-میكرۆبى ڕاسته‌قینه یان به‌كتیریاى ڕاسته‌قینه.Eubacteria
-به‌كتریاى ڕه‌سه‌ن یان كۆن .Archaebacteria
كه‌ئێستا پێیان ده‌وترێت به‌كتیریا كه‌باسیان ده‌كه‌ین و ئه‌رخیا Archaea.
بۆ یه‌كه‌م جار وێنه‌ى به‌كتیریا ساڵى 1676ز بڵاوكرایه‌وه، زیندوهرێك كهناوكێكى سه‌ره‌تایى هه‌یه( بێ به‌رگى ناوهكیهو پێكهاته‌كانى ناوك له‌ناو سایتۆپلازمدا په‌رش و بڵاو بونه‌ته‌وه) له‌شى ته‌نها له‌یه‌ك خانه پێكهاتووه كه هه‌موو زینده‌چالاكیه‌كان ئه‌نجام ده‌دات بۆ دوو لق دابه‌ش ده‌بێت:
1-لقى به‌كتیریا
2-لقى به‌كتیریاى سایانى (به‌كتیریا سه‌وزى مه‌یله‌و شین) سهربهكۆمهڵهى مۆنیریایه(moneria) له‌هه‌واى خاك و ڕیخۆڵهكانى مرۆڤ و ده‌م سه‌رپێستى هه‌یه. هه‌روه‌ها لهگهدهى ئاژه‌ڵه كاوێژكهرهكاندا هه‌یه، ئه‌م بهكتیریایه به‌هۆى چالاكیه جیاوازه‌كانیانه‌وه ناسراون كه‌چه‌نده‌ها جۆرى هه‌یه به‌م شێوه‌یه:
1. خواردن دروستكردنى (شیر).
2. تێكدانى خۆراك(گه‌نین).
3. به‌پیت كردنى خاك (په‌ین).
4. له‌ناوبردنى زه‌وى وزار(نه‌خۆشیه‌كان).
له‌و زنایانهى ڕۆڵیان له‌دۆزینه‌وه‌ى بهكتیریادا هه‌بوو ئه‌مانه‌ن :
1. لیڤنهۆك.
2. لوویس پاستۆر
3. رۆبرت كۆخ
1. لیڤنهۆك.
2. لوویس پاستۆر
3. رۆبرت كۆخ
ژینگه‌ى به‌كتریا:له‌هه‌موو شوێنێك ده‌یبنین ، له‌ژێر زه‌وى تاقوڵایى 400 مه‌تر تا به‌رزاییه‌كى سه‌ركه‌ش له‌هه‌وا ، له پله‌ى گه‌رمى زۆر به‌رز نزیكى دهمهگڕكانهكان ، له‌ناوچه جهمسهریهكان ، وه‌له‌ناو له‌شى گیانه‌وه‌راندا (له‌ناو ده‌زگاى هه‌رس و هه‌ناسه).
پۆلین كردنى به‌كتیریا:ده‌توانین به‌كتیریا به‌پشت به‌ستن به‌م تایبه‌تمه‌ندیانه پۆلێن بكه‌ین:
1. فۆرمى ده‌روه‌ى خانه‌و جۆرى كۆبونه‌وه‌كانى.
2. وه‌ڵامى بۆ ڕه‌نگى گرام (گرام پۆ زهتیڤ)و (گرام نێگه‌تیڤ).
3. شێوازى خواردنى (سه‌ربه‌خۆ ،بینا كارى یان مشه‌خۆرى).
4. هه‌بوونى قامچى (flagella) یان نه‌بوونى .
5. پێكهاته‌ى میكرۆب.

پێكهاته‌ى خانه‌ى به‌كتیریا:1-به‌رگى خانه: پێكهاتووه‌له:
ا- دیوارى خانه(cell wall): ئه‌م كارانه‌ده‌كات:
-فۆرمى خانه دیاری ده‌كات.
-ره‌قى وپتهوى به‌خانه‌ى به‌كتیرى ده‌دات.
-به‌هێزى ده‌كات.
-ده‌یپارێزێت.
ا- دیوارى خانه(cell wall): ئه‌م كارانه‌ده‌كات:
-فۆرمى خانه دیاری ده‌كات.
-ره‌قى وپتهوى به‌خانه‌ى به‌كتیرى ده‌دات.
-به‌هێزى ده‌كات.
-ده‌یپارێزێت.
پێكهاته‌یى كیمیایى دیوارى خانه: له‌ڕووى كیمیاییه‌وه دیوارى خانه له‌گه‌ردى گه‌وره‌ى پێكهاتهئاڵۆز دروست بووه، پێى ده‌وترێت peptidoglycan ، ،ئه‌ستورى ئه‌م دیواره به‌گوێره‌ى بنه‌چه‌ى به‌كتیریا كه‌هه‌یه، به‌ڵام ئه‌و بهكتیریایهى (گرام نیگه‌تیڤه) دیوارى خانه‌كه‌ى ته‌نكه ئه‌مه‌ش پشت به‌بڕى prptidogilycan ده‌به‌ستێت.
تێبینى/ هه‌ندێك به‌كتیریا هه‌یه كه‌پێى ده‌وترێت به‌كتیریاى كهڕویى ( mycoplasm یان mycobacterium) كهدیوارى خانه‌ى نیه.
تێبینى/ هه‌ندێك به‌كتیریا هه‌یه كه‌پێى ده‌وترێت به‌كتیریاى كهڕویى ( mycoplasm یان mycobacterium) كهدیوارى خانه‌ى نیه.
ب- به‌رگى سایتۆپلازمى (plasma membrane):
كهبهرگێگى ته‌نكه چوارده‌ورى پێكهاته‌كانى خانه‌ى بهكتیریایى داوه‌و كۆنتڕۆڵى هاتوچۆى ماده بۆ سایتۆپلازم و له سایتۆپلازمه‌وه ده‌كات ، وه زۆر ترشه‌ڵۆك (ئه‌نزیم) به‌به‌رگى خانه‌وه نووساوه كه‌یارمه‌تى زۆر پرۆسه‌ى زیندهكردارى ده‌دات كه‌له‌م به‌شه‌دا ڕو ده‌دات ، وه له‌ڕێى وردبینى ئه‌لكترۆنیه‌وه زانایان هه‌ندێك نوشتانه‌وه‌یان بۆ ناوه‌وه‌ى خانهبینى كه‌واى بۆ ده‌چن كردارى هه‌ناسه‌دان لێ ڕوبدات.

پێكهاته‌ى كیمیایى به‌رگى خانه:له‌ڕووى كیمیاییه‌وه له پرۆتین و چهوریهفۆسفۆر پێكهاتووه.
ج-سایتۆپلازم: نیمچه شله‌یه‌و پێكهاتووه له‌ئاو و ترشه‌ڵۆك (ئه‌نزیم) وئۆكسجینى تواوه‌و پرۆتین و كاربۆهایدرات و چه‌ورى.
د-كرۆمۆسۆم :واته تهنۆڵكهڕهنگدارهكان ئه‌م كرۆمۆسۆمانه‌ى به‌كتیریا پێكهاتووه لهگهردێكى (DNA) ى درێژ وگۆیى كه‌زۆر به ده‌ورى خۆیدا لولى خواردووه ئه‌م كرۆمۆسۆمه وه‌ك ناوه‌ندێكى كۆنترۆڵكردنى ئه‌م كردارانه كارده‌كات:
· دابه‌ش بوونى خانه
· چه‌ند جارهبوونى خانه
· زۆر كارى تر‌ى خانه
هـ- قامچى : له‌پرۆتین دورست بووه، 10 تا 20 نانۆمه‌تر ئه‌ستوره، یارمه‌تى خانه‌ى به‌كتریا ده‌دات بۆ جوڵان.

سه‌رچاوه: ڕه‌نگار
شیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌م باره‌وه ببینه
0 كۆمێنته‌كان :
إرسال تعليق