ڕوه‌كخۆر:
سیسته‌می سروشتی و ساخ و سه‌لامه‌تییه له‌خواردن و ئاكاردا، به‌ومرۆڤانه‌ش ده‌وترێت ڕوه‌كخۆر كه، هیچ جۆره گۆشتێك نا‌خۆن له‌گۆشتی هیچ له گیاندارانی وشكانیی و ئاویی. به‌گشتی ئه‌وه‌ی بكوژرێت نایخۆن. مرۆڤێكی به‌مانا سروشتین و دۆستی ئاژه‌ڵن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سرشتی ڕه‌سه‌نی به‌شه‌ریاندا هاتووه.
له‌ناو ڕوه‌كخۆراندا چه‌ند جۆرێك هه‌یه :
1- ڕوه‌كخۆریی ئاسایی: ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ی ئه‌م جۆره په‌یڕوه‌ی ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌م سه‌وزه‌و به‌روبومه ڕوه‌كییه‌كان ده‌خۆن و هاوكات هه‌نگوین و هێلكه و شیریشی له‌گه‌ڵدا به‌كارده‌به‌ن. ئه‌م جۆره‌ی ڕوه‌كخۆریی بڵاوترین جۆر و ناسراوترینیانه كه، پیشی ده‌وترێت (Lacto-ovo-vegetarian)
ڕوه‌كخۆریی ئاسایی كه له هه‌ردو جۆریی (Lacto و ovo) پێك دێت، به‌م شێوه له‌یه‌ك جیاده‌كرێنه‌وه:
أ- - ڕوه‌كخۆریی Lacto: ئه‌م جۆره‌ی ڕوه‌كخۆر خواردنه‌كانیان هه‌مان ژماره‌ی (1)ه ته‌نیا جیاوازی ئه‌وه‌یه‌كه، ئه‌م جۆره‌ی لاكتۆ، هێلكه نا‌خۆن.
ب- - ڕوه‌كخۆریی ovo: ئه‌م جۆره‌ی ڕوه‌كخۆر خواردنه‌كانیان هه‌مان ژماره‌ی (1)ه ته‌نیا جیاوازی ئه‌وه‌یه‌كه، ئه‌م جۆره‌ی ئۆڤۆ، شیر و به‌رهه‌مه‌كانی ئاژه‌ڵ نا‌خۆن و هاوكات هێلكه ده‌خۆن.
2- خام ڕوه‌كخۆر: ئه‌و جۆره كه‌سانه‌ی ئه‌م جۆره‌ی ڕوه‌كخۆریی په‌یڕوه‌ی ده‌كه‌ن، سه‌رجه‌م سه‌وزه‌و به‌روبومه ڕوه‌كییه‌كان ده‌خۆن و هاوكات هه‌نگوینیش به‌كارده‌به‌ن، به‌ڵام له‌سه‌رجه‌م به‌روبوومه‌كانی به‌رهه‌مه ئاژه‌ڵییه‌كان به‌دوورن، وه‌ك شیر‌و به‌رهه‌مه‌كانی و هێلكه.
3- ڕوه‌كخۆر: ئه‌م جۆره‌ی ڕوه‌كخۆر ته‌نها سه‌وزه‌و به‌روبوومه‌كانی ڕوه‌ك ده‌خۆن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك به‌روبومه‌كانی ئاژه‌ڵی به‌كارنابه‌ن. ئه‌مجۆره ناسراوه به(Vegan) "ماڵپه‌ڕی ڕوه‌كخۆر زیاتر كار له‌سه‌ر ئه‌مجۆره‌ی ده‌كات"
4- میوه‌خۆر: به‌به‌راورد به جۆره‌كانی ڕوه‌كخۆر سه‌ختترینیانه و هاوكات له‌پله‌ی پێشه‌وه‌یه له‌سروشتیبونیدا، ئه‌م جۆره‌ی ڕوه‌كخۆر ته‌نها میووه ده‌خۆن و خۆیان به‌دوور ده‌گرن له هه‌رخواردنێكی شیكراوه به‌گه‌رمكردن.
له‌هیچ جۆرێكی ڕوه‌كخۆرییدا گۆشت ناخورێت، ڕێزگرتن له ئاژه‌ڵانیش وه‌ك هاوبوونه‌وه‌رێكی تری سه‌رئه‌م زه‌وییه له‌گه‌ڵ مرۆڤدا، له‌ئاكاری ڕوه‌كخۆره‌كاندا هه‌یه. توندوتیژی به‌هه‌رشێوه‌یه‌ك له ڕوه‌كخۆریدا نییه و میهره‌بانیان له‌پله‌ی به‌رزی سروشتی مرۆڤایه‌تیدایه..
سه‌رچاوه‌كان:
0 كۆمێنته‌كان :
إرسال تعليق