Mountain View
نوێ
چاوه‌ڕێكه‌ بۆ داگرتن
HTML5 Icon

چێشتخانه‌ی جه‌ڵته‌ی‌ دڵ

له‌به‌رده‌م ده‌رگای‌ چونه‌ ژووره‌وه‌یدا به‌گه‌وره‌یی‌ نووسراوه‌،"پێش هه‌رشتێك پاره‌كه‌مان بده‌نێ‌، چونكه‌ له‌وانه‌یه‌ پێش ئه‌وه‌ی‌ ژه‌مه‌كه‌ ته‌واو بكه‌یت بمریت".




پیاوێك تووشی‌ جه‌ڵته‌ی دڵبوو كاتێك سه‌رقاڵی‌ خواردنی‌ ژه‌مێك له‌(هه‌مبه‌رگر) بوو له‌چێشتخانه‌یه‌كی‌ لاس ڤیگاس به‌ناوی‌(heart attack grill) یان(برژاوی جه‌ڵته‌ی دڵ)، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و ڕێژه‌ زۆره‌ی (گۆشت و خواردنه‌كانیه‌تی) كه‌ پێشكه‌شی‌ كڕیاره‌كانی‌ ده‌كات.


ئه‌و ژه‌مه‌ی‌ ئه‌و كابرایه‌ خه‌ریكی‌ خواردنی‌ بوو پێكده‌هات له‌ (700) گرام گۆشتی‌ مانگا‌و (12) پارچه‌ گۆشتی‌ به‌راز، دوای خواردنی‌ ڕاسته‌وخۆ تووشی‌ ئازارێك بوو له‌سه‌ر سنگیدا‌و به‌په‌له‌ گه‌یاندیانه‌ نه‌خۆشخانه‌، له‌ئێستادا چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت.



ئه‌م چێشتخانه‌یه‌ به‌ناوبانگه‌ به‌وه‌ی كه‌ خواردنێك پێشكه‌ش ده‌كات له‌ (6 تا 10) هه‌زار زیاترگه‌رمۆكه‌ ی تیادایه‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیه‌شه‌ كرێكارانی چێشتخانه‌كه‌ جلوبه‌رگی‌ برینپێچیان له‌به‌ردایه‌، هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی‌ چاره‌سه‌ر له‌نه‌خۆشخانه‌ پێشكه‌ش بكه‌ن، نه‌ك خواردن دانان له‌چیشتخانه‌یه‌كدا.




له‌هه‌مانكاتدا له‌م چێشتخانه‌یه‌ ئه‌گه‌ر كێشت (350) پاوه‌ند بێت كه‌ده‌كاته‌ نزیكه‌ی (160) كیلۆگرام ، ئه‌وا خواردنت به‌خۆڕایی‌ ده‌درێتێ.


      




سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته‌: 


بابه‌تێك به‌ ئینگلیزی


ماڵپه‌ڕی چێشتخانه‌ (heart attack grill) 


سه‌رچاوه‌ی كوردی





باسه‌یرێكی هه‌ژارانی دونیا بكه‌ین، كه‌ چۆن گۆشت یه‌كێكه‌ له‌ هۆكاره‌كانی برسی بوون و به‌ره‌و مه‌رگ بردنیان،



چێشتخانه‌یه‌ك دڵنیامان ده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی بتوانێت بڕی تا 10 هه‌زار گه‌رمۆكه‌ بدات به‌ میوانانی له‌ هه‌ر ژه‌مێكیدا، وه‌ ئه‌مه‌ش به‌ بڕی 700 گرام گۆشتی مانگا و 12 پارچه‌ گۆشتی به‌راز!
له‌كاتێكدا ته‌نها یه‌ك كیلۆ گۆشتی مانگا پێویستی به‌ زیاتر له‌ 16 كیلۆ گه‌نمه‌ تا به‌رهه‌م دێت (مه‌به‌ستتێچونه‌كه‌یه‌تی)، له‌كاتێكدا له‌سه‌دا حه‌فتای  به‌رهه‌می گه‌نمی ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كان بۆ خزمه‌تی به‌رهه‌م هێنانی گۆشته‌. ئه‌مه‌ جگه‌له‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گۆشت چه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر سروشت و ئاو و هه‌وا دروست  ده‌كات.


ساڵانه‌ 30 ملیۆن مرۆڤی برسی گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن له‌ ئه‌نجامی ئه‌و برسێتیه‌ی ڕووی تێكردوون!







 




 

تكایه‌ بڕوانه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ و په‌یوه‌ستبوونی گۆشتخواردن و برسێتی ببینه‌

گۆشتخواردن هۆكارێك بۆ برسێتی جیهانی

له‌باره‌ی ruakxor

ڕووه‌كخۆر‌ : پاراستنی ژیانی هه‌موومانه‌‌ .~ . .

    كۆمێنتی بلوگه‌ر
    كۆمێنتی فه‌یسبووك

0 كۆمێنته‌كان :

إرسال تعليق

HTML5 Icon