Mountain View
نوێ
چاوه‌ڕێكه‌ بۆ داگرتن
HTML5 Icon

(به‌شی3) له‌به‌رچی ڕوه‌كخۆرم!

(10)






لە لێكۆڵینەوەیەكدا كە لە بەریتانیا ئەنجام درا تێیدا سیستەمی خۆراكی 6115 كەسی روەكخۆر لە گەڵ 5015 كەسی گۆشتخۆر بۆ ماوەی 12 ساڵی بەراورد كرا. لە ئەنجامدا دەركەوت كە ئەوانەی كە خوراكەكانیان گۆشتی تیدا نەبووە 40% ریسكی كەمتریان لە بەرانبەر تووش بوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و 20% ریسكی كەمتریان هەیە لە بارەی مردنیان بەهۆكاری جۆراو جۆرەوە . زانایانی ئەڵمانی لە لێكۆڵینەوەیەكی هاوشێوەدا كە لەسەر 2000 كەسی روەكخۆر بۆ ماوەی 22 ساڵ ئەنجام درا بوو وە بەراوردكردنی ئەو كەسانە لەگەڵ كەسانی دیكە بەشێوەیەكی گشتی گەشتنە ئەو ئەنجامەی كە كۆمەڵێك لەو كەسانەی كە گۆشت ناخۆن یا كەمتر بەكاری دەهێنن 25% تا 50 % كەمتر بە هۆی نەخۆشیەوە رووبەرووی مەرگ دەبنەوە.


(11)


لە ساڵی 1997 بۆ یەكەمجار لە مێژوودا ، ڤایرۆسێكی باڵندە لە ڤایرۆسێكی ئاژەلیدا بوو بە ڤایرۆسێكی ئینسانی ، كە ئەویش ئەنفلۆزای باڵندە بوو ، بەشێوەیەكی لە ناكاو بویە هۆی گیان لە دەستدانی شەش كەس و تەواوی  پەلەوەرەكانی ناو كێڵگە پەلەوەرییەكان لە هۆنگ كۆنگ . گەشەكردنی ئەم ڤایرۆسە زه‌نگیكی مەترسیدار بوو بۆ تەواوی جیهان .  لەو ماوەیەیشدا 3.1 ملیۆن باڵندە لە ماوەی 3 رۆژدا كوژران و كرانە ژێر خاكەوە . هەروەها لە ساڵی 1999 جۆرێكی دیكە لە ڤایرۆسی تایبەت بە بەراز بە ناوی ئەنفلۆزای بەراز 250 كەسی لە مالیزیا دوچای نەخۆشی كرد و سەرنجام بەو هۆیەشەوە نزیكەی 1 ملیۆن بەراز بە گوله‌ و چەند ریگەیەكی دیكە كورژران و ژمارەیەكی زۆریش لەو بەرازانە كە هێشتا زیندوو بوون كرانە ژێر خاكەوە.





(12)


ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمەریكا ساڵانە 500 ملیۆن دۆلار دەداتە خاوەن ئاژەلەكان . یەكێك لە بەرنامە كانی حكوومەت پێشگیری لە هێرشی گیانەوەرانی گۆشتخۆری دڕه‌نده‌یه‌ بۆ شوێنی پەرەوەردەكردنی ئاژەڵانە، ئەو بەرنامەیەیش چوەتە ناو دەستوری كاری وڵاتەوە ، ئەم بەرنامەیە لەریگەی ته‌ڵه‌ی پۆڵایین و چەكی گەرم و گازی ژەهرییەوە، بوەتە هۆی كوشتنی هەزارن ورچ  و شێر و پشیلە و گورگ.


نوسینی: پامیلا ڕایس


وه‌رگێرانی: سه‌عد هه‌ورامی

كلیك بكه‌ بۆ بینینی به‌شی دووه‌م


[pe_estro_slider id="7"]



له‌باره‌ی ruakxor

ڕووه‌كخۆر‌ : پاراستنی ژیانی هه‌موومانه‌‌ .~ . .

    كۆمێنتی بلوگه‌ر
    كۆمێنتی فه‌یسبووك

0 كۆمێنته‌كان :

إرسال تعليق

HTML5 Icon