له پاشماوه‌کانی قۆناغی راو شکار بۆ نا ژیانی گوندنشینی، به‌رده‌وام بوونی به‌شه‌ر بوو له ماڵیکردنی ئاژه‌ل و په‌له‌وه‌ران. ئه‌و کاره‌شی بۆ سێ ئامانج بوو بریتی بوون له به‌کارهێنانی ئاژه‌ڵ بۆ گواستنه‌وه‌و کێڵان-جوت، خواردن و به‌کارهێنانی به‌رهه‌کانیان وه‌ک شیر، ماست ، هێلکه..خوریه‌که‌یان بۆ پۆشاک و چنین، سێیه‌میان خواردنی گۆشتیان بوو. هه‌ڵبه‌ت ئامانجی یه‌که‌م و دووه‌م زۆر ئاساییه به‌ڵام ئه‌وه‌ی سێیه‌م ده‌رفه‌تی به‌رده‌وامبوونی به‌شه‌ری ده‌دا تا له‌سه‌ر لادانێک به‌رده‌وام بێت که جیا له‌وه‌یسیفه‌تێکی دڕندانه‌یه و هه‌میشه ده‌رگای تووندوتیژی بۆ ده‌کاته‌وه، هه‌روه‌ها بووه هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی به‌رده‌وامیش له‌سه‌ر ته‌ندروستی خۆی. به‌شه‌ر به گۆشتخواردن ره‌وشت و ته‌ندروستی خۆی خسته مه‌ترسییه‌کی به‌رده‌وام. که‌چی کشتوکاڵ رێگای پێشکه‌وتنی پڕۆسه‌ی به‌مرۆڤبوونی کرده‌وه و بنیاده‌می به‌ره‌و کار و کۆشش و بیرکردنه‌وه‌ی زیاتر و دۆڵه‌مه‌ند کردنی بینای مه‌عریفه‌ت پاڵ پێوه‌نا.
گۆشت له قۆناغی کشتوکاڵ به‌دواوه به خواردنی سه‌ره‌کی به‌شه‌ر دانه‌ده‌ندرا چونکه ماڵیکردن و به‌خێوکردنی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر کارێکی ئاسان نه‌بوو، بۆیه زیاتر له‌پێناوی به‌رهه‌مه‌کانیان راده‌گیران و پشت به خۆراکه رووه‌کیه‌کان ده‌به‌سترا.
گۆشت وه‌ک خۆراکێکی ئه‌شڕافی و بۆناکان به‌کارده‌هات. گرفته‌که له‌وه‌دابوو وه‌ک خواردنێکی ره‌وا مایه‌وه، بۆیه له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی تکنۆلۆژیا و زانست، کاری په‌روه‌رده کرنی گیاندارانیش ئاسانتر و رێژه‌یان زیاتر بوو. ئه‌وه به‌شه‌ری هاندا جارێکی دیکه وزۆر به دڵڕه‌قانه‌تر بکه‌وێته‌وه کوشتنه‌وه‌ی ئه‌و گیاندارانه.
مرۆڤ له کاروانی پێگه‌یشتنی خۆیدا له جیهانی ناهوشیار و مه‌نگی سروشته‌وه به‌ره‌و جیهانی هوشیاریی و زانین و فه‌ڕهه‌نگ، رێگایه‌کی ته‌خت و راسته‌ڕێی له‌پێش نه‌بووه، زۆر ره‌فتار و پیشه‌ی له نه‌زانییه‌وه به‌مل خۆیدا بڕیون، یه‌کێک له‌وان خواردنی گۆشته که ده‌بێ گیانداری بۆ بکوژێته‌وه و روح له خاوه‌ن روحێک بسه‌نێته‌وه بۆ چێشتنی تامی گۆشتی له‌شی. هه‌ر‌وه‌ک چۆن رۆژگارێک گۆشتی بنیاده‌میشی ده‌خوارد یان ده‌یکرده قوربانی به‌ڵام کاتێک هه‌ستیکرد ئه‌و کاره‌ی هه‌ڕه‌شه له نه‌ژادی خۆی ده‌کات وهاوڕه‌گه‌زی خۆی پێ ئه‌شکه‌نجه ده‌دات، وازی لێهێنا.
کوشتنه‌وه‌ی گیاندار وه‌ک کوشتنه‌وه‌ی بنیاده‌م وایه، ته‌نیا فه‌رقی له‌وه‌دایه که ئه‌میان زمانی ئاخافتنی هه‌یه و ئه‌ویتریان به سروشت بێزمانه، به‌ڵام له هه‌ستکردن به ئازار و حه‌سانه‌وه له ئاسایش و ترسان له مه‌رگ، هیچی له به‌شه‌ر که‌متر نیه.
نوسینی: سه‌رۆ قادر
[pe_estro_slider id="7"]
0 كۆمێنته‌كان :
إرسال تعليق