تیمیك له‌لێكۆله‌رانی به‌ریتانی له‌زانكۆی (سانت ئه‌نده‌روز)ی سكۆتله‌نده گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ی كه دۆلفینه‌كان زۆر له‌وه زیره‌كترن كه ده‌زانین.
ئه‌و تیمه ده‌ره‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان له‌وه‌رزنامه‌ی (ئه‌كادیمیای نیشتمانیی بۆ زانسته‌كان) بڵاوكردۆته‌وه‌و تێیدا ئاماژه‌یان به‌وه‌داوه، كه دۆلفینه‌كان بۆ بانگكردنی هه‌ر هاوڕێیه‌كیان جۆره فیكه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌كارده‌هێنن، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئه‌و ناوه وایه، كه هه‌ریه‌ك له‌ئێمه هه‌یه‌تی و له‌كاتی بانگكردنماندا وه‌ڵامی پێ ده‌ده‌ینه‌وه، ئه‌و تیمه ئه‌وه‌شیان خستۆته‌ڕوو «كاتێك هه‌ر دۆلفینێك گوێی له‌فیكه‌ی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌بێت وه‌ڵام ده‌داته‌وه».
فیكه ناسنامه‌یانه
پێشتر گومان له‌وه ده‌كرا دۆلفینه‌كان فیكه‌ی جیاواز به‌كاربهێنن بۆ یه‌كتر بانگكردن وه‌ك ئه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌یكات، به‌ڵام ئه‌مه یه‌كه‌مینجاره به‌وردی لێكۆڵینه‌وه لەوە بكرێت، كه ئه‌و گیاندارانه وه‌ڵامدانه‌وه‌یان هه‌بێت بۆ ئه‌و فیكانه‌ی هاوڕێكانیان لێی ده‌ده‌ن «په‌ی به‌وه‌ش ببرێت کە ئه‌و فیكانه وه‌ك ناوێكن بۆ دۆلفینه‌كان» بۆ ئه‌وه‌ش لێكۆڵه‌ریاره‌كان ده‌نگی كۆمه‌ڵێك له‌و دۆلفینانه‌یان تۆمار كرد، كه لووتێكی كمۆڵه‌ییان هه‌یه‌و بەوەش تووانیان مۆركی هه‌ر دۆلفینێك دیاری بكه‌ن و پاشان به به‌كارهێنانی ئامێری سه‌ماعه‌ی ژێر ئاو ئه‌و ده‌نگانه‌یان لێدایه‌وه.
بۆ ئه‌مه‌ش (فنسنت جانێت) کە یه‌كێكە له‌به‌شدارانی لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ڵێت: سەرەتا ئه‌و فیكانه‌مان لێدا كه تایبه‌ته به گیانداره‌كانی هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك و دواتر هه‌ندێك فیكه‌ی ترمان لێدا كه تایبه‌ت بوو به‌كۆمه‌ڵه‌یه‌كی دیكه، كه پێشتر ئه‌و دۆلفینانه گوێیان لێ نه‌بووبوو، لەئەنجامدا بۆمان ده‌ركه‌وت، کە دۆلفینه‌كان ته‌نها وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بۆ ئه‌و فیكانه هه‌بوو كه تایبه‌ت بوو به‌خۆیان و هه‌ر دۆلفینێكیش به‌فیكه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆی وه‌ڵامی ئه‌و فیكه‌یه‌ی ده‌دایه‌وه كه تایبه‌ت بوو به‌خۆی، له‌مه‌شەوه لێكۆڵه‌ره‌كان گه‌یشتنه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه دۆلفینه‌كانیش وه‌ك مرۆڤن و كاتێك بانگیان ده‌كه‌ن، وه‌ڵام ده‌ده‌نه‌وه».
هه‌ستی دۆلفینه‌كان
ئه‌و به‌شداره‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه ئەوەشی باس کرد: کە توانای له‌مجۆره له‌دۆلفینه‌كاندا بۆ ئه‌وه‌یه یارمه‌تیان بدات پێكه‌وه بیمێننه‌وه له‌و ژینگه ئاوییه فراوانه‌دا، چونکە زۆربه‌ی كات ناتوانن یه‌كتر ببینن و ناتوانن هه‌ستی بۆنكردن له‌ژێر ئاوه‌كه‌دا به‌كاربهێنن، كه هه‌ستێكی زۆر گرنگه لای گیانداره شیرده‌ره‌كان و یه‌كتری پێ ده‌ناسنه‌وه، هه‌روه‌كو چۆن ناشتوانن به‌كۆمه‌ڵ له‌شوێنێكدا بمێننه‌وه، چونكه لانه‌و شوێنی له‌و جۆره‌یان نییه بۆئه‌وه‌ی دوای په‌یداكردنی خواردن بۆ بگه‌ڕێنه‌وه».
تووتییه‌كانیش وان!
به‌وته‌ی جانێت-ی توێژه‌ر تێگه‌یشتن له‌و توانایه‌ی دۆلفینه‌كان بۆ ئه‌و كاره‌یان هاوشانی تێگه‌یشتنه له‌كارێكی هاوشێوه لای ئاژه‌ڵ و گیاندارانی دیكه، ئه‌وه‌ش رێگه خۆشكه‌ر ده‌بێت بۆ یارمه‌تیدانیان له‌لێكۆڵینه‌وه له‌وه‌ی چۆن په‌یوه‌ندیكردن لای مرۆڤ گه‌شه‌ی كردووه. شایانی وتنه پێشتریش و له‌لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌ركه‌وتووه، کە هه‌ندێك له‌تووتییه‌كان ده‌نگێك به‌كارده‌هێنن، بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كتری بناسنه‌وه له‌ناو كۆمه‌ڵه‌كه‌ی خۆیاندا (فنسنت جانێت) ئەوەشی دووپاتكرده‌وه، کە دۆلفینه‌كان له‌ژینگه‌یه‌كی ده‌ریایی سێ ره‌هه‌ندیدا ده‌ژین، بۆیەپێویستییان به‌وه‌یه كه وه‌ك یه‌ك كۆمه‌ڵه بمێننه‌وه لەڕێگای سیستمێكی زۆر كاراوه په‌یوه‌ندییان پێكه‌وه به‌رده‌وام بێت، ئەو شێوازەشیان بۆ بانگکردنی یەکتری ئەو کارەی بۆ ئاسان کردوون.
knwe
0 كۆمێنته‌كان :
إرسال تعليق