Mountain View
نوێ
چاوه‌ڕێكه‌ بۆ داگرتن
HTML5 Icon

گێلاس، پێكهاته‌ و سوده‌كانی

  Cherry  : گێلاس : گیلاس : كرز حامظ

گێلاس رووەكێكه‌ له‌ نێوان دەریای خەزەر و دەریای رەشە، وێدەچێ تووەكەی زەمانگەلی زۆر قەدیم بەهۆی باڵندەكان بۆ ناوچە جۆراوجۆرەكانی ئاسیا و ئوروپا چووبێ پەرەپێدانی گێلاس بە شێوەیەكی ئاسایی لە رێگەی متوربەوە هێندێ كات بە پەل و بە ناشتن دەكرێ زۆربەی جۆرەكانی گێلاس بەیچەڵن و نەزۆكن نیازیان بە داری گەردپژێن هەیە گەرد و ەشانەكەش بەهۆی جڕو جانەوەرەوە دەكرێ بۆ وەبە ر هاتن بەسە چەند پلوورە مێشەنگوین لەوێ دانێن نیازمەندی وەیە، خونچەكان لە لاجەوە بە چڵە چكوڵەكان قوڵەكانەوە دەبن گوڵی گێلاس بە شێوەیەكی ئاسایی دوای گشت میوە چەقالەدارەكان دەپشكوێ. ئەوە دەبێتەهۆی ئەوەی ئەو گیایە لە خەتەری سەر مای ئاخری بەهار بپارێزرێ لە هەلومەرجی لەباردا لە هێكتارێك باخی گێلاس چاوەڕوان دەكرێ ٢٠ تا ٢٥ تۆن لە ساڵدا بەرهەم بدا هەرچەندە ئەوە بەهۆی نەبوونی هەلومەرجی لەبار و زانستی كشتوكاڵ و باخەو انی و چەند هۆیەكی تریش لە ئێران بەرهەمی زۆر لەوە كەمترە لە ئێراندا ٥٠ جۆر گێلاس ناسراوە وگرنگترین و بە ناوبانگترین ج ۆری خۆماڵی ئەوانەن: گێلاسی رەشی مەشەد، سووڕەتی لەواسانات، گێلاسی رەشی شەبستەر، زەردی زانستگای كەرەج (گێلاسی شنۆ ) جۆری لاوەكی كە ئێستا لە ئێران رەواجیان پەیدا كردووە، ئەو دوو جۆرەی خو ارەوەن كە لەوانی كە گرنگترن، بینك، پروتیوا، گێلاس لە زمانی عەڕەبیدا پێی دەڵێن كه ره ز حامڵ. ئەو بەشانەی لە داری گێلاس بۆ خۆراك و دەرمان كەڵكیان لێ وەردەگرن ئەوانەن: میوە، قونچكی گێلاسەكە، تێكوڵی لكی گەنجی دارەكە، گەڵای داری گێلاس، خونچەی دارەكە، گوڵی گێلاس سپی و چكۆڵەن كە لە مانگی خاكەلێوە پەیدا دەبن هەتا نێوەڕاستی مانگی گوڵان دەمێنن میوەكانی لە مانگی جۆزەردان بە چاكی دەگا، میوەی گێلاس خڕ یان هێلكەیین رەنگی زەردێكی مەیلەو سوور ە، گۆشتەكەی بە دەنكە كەیەوە نووساوە دار ی گێلاس هەتا دە گەز بەرز دەبێ گەڵاكانی هێلكەیین دەوری گەڵاكانی دانە مشارین رەنگی سەوزێكی تروسكەدارە.

تایبەتمەندی:


١. خواردنی گێلاس، میزۆك و لوولەی هەرس پاك دەكاتەوە و جۆماڵی دەكا.

٢. گێلاس ئەو بەردانەی لە لەشدان بە هۆی ئەو ترشییە ی هەیەتی لەناویان دەبا.

٣. قەندی گێلاس بۆ ئەو كەسانەی نەخۆشی قەندیان هەیە خراپ نییە.

٤. گێلاس مەو ادی نیشاستەی كەمە لەبەر ئەوە دەیدەی بەوانەی قەندیان هەیە یان جمگەیان ماسیوە.

٥. گێلاس دەمار هێور دەكا.

٦. گێلاس نەرمكەرە خوێن خاوێن دەكاتەوە.

٧. گێلاس گەدە پاك و خاوێن دەكاتەوە.

٨. گێلاس بۆ هەرسی خراپ و مان گر، زۆر بەكەڵكە.

٩. گێلاس لەش بەهێز دەكا ئارەزووی ژن ومێردی دەبزوێنێ.

١٠ . گێلاس سروشتێكی ساردی هەیە ئەگەر بە دوای نان و چادا بیخۆن بای پێ دەكەن و گەدەتان زل دەكاتەوە.

١١ . قەندی گێلاس وەك قەندی سێو، و هەرمێ، هەڵووچە لە جۆری سۆربیتۆڵە كەلە لەشی مرۆڤدا ٧٠ % دەسووتێ بە بێ ئەوەی ببێتە گولوكۆز كالۆری تین بەدیدێنێ لەوبارەوە بۆ نەخۆشیگەلێ دیابێتی خراپ نییە.

١٢ . كوڵێنراو ی قونچكی گێلاس بەئەندازە ی ٣٠ گڕەم كە بە ماوەی ١٢ سەعات لە ئاوی سارد دا خووسێندرابێ بۆ نەخۆشی گورچیلە و میزەڵدان گرنگترین هەتوان حیساب دەكرێ دوای خووسانی قونچكی گێلا سە كە دەبێ لیترێك ئاوی دیكەی تێك ەڵاو كەی و بیكوڵێنی ئەو كوڵێنراوە بەیانی و نیوەڕۆ و شەو هەر جارێ لیوانێكی لێ بخۆنەوە، دەبێ بزانی ئەگەر بسكەگوڵە پێغەمبەریشی تێكەی شوێنەواری باشتری دەبێ.

١٣ . ناوكی دەنكی گێلاس بۆ هێوركردنەوەی ژانی گەدە و ریخۆڵە بە تایبەت هی م نداڵان لە پزیشكی قەدیم بەكار براوە، بەڵام ئەمڕۆ روون كراوەتەوە كە مێشكی دەنكی گێلاس و بەڵاڵووك خاوەنی گولوكۆزی یۆدین كە ئەسید سیاندریك بەد ی دێنن كە تایبەتی ژاری هەیە لەبەر ئەوە باشتر وایە لە كەڵك وەرگرتن و خواردنی خۆبپارێزن.

١٤ . گێلاس لێوڕێژە لە خوێ كان جگە لە ئەندازەیەكی بەرچاو ئاسن خاوەنی كلسیۆم، پتاسیۆم، كولۆر، سدیۆم، مینیزیۆم، گ ۆگرد، مەنگەنیز و فافۆن و خوێكانی لەش دابین دەكا.

١٥ . گێلاس ڤیتامینەكانی PP, B2 , C ی تێدایە و چونكە ئەندازەیەكی زۆر ڤیتامین A ی تێدایە بۆ چاو بێ ئەندازە بەكەڵكە

١٦ . گێلاس لەو میوانەیە كە ژاری لەش لادەبا و خوێن خاوێن دەكاتەوە.

١٧ . خواردنی گێلاس بۆ ئەو كەسانەی كە دەماری خوێنیان توند بووە، ناڕەحەتی جەرگیان هەیە، دەروونیان وشكە، ریخۆڵە كانیان گازی تێدا كۆبۆتەوە، خۆراك لە گەدەیاندا دەبێتە هەویر، شوێنەواری باشی هەیە.

١٨ . گێلاس بۆ ئەو منداڵانەی درەنگ گەورە دەبن شوێنی باشی هەیە.

١٩ . باشترین شت بۆ ئاسایی كردنی خوێن گێلاسە PH ، ی خوێن ئاسا یی و ناونجی دەكا.

٢٠ . خواردنی ٢٥٠ تا ٣٥٠ گڕەم گێلاس لە سەرەتای خۆراكەوە بۆ كزی و(تەراز) رێكوپێك راگرتنی ئەندامی مرۆڤی قەڵەو باشە و شوێنی باشی هەیە.

٢١ . بۆ دەرمانی لكە و بەڵەكی دەم وچاو دەتو انن گێلاسی گەییو بپلیخێننەوە لەسەر پێستی دەم و چاوی دانێن.

٢٢. ٣٠گڕەم قونچی گێلاس ی تازە یان وشك لە هێندێك ئاودا ماوەی ٥ دەقە بیكوڵێنن پاشان ئەو كوڵێنراوە هەتا گەرمە لەسەر ٢٥٠ گڕەم گێلاس یا سێوی قاش قاش كراوی كە ن لێی گەڕێن ماوەی ٢٠ دەقیقە دەم بێنێ پاشان كە رو ون بۆوە بە درێژایی رۆژ كەم كەم لێی بخۆ نە وە هەتا بە هاسانی نەخۆشی بڕۆنشیتی ئیوە چارە دەكا.

٢٣ . كوڵێنراو ی قوونچكی گێلاس بەو جۆرەی باسكرا لە سەرەتاوە تاو ناهێڵێ.

٢٤ . كوڵێنراو ی گەڵای تازە یان وشكی داری گێلاس، قەبزی دەرمان دەكا بۆ ئەو مەبەستە دەبێ ٢٠ تا ٣٠ گڕەم گەڵا ی تازە یان وشك كراوی داری گێلاس لە لیترێك شیر دا بكوڵێنن ماوەی ٢٠ دەقیقە دەم بێنێ دوای روون بوونەوە شیرەكەی بگرن بە زەخت (واتە فشار ) ئەوجار لەگەڵ شەكر شیرینی كەن رۆژی ٢ تا ٣ فینجانی لێ بخۆنەوە.

٢٥ . كوڵێنراو ی قوونچكی گێلاس باشترین دەرمانە بۆ هەتوانی ژانی گورچیلە، بەردی گورچیلە، ماسینی میزۆك و میزەڵدان، بۆ ئەو مەبەستە دەبێ ٣٠ گڕەم قوونچكی گێلاس ی تازە یان وشك كراو لە لیترێك ئاو كەن ماوەی ٥ دەقیقە بیكوڵێنن پاشان ٢٥٠ گڕەم میوەی گێلاس یان سێوی قاش قاش كراوی تێكەن و دەمی كەن دوای رو ون بوونەوە بە زەخت شیرەكەی بگرن لە ماوەی رۆژدا چەند فینجانێكی لێ بخۆنەوە.

٢٦ . بۆ چارە ی تاو دەتوانی ٢٠ تا ٣٠ گڕەم قوونچكی گێلاس و ناوكی گێلاس پێكەوە لە لیترێك ئاوی سار د كەن ماوەی ٥ دەقیقە بیكوڵێنن دوای ١٥ دەقیقە دەمی كە ن ئەوجار كە روون بۆوە، شیرینی كە ن و بە ئیشتیای خۆتان هەموو رۆژێك لێی بخۆنەوە.

٢٧ . گێلاس بۆ ئەو كەسانەی گیرۆدەی ژانی زەرداون یان ژانی پڕخوێنین باشە.

٢٨ . خواردنی دەمكراو ی ٣٠ گڕەم قوونچكی گێلاس لە لیترێك ئاودا ماوەی١٠ دەقیقە بۆ چارەی میزگیران، (بەستن ) وئەستووربوونی میزۆك و سپڵ، شوێنی باشی هەیە.

٢٩ . كوڵێنراو ی گەڵای گێلاس لە شیردا ئیسحال كەرێ كی ئارامە كە دڵ پێی نایەشێ.

٣٠ . ئەگەر گێلاس بپلیخێنیەوە و لەسەر پێستی خۆتی دانێی بەهۆی ڤیتامینگەلی فرە كە هەیەتی پێستی هیلاك و ماندوو ناسك و جوان دەكا بەو هۆیە وە خواردنی گێلاس بۆ جوانی دەم و چاو و گەردن رەوا دیتراوە.

٣١ . كوڵێنراو ی ٣٠ گڕەم قوونچكی گێلاس لە لیترێ ك ئاودا ماوەی ١٠ دەقیقە بۆ چارەی نەخۆشی ئاوبەند باشە.

٣٢ . گێلاس سروشتێكی ساردی هەیە وشكی قوڕگ و برینەكانی دەروون چا دەكا.


تێبینی:

١. بۆ كەڵك وەرگرتن لە تایبەتمەندی تێكوڵ و لقەكانی گێلاس دەبێ تێكوڵ و لقە ساواكانی گێلاس لە سەرەتای بەهاردا لێوەكەی تا وەك نەوار لوول بخۆن لە جێگایەكی وشك و هەوا داریان دانێن و وشكیان كەن.

٢. بۆ كەڵك وەرگرتن لە قوونچك و ناوكی گێلاس دەبێ لە مانگەكانی پوشپەڕ و گەلاوێژ كاتێ میوە بە تەواوی گەیی، بیچنن وشكیان كەن هەر كاتێ نیازیان پێی بوو، كەڵكی لێ وەرگرن.

٣. دەبێ چاكی بجوون هەتا بە هاسانی هەزم بێ.

٤. ئەگەر قونچكی گێلاسی وشك بخۆی باشتر وایە ١٢ سەعات لە ئاوی سارددا بیخوسێنی.

٥. خواردنی گێلاس پێش خۆراك دەبێتە هۆی خراپ بوونی هەرس و كرمی گەدە بەدیدێنێ.


تێكەڵاوییەكانی خۆراكی گێلاس

لە جیاكردنەوە و تێڕوانینی یەك فینجان (بە بارستی ٢٤٠ سانتی میتری چوارگوشە ) گێلاسی گەییو ئە مادانەی خوارەوە وەدەست هاتوون.

له‌باره‌ی ruakxor

ڕووه‌كخۆر‌ : پاراستنی ژیانی هه‌موومانه‌‌ .~ . .

    كۆمێنتی بلوگه‌ر
    كۆمێنتی فه‌یسبووك

0 كۆمێنته‌كان :

إرسال تعليق

HTML5 Icon