سروشت له‌دووره‌وه دیاریه‌كی بۆ كوردستان پێیه
باڵنده‌یه‌ك به‌سروشته دڵفڕێنه‌كه‌ی ئاڵای كوردستان ده‌نه‌خشێنێ، ئه‌م باڵنده ناوی (Red-crested Turaco)، له كیشوه‌ری ئفریقا و به‌تایبه‌تی له وڵاتی ئه‌نگۆلا ده‌ژێت، قه‌باره‌یه‌كی مام ناوه‌ندی هه‌یه و خۆراكی ئه‌و ڕوه‌ك و به‌روبومه‌كانیه‌تی، ئه‌و ده‌نگێكی خۆشی هه‌یه هه‌روه‌ك ڕووه جوان و سه‌رنج ڕاكێشه‌كه‌ی، سروشت ئه‌م باڵنده جوانه‌ی وه‌ك دیاری پێشكه‌ش كردووه و ئێمه‌ی كوردستانییش به‌و دیاریه كه‌م وێنه‌یه دڵخۆشین.
بۆسروشت ئه‌م دیارییه‌ی له كوردستان پێنه‌داوین؟*
ڕه‌نگه ئه‌مه خۆزگه‌ی زۆرێك بێت و لای هه‌ندێكیش پرسێك بێت!
به‌ڵام سروشت هه‌ڵه‌ی نه‌كردووه، له‌كوردستان (كه‌و) كه‌یه‌كێكه له باڵنده جوانه‌كه‌ی ئه‌م خاك و نیشتمانه‌مان، كه‌ی ڕێزی ڵێگیراوه؟ كام قاره‌مان یادگاری له‌گه‌ڵ كوشتنی كه‌وێكدا نییه!
به‌لای كه‌م كه‌مێك یاریمان به‌هه‌ستی كردووه له قه‌فه‌سێكدا، وتمان ڕه‌نگه له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێشچونمان ڕێز بگه‌ڕێنینه‌وه بۆ ئه‌م سروشته جوانه‌ی كوردستان‌مان، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌تا چۆن كێڵگه‌ی په‌له‌وه‌ر بۆ (مریشك)ی داماوبه‌ده‌ست مرۆڤه‌وه هه‌یه، ئاواش له‌م دواییانه‌دا كێڵگه‌ی تایبه‌ت به (كه‌و)یش كرایه‌وه! ئێستا ورگ په‌رسته‌كان ده‌توانن به‌ئاسانی گۆشتی كه‌ویان ده‌ستبكه‌وێت!
ڕه‌نگه ئه‌مه پلانێك بێت تا ڕاوی (كه‌و) كه‌مبكرێته‌وه!
مه‌گه‌ر كاری مرۆڤ له‌مێژووه به‌ناو مرۆڤایه‌تێكه‌ییدا چۆن بووه، ئه‌مه هێشتا دوا ئه‌نجامیشی نییه و خراپتریش ده‌خوڵقێنین.
*/ ئێمه ئه‌و ڕاستییه ده‌زانین كه سروشت له‌و ناوچه‌یه‌ی ئه‌م باڵنده‌یه‌ی تێدا ده‌ژی هه‌ڵكه‌وته‌ی جوگرافی و ئاوهه‌واكه‌ی وای ڕه‌خساندووه ئه‌و له‌وێدا سه‌رهه‌ڵبدات، بۆیه مه‌به‌ستمان وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌و بێڕێزییه‌ی له كوردستان ده‌كرێت به‌رامبه‌ر گیانداران، تا له‌و ڕێگه‌یه‌وه وشه‌یه‌ك بنوسین.
[gallery columns="5" ids="1082,1083,1084,1085,1086"]
0 كۆمێنته‌كان :
إرسال تعليق