(4)
له‌كاتێكدا كه" له‌ساڵی 1972 یاسای (ئاوی پاكژ) په‌سه‌ند كرا، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌به‌رامبه‌ردا هه‌ردوو پیشه‌سازی كشتوكاڵی و كێڵگه‌كانی ئاژڵی نه‌خسته نێو ئه‌م یاسایه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی 35000 میل لهڕووبارهكانی 22 ویلایه‌تی ئه‌مریكا به‌هۆی هه‌بوونی شێوێنهكانی كێڵگه ئاژهڵێكانهوه پیسبن، وه ئه‌مڕۆش ئه‌و پیشه‌سازیانه‌ی كه،ساڵانه به‌رهه‌میان چه‌ندین ملیارد دۆلاره، له‌ویاسایه چونهتهدهرهوه، له‌ساڵی 2003 دا ده‌وڵه‌ت دوو ڕوونكردنه‌وه‌ی بڵاوكرده‌وه كه" یه‌كه‌میان: بریتییه له‌وه‌ی گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی مانگا شیرده‌ره‌كان و به‌خێوكردنی به‌رازه‌كان، ته‌نیا یه‌ك له‌سه‌ر چواری ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه، به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه مردوون له‌شوێنی گه‌نجاودا ده‌یانكه‌ن به‌ژێر گڵه‌وه، وه ڕوونكردنه‌وه دووه‌میش بریتییه له‌وه‌ی سیسته‌می كۆمپیوته‌ری EPA به‌هۆی باش كۆنترۆڵ نهككردنی دابه‌شكردنی خۆراكه‌وه به‌ده‌یان ته‌ن ماده‌ی زیاده به‌كار ده‌هێنن كه ئه‌ممه‌ش ده‌وڵه‌تی نیگه‌ران كردووه..
(5)
بۆچوونەكان لە ماوەی رابردودا ئەوەیان دەرخستووە كە روەكخۆران كەمتر تووشی نەخۆشیە دەگمەنەكانی شێرپەنجە و جەڵد و چەند نەخۆشیەكی دیكە دەبن لە بەر ئەوەی حۆێنی ئەو كەسانە بڕێكی زۆرتر ئەسیدی سالیسیلیك ی تێدایە.
لەو لێكۆڵینەوەیەكدا كەله سكۆتلەندا ئەنجامدراوە خوێنی ئەو كەسانەی كە ڕوهكخۆرن 12 بەرانبەری ئەو كەسانەی كە گۆشت ده‌خۆن (به‌گۆشتی ماسی)یشه‌وه ئەسیدی سالیسلیكیان تیدایە. كە ئەو مادەیەش بڕێكی زۆر ئەنتی ئیلتهابی تیدایە، كە بەزۆری لە سەوزە و میوەكاندا هەیە.
(6)
لە كۆبوونەوەی زانایان لە ناوەراستی دەیەكانی 1990ـی میلادی ، بەو شێوەیە پێشبنی كرا كە كەمبوونەوەی ووزە سەرهەڵدانی ووشكە ساڵی و دووبەرانبەر بوونی مرۆڤ لە سەرگۆی زەویدا تا ساڵی 2050 دەبێتە هۆی ئەوەی كە بە ئیجباری خەڵكی سوود لە خواردنە گیاییەكان وەرگرن و لە ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمەریكا. ئەوان پێیان وابوو كە ئەو جۆرە خواردنانەی زۆر ساڵمترن بۆ مرۆڤ و بەوشێوەیەیەشك بەزوترین كات هەموومان فیردەبین كە لە خورادنە گیاییەكان چێژی زیاتر وەرگرین.
(7)
كەمبوونەوەی 25% نەخۆشییەكانی دڵ لە وڵاتی پۆڵەندا لە سەرەتاكانی ساڵی 1990 بەهۆی گۆرانكاری سیاسەتی دەوڵەت هاوكات بوو لە گەڵ لابردنی یارمەتی دانی هاووڵاتیان كە زۆربەیانی خواردەمەنیە گۆشتیكان بوون. بەپێی راپۆرتی تیمەتایبەتیە نیودەوڵەتییەكان هۆیەكی دیكەی ئەو كەمبوونەوەیە بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە لەو ماوەیەدا زیاتر رۆنی گیایی و میوەجات بەكار دەهات. وەچاودێرانی بواری تەندرستیش ئاماژەیان بەوەداوە كە ئەم كەمبوونەوەیە لە نەخۆشییەكانی دڵ تاوەكو ئێستا لەو شێوەیە لە هیچ كاتێكدا رووی نەداوە .
(8)
هەموو ساڵێك 24000 كه‌س لە كاتی ماسیگرتندا دووچاری گیان لە دەستدان دەبنەوە و ئەمەیش بووەتە هۆی ئەوەی كە ئەو كارە لە جیهاندا بە مەترسیترین ئیش ناوبانگ دەربكات. بەپێی راپۆرتی ریكخراوی خۆراك و كشتوكاڵی سەر بە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان ئه‌گه‌ری گیان لە دستدانی كەسێكی ماسیگر لە كاتی ماسیگرتندا 16 بەرانبەر زیاترە لە گیان لە دەستدانی پۆلیسێكی ئاگر كوژێنەوە.
له‌گه‌ڵ ئه‌و مه‌ترسیه‌ی له‌سه‌ریانه، مرۆڤایه‌تیشیان ببینه:
(9)
بۆ ئامادەكردنی خواردنی (فوی كراس)، قازه‌كان ناچار دەكەن كە 6 تا 7 پاوەند مادەی دانەیی بەكار بخۆن، بۆ ئەوەیش جۆرە لولەیەك بەكاردەهێنرێت كە ئە
و خۆراكە لە رێگەی فشاری هەواوە دەدرێتە ئەو قازانە ، ئەم كارەیش ماوەی 28 رۆژ بەردەوام دەبێت، لەم هەنگاوەیشدا ئەندازەی گه‌شه‌ی ئەم قازنە (كە سود له‌م ڕێگه ناسروشتییه وەردەگیرێت)، بە میزانی 6تا 12 بەرانبەری گه‌شه‌ی ئاسایی خۆی زیاد دەكات، ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی زووتر و زیاتر گۆشت به‌ده‌ست بهێنن. به‌ڵام لە 10% ئەو قازانەیش ناگەنە گوشتارگاكان بەهۆی ئەو فشارەی لە سەر گەدەیان هەبووە گەدەیان دەتەقێت و دەمرن.
هه‌روه‌ها هه‌مان كرده بۆ مراوییهكانیش به‌كار ده‌هێنن تا له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا گه‌وره‌یان بكه‌ن بۆ كوشتن.
كلیك بكه بۆ بینینی به‌شی یه‌كه‌م
نوسینی: پامیلا ڕایس
وه‌رگێرانی: سه‌عد هه‌ورامی
[pe_estro_slider id="6"]
ئةو رةوايةتيةى مرؤف بؤ كوشتنى ئازةل وةريكرتوه دووره لةهةر تيروانينيكى زانستى و بةلكو بةرهةمى بيركردنةوةى سةردةمى مرؤفى ئةشكةوتييه...ئةوةى بؤ من جيكاى سةرسورمانه ئاينة ئاسمانيةكان هاتن و بئ هيج تأموليك رةوايةتيان دا بة خواردنى زةهريك كه تا ئةبةد دةبيت بييةوة بنالييت...با هةموومان ئةو هؤشياريية بلاو بكةينةوة
ردحذفدهستخۆش بۆ به‌ڕێزتان كاك فه‌همی، هیوادارین هه‌ركه‌سێكی مرۆڤدۆست و به‌ویژدان به وتنی ووشه‌یه‌كیش بێت كار بۆ سه‌رخستنی ئه‌م پرسه بكات، تا ڕاستی به زۆرینه‌مان بگات
ردحذف