دزێوترین ته‌بیاتێك كه له مرۆدا هه‌بێ خواردنی گۆشته. له خواردنی گۆشته‌وه خوو و ره‌وشتی به‌د و نه‌خۆشیی جۆره‌وجۆر سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن. جه‌سته‌ی مرۆ گونجاوی خواردنی گۆشت نییه، بۆ نموونه ئاخۆ ده‌بێ پێش دۆزینه‌وه‌ی ئاگر مرۆ چۆن گۆشتی خواردبێ؟ كه‌ڵبه و ددانی ئه‌و بۆ رنینه‌وه‌ی گۆشت نابێ به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر گۆشته‌كه خاو بێ. به سووكه سه‌رنجێك و ئاوڕلێدانه‌وه‌یه‌كی سه‌رپێیی له هه‌ڵسوكه‌وتی مرۆ له سه‌ره‌تای ژیان له‌سه‌ر زه‌ویدا، بۆت ده‌رده‌كه‌وێ كه‌وا له سه‌ره‌تادا مرۆ گیانله‌به‌رێكی رووه‌كی بووه نه‌ك گۆشته‌كی. به‌دره‌نگه‌وه‌ش ئه‌م كاره چه‌وت و به‌ده‌ی كردووه به پیشه كه ئاژه‌ڵ راو بنێ و بیانخوا. بێگومان دیاریشه له ئاژه‌ڵی دڕنده‌وه ئه‌م خووه‌ی وه‌رگرتووه نه‌ك خووێكی خوه‌زایی و سروشتیی خۆی بووبێ. ناشێ شامپانزی و گۆرێللا كه به‌پێی بیركاریی داروین باووباپیرانی ئێمه‌ن، له‌سه‌ر پۆپ و لكی ئه‌و دارانه‌دا جگه له مێوه و رووه‌ك، شتی تریان كردبێ به خۆر و پێخوری خۆیان. ته‌نانه‌ت بیركاریی ئاینیش هه‌ر له رووه‌كخۆرییه‌وه ده‌ست پێ ده‌كا. چیڕۆكی باباده‌م دایكه‌وا "وه‌ك به‌كوردیی جاران ده‌یانگوت" و ده‌ركردنیان له به‌هه‌شت، له‌سه‌ر مێوه و دانه‌وێڵه‌ی رێ پێ نه‌دراو بووه نه‌ك له‌سه‌ر خواردنی گۆشت.
سفره‌ی كوردی ئه‌وه‌نده‌ی گۆشت تێدایه هه‌ندێك جار مرۆڤ خۆی وه‌ك دڕنده و كێوی دێته به‌رچاو. راسته من رووه‌كی نیم و ده‌وروبه‌ری كوردیش رێ نادا مرۆ رووه‌كی بێ له‌به‌رئه‌وه‌ی له برسا ده‌مرێ، خواردنێكی كوردی نییه گۆشتی تێدا نه‌بێ، به‌ڵام من یه‌ك به‌باری خۆم هیچ كاتێك خواردنی گۆشت دڵخوشم ناكا. مرۆڤی كورد جاران به‌ژن باریك و ناوكێل زراو بوو، پاڵه‌په‌ستۆی خوێنی نه‌بوو، نه‌خۆشیی دڵ زۆر كه‌م بوو، كۆلیسترۆڵ دایمه له ژێره‌وه بوو، كۆڵۆن بێ كێشه بوو، هه‌موو ئه‌مانه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی گۆشت كه‌م ده‌هاته خواردن.
مرۆی سه‌رده‌می، مرۆڤێكه به‌ره‌و رووه‌كیه‌تی ده‌ڕوا، رووه‌كییه‌كانیش به‌سه‌ر زۆر جۆر دێنه دابه‌شكردن له هه‌موویان سه‌رپه‌ڕتر ئه‌وانه‌ن نه‌ك ته‌نیا گۆشتی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر و ماسی ناخۆن بگره ده‌م له هیچ به‌روبوومێكی ئه‌م ئاژه‌ڵ و باڵندانه‌ش ناده‌ن، بۆ نموونه ماست و لێكه‌وته "مشتقات"كانی ناخۆن، هێلكه و هه‌نگوین ناخۆن. پێیان وایه ئه‌م به‌رهه‌مانه كه ئه‌م ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌رانه هه‌یانه بۆ خۆیانیان دروست كردووه و زوڵمه مرۆ ده‌ستی بۆ ببا.
ده‌ڵێن هه‌نگوین بژێوی مێشه‌نگ خۆیانه، یان شیری گوان بۆ بێچوه‌كانه و ئیتر هه‌روه‌ها بڕۆ دوای. به‌ڵام ئه‌وه‌ش هه‌یه مه‌ڕ و ماڵات كه ئه‌م به‌رهه‌مانه‌یان ده‌ده‌ن به مرۆ، راسته به‌سته‌زمانن و ناتوانن هه‌ست ده‌ربڕن، به‌ڵام ده‌بێ خۆشیان خۆشحاڵ بن، مرۆ نه‌بوایه و ئه‌مانی ماڵی نه‌كردایه و به‌خێوی نه‌كردنایه، له‌و ده‌شت و كێوانه‌دا زۆر له‌مێژه وه‌جاغیان كوێر بووبووه‌وه، به‌ڵام ئه‌م ئاژه‌ڵانه بێگومان خۆشحاڵ نین كه دێنه سه‌ربڕین. زۆر له گیانله‌به‌ران كه ده‌برێنه ژێر چه‌قۆ هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن، هه‌یانه فرمێسك به چاویدا دێته خواره‌وه، هه‌یانه به‌ده‌نگ ده‌گری. ئێسته كه ئه‌م وتاره ده‌نووسم باوكمم بیر ده‌كه‌وێته‌وه، بێگومان ئه‌و كاته تێ نه‌ده‌گه‌یشتم، ئه‌و هه‌رچه‌ند لادێییش بوو، به‌ڵام خۆی له مریشك سه‌ربڕین ده‌دزیه‌وه.
مرۆڤ له سه‌ره‌تای بوونیه‌وه له‌سه‌ر زه‌وی، ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵی سه‌رنه‌بڕیایه و به‌ده‌ستی خۆی خوێنی گیانله‌به‌رانی نه‌ڕشتایه، فێری كوشتنی یه‌كتریش نه‌ده‌بوون. چیڕۆكی هابیل و قابیل كه به‌یه‌كه‌مین كوشتن له‌سه‌ر زه‌وی دێته ژمار به‌پێی بیركاریی ئاینگه‌ل، هابیل په‌زێك سه‌ر ده‌بڕێ و ده‌یكا به‌قوربانی بۆ نێزیك بوونه‌وه له خوا، پاشان برایه‌كه‌ی هه‌مان شت به‌سه‌ر ئه‌و ده‌هێنێ و ده‌یكوژێ. راسته، مرۆ چ ببینێ ئه‌وه فێر ده‌بێ. كتێبێكم خوێنده‌وه، ده‌ڵێ كوشتنی قابیل بۆ هابیل سه‌ره‌تای تیرۆر و توندوتیژییه له مێژووی مرۆوایه‌تیدا.
ئاینگه‌ل بۆ ئاشتی هاتوون، چ ئاسمانی بن چ زه‌ویه‌كی، به‌ڵام پێغه‌مبه‌ران نه‌یانتوانی ئاشتی له‌سه‌ر زه‌ویدا بسه‌پێنن له‌به‌رئه‌وه‌ی خواردنی گۆشتیان قه‌ده‌غه نه‌كرد. به‌داخه‌وه ئه‌مه‌یان به‌سه‌ردا تێ په‌ڕی. كه ئه‌وانیش نه‌یانكرد، مرۆڤایه‌تی سه‌رده‌مانێكی زۆری ده‌وێ تا ده‌ست له‌م خووه نابه‌جێیه هه‌ڵده‌گرێ و ده‌بێ به مرۆڤێكی راسته‌قینه و پێوه‌ندییه‌كی بێوه‌یانه له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر و گیانله‌به‌رانی تردا بنیات ده‌نێ. زۆر جار ده‌نگوباسم گوێ لێ ده‌بێ رووه‌كییه‌كان خۆپێشاندان ده‌كه‌ن بۆ پاراستنی مافی ئاژه‌ڵان و په‌له‌وه‌ران و بۆ به‌زه‌یی هاتنه‌وه پێیاندا. ئه‌مساڵ رۆژێكیان له دژی سترانبێژێكی ئافره‌ت راپه‌ڕین له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو جار له ئاهه‌نگه‌كانیدا كراسێكی ئاودامانی له توێكی "شرائح" گۆشت له‌به‌ر ده‌كرد. "سه‌یره له كوێی" وه‌ك ده‌ڵێن، ئێمه‌ش به‌رۆكی دنیامان گرتووه له‌سه‌ر گۆشتی حه‌رام و حه‌ڵاڵ. راستیت ده‌وێ هه‌موو گۆشتێك حه‌رامه، ده‌بێ مرۆ به‌ته‌واوی ئه‌م راستییه بزانێ.
له‌ناو هزروان و رووناكبیراندا زۆر كه‌س هه‌بوون رووه‌كی بوون، بۆ نموونه: بوودا، ئه‌فڵاتوون، فیساگۆرس، پلووتارك، لیۆناردۆ داڤێنشی، ڤۆلتێر، شۆپنهاوه‌ر، لۆرد بایرۆن، شیلی، لیۆ تۆلستۆی، برنادشۆ، ماهاتما گاندی، ئه‌نیشتاین. له‌ناو رۆشنبیرانی عه‌ره‌ب و ئیسلامدا خواره‌زمی و ئیبن ئه‌لبه‌یتار و ئیبنول موقه‌فه‌ع و ئه‌بو عه‌لای مه‌عه‌ڕی كه ئه‌مه‌ی دوایی، ده‌ڵێن زۆر به‌زه‌یی به‌ئاژه‌ڵدا هاتووه بۆیه توخنی گۆشت نه‌كه‌وتووه. به‌ڵام گۆشت نه‌خواردن هۆیه‌كه‌ی ته‌نیا به‌زه‌یی به‌ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر هاتنه‌وه‌دا نییه، بگره خۆپاراستنیشه له نه‌خۆشی، جگه له‌مه هه‌ستێكی ناخۆش له‌لای مرۆ سه‌ر هه‌ڵده‌دا كه گۆشتی دێته به‌رده‌م. له منداڵییه‌وه تا ئێسته زۆر جار له‌سه‌ر سفره كه گۆشتی به‌سه‌ره‌وه بووه، مریشكێكی په‌ڕوتووك سپیی چاوجوان، یان مه‌ڕێكی دوونگ شۆڕی گوێ پان دێته ناو هه‌ستم و به‌ئه‌سپایی ده‌چرپێنێته گوێم، پێم ده‌ڵێ "بۆ ده‌مخۆی كاك به‌دران، من تۆم بخواردایه چیت ده‌گوت؟"
له‌ناو بنووس و رووناكبیرانی كورددا تا ئێستا سێ كه‌سم ناسیوه رووه‌كین و بوونه‌ته پێشڕه‌و بۆ كۆمه‌ڵگه، دكتۆر وریا عومه‌ر ئه‌مین و فه‌رهاد شاكه‌لی و دكتۆر فازڵ جاف. به‌گشتی ئه‌وانی تر گۆشتخۆرن، له داوه‌ت و بانگهێشتنی تایبه‌ت به رۆشنبیرانی كورددا ئاماده به، به‌ده‌ست خۆت نییه ده‌ته‌وێ قوڕ بپێوی بۆ په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵی به‌سته‌زمان. ئه‌م رۆشنبیرانه تاك و ته‌رایان نه‌بێ، ئه‌وانی تر هه‌موویان له شێسته‌كانی ته‌مه‌ندا، هه‌ندێكیان له‌بنه‌وه‌تریش، به‌ده‌م نه‌خۆشیی په‌ستانی خوێن و راده‌ی به‌رزی كۆلیسترۆڵ و نه‌خۆشییه‌كانی دڵه‌وه سه‌ر ده‌نێنه‌وه. وڵاتی ئێمه نموونه‌یییه له فه‌ڕ و پیتی زه‌وییه‌كه‌ی بۆ هه‌موو جۆره دانه‌وێڵه و ته‌ڕه و مێوه‌جاتێك، حه‌یفه كورد هێنده به ئاراسته‌ی پێچه‌وانه‌ی مێژوودا ملی رێ بگرێ و له هه‌موو شتێكیشدا. سفره‌مان هه‌مووی بووه به‌گۆشتی جۆره‌وجۆر، زۆر جار كه رووه‌كییه‌ك له‌گه‌ڵمان ده‌بێ بۆ خواردن، چاری نییه نان و پیاز ده‌خوا.
نوسینی: به‌دران ئه‌حمه‌د حه‌بیب
سه‌رچاوه: : كوردستان نێت
تێبینی:"ماڵپه‌ڕی ڕوه‌كخۆر" نوسه‌ریبه‌ڕێز به‌شێوه‌یه‌كی گشتی باسی له گۆشتخواردن و هه‌ڵوێستی ئایینه‌كانی كردووه به‌رامبه‌ر ئاژه‌ڵان، كه نه‌یانتوانیوه ئه‌و ده‌ستكه‌وته مرۆییه سروشتییه ده‌سته‌به‌ربكه‌ن له‌ڕابووردودا تا له‌كاتی خۆیدا شانازی پێوه بكه‌ن بۆ هه‌ڵگرانی بیروباوه‌ڕه‌كانیشی له ئییستادا جێی سه‌ربه‌رزیان بێت، ئه‌گه‌رنا ئایین هه‌یه له‌سه‌ربنه‌مایی ڕێزگرتن له سه‌رجه‌م بوونه‌وه‌ران بونیادی خۆی داناوه و نمونه‌ی دانایه‌كی وه‌ك (ماهافێرا) له ئاینی (جانتیه‌ت) زۆر ئاشكرایه كه چۆن خه‌ڵكی هانداوه بۆ ڕوه‌كخۆریی و خۆشویستنی سه‌رجه‌م گیانداران، زۆرێك له‌ئاینانی تری ناوچه‌كه‌ش ئه‌گه‌ر وه‌ك ماهافێراش نه‌بووبن له‌و پله به‌رزه‌ی ڕێزگرتندا ئه‌وه به‌لای كه‌می ئاماژه‌یان بۆ به‌زه‌یی مرۆڤ كردووه له‌به‌رامبه‌ر گیانداراندا.
[pe_estro_slider id="6"]
0 كۆمێنته‌كان :
إرسال تعليق