Mountain View
نوێ
چاوه‌ڕێكه‌ بۆ داگرتن
HTML5 Icon

پێکهاتەکانی مەرهەمی ددان (مەعجوون) و مەترسییەکانیان

هەرچەندە مەرهەمی ددان لە سەردەمی یۆنانییەکانەوە هەتاکو ئێستا بە شێوازی جیاواز دروست کراوە و بەکار هێنراوە، بەلام هەتاکو جەنگی جیهانی یەکەم لە لایەن خەڵکەوە بە شێوەیەکی بەرچاو بەکار نەدەهات. هەر کە کۆمپانیاکان دەستیان بە بەرهەمهێنانی کرد، خەڵکیش بە ڕێژەیەکی زۆر بەرچاو کەوتنە بەکار بردنی ئەم بەرهەمە ناوازەیە کە سوودی زۆر بە ددانەکانیان دەگەیەنێت و زۆر بە زوویی بوو بە بەرهەمێک کە بەشێکی زۆری خەڵک نەیدەتوانی بە بێ مەرهەمی ددان بژی.

ئەمڕۆ مەرهەمی ددان لەلایەن هەموومانەوە بەکار دەبرێت، بەڵام ئایا هۆکار چییە کە ئەم بەرهەمە هێندە تایبەتە؟ هەندێک کەس پێیان وایە کە ئاو بە تەنها دەتوانێت هەمان کاریگەریی مەرهەمی هەبێت و هەندێکی تر ڕۆژانە زیاتر لە جارێک بەکاری دێنن، بەلام زۆر کەمن ئەوانەی کە کاتی خۆیان دەبەخشن بە خوێندنەوەی پێکهاتەکانی ئەم بەرهەمەوە کە زۆر بە ڕوونی لێی نوسراوە "نابێ بە هیچ جۆرێک بخورێت یاخود قوت بدرێت".

لەم بابەتەدا چەند پێکهاتەیەکی مەرهەمی ددان دەخەینە بەرچاو:

1-  فۆرماڵدیهاید: ئەو ماددەیەیە کە لێکۆڵەرە یاساییەکان دوور لێی ناتوانن کارەکانیان بەڕێ بکەن. فۆڕماڵدیهاید هەموو ئەو بەکتریایانە دەکوژێت کە دەچنە ددانەکانتەوە پاش خواردن یاخود نووستن. ئەگەر ڕێژەیەکی زۆری فۆڕماڵدیهاید قوت بدرێت ڕەنگە ببێتە هۆی نەخۆشی مەترسیدار وەکوو زەرد بوونی پێست و چاو، زیانگەیاندن بە گورچیلە و جگەر و لە حاڵەتە توندەکاندا مردن.

2- پاککەرەوە (دیتێرجنت): دەبینین کە مەرهەم بڵق دروست دەکات کە بەهۆی ئەم پاککەرەوەیەوەیە کە ماددەی سابوونییە. کۆمپانیاکان ئەم ماددەیە دەکەنە مەرهەمەوە بۆ لابردنی پیسیی سەر ددانەکان. بینینی بڵقەکان ڕەنگە جوان و سەرسوڕهێنەر بێت بۆ چاوی ئێمە، بەڵام ئاگادار بن قوتدانی ئەم پاککەرەوەیە لەوانەیە ببێتە هۆی سوتاندنی ئەندامەکانی هەرس بە گشتی.

3-  قەوزەی دەریا: بەهۆی توانای کشانەکەیەوە مەرهەمەکە بە یەکگرتوویی دەهێڵێتەوە. بێ ئەم قەوزەیە مەرهەمەکە خۆی ناگرێت و ماددەکان تێکەڵ نابن. زیانێکی ئەوتۆی نییە بۆ مرۆڤ لەبەر ئەوەی کە ژەهراوی نییە. بەڵام هێشتا خواردن و قوتدانی بیرۆکەیەکی خراپە.

4- ڕۆنی نەعنا: بەکار هێنانی ئەم ڕۆنە لە مەرهەمی دداندا بۆ پاککردنەوەی هەناسەیە، بەڵام ڕەنگە ببێتە هۆی خاو کردنەوەی لێدانی دڵ، دڵەکزە و لەخۆوە جوڵانی ماسولکەکانی لەش بێ ویستی ئێمە، واتە تێکدانی سیستمی دەماری.

5-  پارافین: ئەم ماددەیە لە ماددە نەوتییەکانەوە (پێترۆل) سەرچاوە دەگرێت. پارافین مەرهەمێکی نەرم دروست دەکات کە دەچێتە نێوان فڵچەی ددانەکەتەوە. وەک ئاشکرایە ئەم ماددەیە بۆ خواردن ناشێت، بەڵام ئەگەر ڕوویدا ئەوە دەبێتە هۆی تێکچوونی هەناوی، ئازاری گەدە، هێڵنج دان، ڕشانەوە و قەبزییەکی توند.

6-  گلیسرین گلایکۆڵ: هەرگیز ئەم ناوەت بیستووە؟ ئەمە دەکرێتە ناو مەرهەمی ددانەوە تاکو لە وشک بوونەوە و بەستن بیپارێزێت. هەرچەندە ژەهراوی نییە، بەڵام دەبێتە هۆی هێڵنج دانی توند ئەگەر قوت بدرێت.

7-  تەباشیر: خۆشبەختانە تەباشیر بە ئاسانی پەڵە و پیسیی سەر ددانە سپییەکانت لادەبات، بەڵام تۆزی تەباشیر کێشە بۆ سییەکانمان دروست دەکات ئەگەر هەڵیبمژین لە مەرهەمەکەوە. هەروەها جوینی کەمێک لەم ماددەیە ڕەنگە ببێتە هۆی خوێن بەربوون لە دەمدا.

8-  دووەم ئۆکسیدی تیتانیۆم: یەکێک لە پێکهاتە سەرەکییەکانی مەرهەمی ددانە، وەک چۆن پێکهاتەی بۆیەی سپییە. ئەم ماددەیە هەمان ئەو کاریگەرییە لەسەر ددانت دروست دەکات کە لەسەر دیوارێک هەیەتی کە بە ڕەنگی سپی بۆیاخ دەکرێت، بە جوانی و سپێتی دەیانهێڵێتەوە. قوتدانی دووەم ئۆکسیدی تیتانیۆم زیانبەخش نییە، بەڵام دیسان بیرۆکەیەکی باش نییە.

9-  سەکەرین (ماددەیەکی کیمیاییە کە لەجێی شەکر بەکاردێت لە خواردندا): پێویستە لە مەرهەمی دداندا ماددەیەک هەبێت کە بەرپەرچی ئەو تامە ناخۆشەی ماددەکانی تر بداتەوە، ئەویش سەکەرینە. سەکەرین هەمیشە بابەتی سەرەکی گفتوگۆکان بوو ئەوکاتەی کە ڕۆزڤێڵت لە کۆشکی سپیدا بوو. ڕێکخراوی USDA زۆر هەوڵی قەدەغە کردنی دا لە ساڵی ١٩٧٢دا، بەڵام لە ئێستادا وا دەوترێک کە زیانی نییە و دەکرێت بخورێت.

10-  مێنتۆڵ: کۆتا پێکهاتەی مەرهەمی ددانە. بێ مێنتۆڵ، مەرهەمی ددان دەکرێت تامی تەباشیر و گلیسرین و پارافین و پاککەرەوە و قەوزە..هتد بدات. ئاساییە، ئەگەر پێت خۆشە مێنتۆڵ بخۆ چونکە زیانبەخش نییە، بەڵام خواردنەوەی چایەک کە مێنتۆڵی تێدا بێت زۆر باشترە لەوەی لە مەرهەمی دداندا بیخۆیت.

وەرگێڕانی لەئینگلیزییەوە: بۆتان شارباژێڕی

سەرچاوە:


http://www.worldamazinginformation.com/

له‌باره‌ی ruakxor

ڕووه‌كخۆر‌ : پاراستنی ژیانی هه‌موومانه‌‌ .~ . .

    كۆمێنتی بلوگه‌ر
    كۆمێنتی فه‌یسبووك

0 كۆمێنته‌كان :

إرسال تعليق

HTML5 Icon