(نهڕاوچییهكان گوێ بهسزاكان ئه‌ده‌ن، نهسزاكانیش وه هایه رێگه له‌سه‌رپێچی راوچییه‌كان بگرێت)
عه‌لی راوچییه‌كی ماسییه ده‌ڵێت:
ئێمه ژیانمان له‌سه‌ر راوكردنی ماسییه، ئه‌گه‌ر ماسی راونهكهین چی بكه‌ین، سه‌باره‌ت به یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی ماسی، وتی: ئه‌توانن له‌بازاڕ فرۆشتنی قه‌ده‌غه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر نا خه‌ڵك راوی خۆی هه‌ر ده‌كات، ده‌با به‌رپرسێك یان كوڕی به‌رپرسێك بێت‌و راو بكات كێ ئه‌توانێت سزای بدات‌و بیگرێت.
خاوه‌ن كێلگه‌كان، راوی كه‌ر ده‌كه‌ن!!؟
به‌پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی بازرگانی ماسی له‌ناوخۆ كه‌به پێویستی نازانن به‌ئاشكرا خۆیان بناسێنن ده‌ڵێت:
زۆربه‌ی كێڵگه‌كانی به‌خێوكردنی ماسی گۆشتی گوێدرێژه بێخاوهنهكانی ده‌ده‌نێ, پۆلیسیش ده‌ڵێت هه‌ركه‌س به‌ڵگه‌ی له‌سه‌ر شتی له‌و بابه‌ته هه‌بێت ئێمه ده‌ستگیری ده‌كه‌ین، كرێكارێكی كێڵگه ئه‌وه‌ی پشت راستكرده‌وه كه خاوه‌ن كێڵگه‌كان گۆشتی گوێدرێژ (قیمه) ئهكهنو ئه‌یده‌ن به ماسییه‌كان، ئه‌مه‌ش كارێكی نایاسایی و نائاینیو ناته‌ندروستییه, هارون كه‌وا كڕیارێكی به‌رده‌وامی ماسیه ده‌ڵێت: له‌وه‌ته‌ی ئه‌م ده‌نگۆیه بڵاوبووه‌ته‌وه گۆشتی دواجنی ماسی ناكڕم، شاخه‌وان شوفێری ته‌كسی سه‌باره‌ت به‌م دیارده‌یه وتی: هه‌ر مرۆڤێك پاره‌ی هه‌بوو شتی باشده‌كات كه‌چی پارهدارهكانمان كه‌وتونه‌ته گیان كهرهكانو ده‌رخواردی ماسیه‌كانیان ئه‌ده‌ن، به‌یانی چێشتخانه دابنێن له‌جیاتی ماسییه‌كان گۆشتی كه‌ره‌كان ده‌رخواردی ئێمه ئه‌ده‌ن.
قڕانی گوێدرێژ له‌ده‌ستی به‌عسه‌وه بۆ بازرگانه‌كان!؟
سه‌رده‌مانێك بۆ ئه‌وه‌ی پێشمه‌رگه‌و خه‌ڵك سوود لهگوێدرێژو باربهرهكانی تر نه‌بینێ جاش‌و سووپاو فڕۆكه‌و هه‌لیكۆپته‌ر گوێدرێژه‌كانیان ده‌كوشت ئه‌مڕۆكه‌ش مێژووی قڕكردنیان دووباره ده‌بێته‌وه، بازرگان‌و پاره‌داره چاو چنۆكهكان، بۆ به‌ده‌ستهێنانی هه‌ندێك پاره‌ی زیاتر ئاماده‌ن گۆشتی گوێدرێژ به‌ڵكو ژه‌هریش ده‌رخواردی ئه‌م خه‌ڵكه بده‌ن, ده‌سه‌ڵات له‌به‌ر تیرۆریست ئاگایی له‌بازرگانه‌كان نه‌ماوه، كه‌چی نازانن بازرگانه بێویژدانه‌كان، لهتیرۆریستهكان مه‌ترسیدارترن بۆ گیانی گه‌ل.
سه‌رچاوه
ماڵپه‌ڕی ڕوهكخۆر: لاشه هه‌ر لاشه‌یه، جا چ ماسی بێت یان كه‌ر و مرۆڤ و هه‌ر ئاژه‌ڵێكی تر، ئه‌مڕۆ كه‌ره‌كان ده‌كوژرێن و ده‌درێن به ماسی، چ جیاوازییه‌كی هه‌یه سبه‌ی ماساییهكان ده‌كوژرێن و ده‌درێن به مرۆڤ! ئه‌وه‌ی له‌م بابه‌ته ده‌كرێت زیاتر تیشكی بخرێته سه‌ر ئه‌وه‌یه كه، مرۆڤ بۆ پڕكردنی گیرفان و ورگی، هیچ سنورێكی دانه‌ناوه و ئه‌گه‌ر سنورێكیش هه‌بێت، له‌مرۆڤایه‌تی خۆی نییه، به‌ڵك و له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تریه‌تی، ڕه‌نگه زۆریش به‌دوایدا بڕۆین بهرژهوهندیهكهی له‌م دونیایه نه‌بێت و لهدویوی سروشت بێـت، كه‌واته به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت، مرۆڤی حهزپهرست كه دوچاوی كوێری هه‌یه، هیچ شتێك نابینێت به‌حه‌ق، جگه‌له‌وه‌ی خۆی له‌سه‌ری ڕاهاتووه، ئه‌وه‌ی گرنگه تۆی تا تابیسهلمێنیت چۆن مرۆڤێكی؟ مرۆڤی گۆشتخۆر دوره له سروشتی ڕاستی مرۆڤایه‌تیی و ڕاستگۆنییه، به‌وپێیه‌ش نابێت هه‌میشه متمانه‌ی پێبكه‌یت، چونكه ئه‌و جگه‌له‌وه‌ی هه‌ستی هیچ كات بۆ گیانداران ناجوڵێت، ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌تا بۆ زوتر پڕكردنی گیرفانی هیچ به‌هایه‌ك له‌به‌رچاو ناگرێت.
بۆزانیاری:
گۆشتی كه‌ر(مه‌به‌ست كه‌ری ماڵییه) كه له‌م بابه‌ته‌ش هه‌ر ئه‌وه مه‌به‌سته، له‌سه‌ره‌تاكانی ئاینی ئیسلامدا ده‌خورا، به‌ڵام دواتر و له‌شه‌ڕی خه‌یبه‌ردا په‌یامبه‌ری ئیسلام حه‌رامی ده‌كات. بۆ بابه‌تی ئاژه‌ڵ و ئیسلامیش به‌م زوانه بابه‌تێك بڵاو ده‌كرێته‌وه.
0 كۆمێنته‌كان :
إرسال تعليق