( سێنێكا :Lucius Annaeus Seneca )
یەكێك لە فەیلەسووفە گەورەكان بووە ، 4ساڵ بهرله زاین لهدایك بوو، له قورتبه له باشوری ئیسپانیا ، له ساڵی 65ی زاینی مردووه، لە دژی خواردنی گۆشت هەندێك بابەتی گرنگ دەنووسێت كە ئەمەی خوارەوە كورتكراوەكەیەتی:-
1- هیچ شتێك ئەوەندەی ئەو بێز و نەفرەتەی كە لە كاتی خواردنی گۆشت ڕوومان تێدەكات سرووشتی نیە.
2- ئەگەر مرۆڤە سەرەتاییەكان ئەم كارەیان كردووە،تەنها لە ڕووی ناچاری ( فوق العادە ) بووە .
3- سپڵەیی،بەربەریەت و شەهوەت پەرستی لە خواردنی گۆشتەوە سەرچاوە دەگرێت .
4- پێكهاتەی لەشی مرۆڤ بۆ گۆشتخۆری درووست نەكراوە .
ئێوە باسی ئەژدیها وەحشیەكان و پڵنگ و شێران دەكەن كەچی خۆتان لە زوڵم و زۆرداری و ستەمكردن پێشی ئەوانتان داوەتەوە. كوشت و كوشتار بۆ ئەوان وەك خۆراك وایە،بەڵام بۆ ئێوە پاروویەكی بەتام و بەچێژە و دەبێت وردەكاریەكی زۆر بەكاربەرن بۆ ئەوەی ئەو بێز و نەفرەتە داپۆشن.
0 كۆمێنتهكان :
إرسال تعليق