاتە له دهفرێكدا پیالەیەك ئاوی تێ دەكرێت و دوو كەوچك لە گەلای وشكی ئەو گیایەی تێ دەكرێت ..
پاش ئەوە دەخرێتە سەر ئاگر و بۆ ماوەی 5 خولهك پێویستە بكولێت. پاش ئەوە بەكاری بهێنێت و بۆ هەموو رۆژێكیش دەتوانرێت یەك پیاڵە بەكاربهێرنرێت.
وە پێویستە ئەو كارە بەردەوام بەكار نەیەتێت و پێویستە 10 ڕۆژ بەكاربێت و 5 رۆژ بەكاری نەهێنیت و دووبارە دەست پێ بكەیتەوە .
هیوای ساخ و سهڵامهتی بۆ ههموو لایهك
0 كۆمێنتهكان :
إرسال تعليق