
بۆگه‌نی نه‌بووبێت. به‌م چه‌شنه له هه‌موو حاله‌تێکدا خواردنی به گۆشت مه‌کۆی باکتریا و میکڕۆف و ڤایرۆسی ترسناک و جۆراوجۆرن. هه‌ر ئه‌وه‌شه به تاکه خواردنی هه‌ڕه‌شه‌دار له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ داده‌ندرێ. گۆشت که‌ناڵی گواستنه‌وه‌ی خوێ و چه‌ورییه زیانمهندهکانه بۆ ناو له‌شی مرۆڤ. که‌چی خواردنه رووه‌کییه‌کان خۆیان هه‌ڵگری خوێی سروشتین و له‌کاتی
لێنانیشدا خوێی زیاده قبوڵ ناکه‌ن. بۆ چه‌وریش هه‌روان. بۆیه ئه‌و که‌سانه‌ی گۆشت ناخۆن ده‌زانن خواردنه گۆشتییه‌کان چ بۆگهنیوێکیان لێدێت. لێره‌دا ئه‌و قسه‌یه‌ی سادقی هیدایه‌ت راستی خۆی ده‌سه‌لمێنێ که ده‌یگوت؛ گۆشت وه‌ک مه‌ی و تریاک وروژێنه‌ر(مهیج)ی ده‌زگای هه‌رسکردنی مرۆڤه، وه‌ک ماده سڕکارهکانیش(مخدرات) سیسته‌می عه‌سه‌بی راده‌هێنێ و موعتادی(ادمان) ده‌کات. ئه‌وه‌یه بۆگهنیویهکهی هه‌ست پێناکات.
سه‌رباری ئه‌و قسه راستانهی سادقی هیدایه‌ت، ئینجا هیچ که‌س نیه بۆنی گۆشتی خاوی پێخۆش بێت، هه‌ر ئه‌وه‌شه قه‌سابخانه‌کان پیسترین و بۆن ناخۆشترین شوێنی شارن، له نه‌خشه‌ی شاره‌کاندا کوشتارگاکان ده‌خرێنه ده‌ره‌وه‌ی شار، رێک وه‌ک زبڵخانه‌کان.
زیانی خواردنی گۆشت ته‌نیا له‌به‌ر کاردانه‌وه خراپه‌کانی بۆسه‌ر ته‌ندروستی و ده‌روونی مرۆڤ نیه، به‌ڵکو خودی گیاندارانیش ئه‌و روانگایه ده‌یانگرێته‌وه که پێیوایه روح به‌نرخترین به‌هایه و به هیچ شتێکی دیکه به‌رابه‌ر و قه‌ره‌بوو ناکرێ. ئه‌وانیش گیانیان هه‌یه و مافی خۆیانه که به‌بێ مه‌ترسی بژین. گیانداره‌کانیش به پله‌ی جیا،هه‌ستیان هه‌یه و تام له ژیان ده‌به‌ن و هه‌ست به ئازار ده‌که‌ن به ره‌فتاری کاردهرهوانه به ده‌نگ و جوڵه و راکردن و په‌لاماردان و لاواندنه‌وه، ئه‌وه
ده‌رده‌خه‌ن.
ده‌زانم له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا زۆربه‌یان گاڵته‌یان به‌م بیرانه دێت، چونکه له‌وانه‌یه به‌م بیانگهیه وه‌ڵامم بده‌نه‌وه که تا ئێستا پاراستنی گیانی مرۆڤه‌کان له‌ده‌ست چه‌وسانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و نابه‌رابه‌ریی دابین نه‌کراوه چجای بیرکردنه‌وه له ئاژه‌ڵ وپه‌له‌وه‌ر! ئه‌وه‌ی من باسی ده‌که‌م په‌یوه‌ندی به جه‌وهه‌ری مرۆڤایه‌تییه‌وه هه‌یه و کۆمه‌ڵگایه‌کی هێمن و ئارام و پڕ ئاسایش و پێشکه‌وتوو دروست نابێ ئه‌گه‌ر خۆی به بیروباوه‌ڕی ئینسانی زۆر به‌رز و باڵا ته‌یار نه‌کات.
هاوڵاتیانی کوردستان تهمایانناوه کێبه‌رکێ له‌سه‌ر ره‌گه‌زه‌کانی پێشکه‌وتن بکه‌ن و وڵاتێکی نموونه‌یی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بنیاد بنێن که تیایدا به‌ها مرۆڤایه‌تییه‌کان سه‌رده‌رانه‌ی هه‌ر ماڵێک دابپۆشێت. ئه‌و گه‌له‌ی مێژووی به خوین نوسراوه‌ته‌وه پێویسته له داهاتویدا ره‌نگ و بۆنی خوێن نه‌هێڵێ.
کوردستان سه‌رزه‌مینی چیا و روبار و ده‌شتی به‌پیته، مێژوویه‌کی درێژی له کشتوکاڵ و ئاودێری و به‌خێوکردنی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ردا هه‌یه و به‌روبوومه‌کانیان ده‌کاته ته‌واوکه‌ری به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کانی خۆی. که‌لتووری ئه‌م وڵاته پڕه له ره‌گه‌زی به‌زه‌یی هاتن به گیانداران، ئه‌وه‌ش له سروشتی ژیانی گه‌لانی چیاییدا ره‌گه‌زێکی هاوبه‌شه. بیروڕا و ئه‌ده‌بی ئینسانییانه‌ی عیرفان و سۆفیایه‌تی پڕه له‌و ئامۆژگاری سه‌باره‌ت به پاراستنی گیانداران یان زیاده‌ڕۆیی نه‌کردن له کوشتنیاندا.
ئه‌و ناوچانه‌ی ناوه‌نده عیرفانیه‌کانی لێبووه، هه‌میشه گیانداران و داروده‌وه‌ن پارێزراوتر بوون له شوێنه‌کانی دیکه. نموونه‌ی ئه‌م رایهنهم به ناوچه‌ی بارزان دێنمه‌وه که پێشه‌نگه له پاراستنی گیانداران و داروده‌وه‌ن.
نوسینی: سه‌رۆ قادر
0 كۆمێنته‌كان :
إرسال تعليق