توێژه‌رانی په‌یمانگای کارۆلینسکایسوێدی له ستۆکهۆڵم په‌یوه‌ندییه‌کیان له‌نێوان زۆری خواردنی گۆشت و ئه‌گه‌ره‌کانی شێرپه‌نجه‌ی
په‌نکریاس خسته ڕوو. ڕۆژانه‌ی به خواردنی 50 گرام گۆشتی سوور، ئه‌گه‌ره‌کانی شێرپه‌نجه به‌ڕێژه‌ی له 19% به‌رز ده‌بێته‌وه.
به‌پێی لێکدانه‌وه‌کانی "Cancer Research UK"، سه‌ره‌ڕای ئه‌و په‌یوه‌ندییه، تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی په‌نکریاس هێشتا به که‌می ده‌مێنته‌وه. له 77 پیاو یه‌كێكیان دووچاری شێرپه‌نجه ده‌بنه‌وه، له‌کاتێکدا له 79 ژن یه‌ك ژن. "Sara Hiom" له "World Cancer Research Fund" ئاماژه به هۆکاره ته‌ندروستییه‌کانی دیکه ده‌دات، که بۆ تووشبوون به‌شێرپه‌نجه‌ی په‌نکریاس گرنگیان هه‌یه و ده‌بێت پشتگوێ نه‌خرێن.
توێژه‌ران درێژه‌ی ناوه‌ڕۆکی لێکۆڵینه‌وه‌که‌یان له‌سه‌ر ڕووپه‌ری گۆڤاری "British Journal of Cancer"دا بڵاوکرده‌وه.
پێشتر گۆشتی سوور وه‌ك هۆکارێکی کاریگه‌ر به تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ڕێخۆڵه به‌سترایه‌وه. هه‌ربۆیه له‌ساڵی 2011ه‌وه میری وڵاتی به‌ریتانیا هۆشیاری ده‌دات، که ڕۆژانه نابێت زۆرتر له 70 گرام له گۆشتی سوور بخورێت. "Susanna Larsson" دووپاتی ده‌کاته‌وه، که ناتوانرێت دروستکردنی په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوان تووشبوون به جۆره‌کانی دیکه‌ی شێرپه‌نجه و خواردنی گۆشتی سووردا بکرێت.
"Susanna Larsson" له درێژه‌ی په‌یڤه‌کانیدا ده‌ڵێت: "ناسراوه، که خواردنی گۆشتی سوور ده‌بێته هۆکاری به‌رزکردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی ڕیخۆڵه."
بۆ گه‌یشتن به ئه‌نجامه‌کانی ئه‌م لێکۆڵینه‌وه‌یه زانیارییه‌کانی یانزده پشکنینی زانستی و 6643 نه‌خۆشی تووشبوو به شێرپه‌نجه‌ی په‌نکریاس شیکارکرد‌ه‌وه. ده‌رئه‌نجام توێژه‌رانی سوێدی بۆیان ده‌رکه‌وت، که خواردنی گۆشتی سوور ئه‌گه‌ره‌کانی شێرپه‌نجه به‌رز ده‌کاته‌وه.
ڕۆژانه خواردنی 50 گرام له گۆشتی سوور ئه‌گه‌ره‌کانی تووشبوون به شێرپه‌نجه به‌ڕێژه‌ی له 19% به‌رز ده‌کاته‌وه. ئه‌م ڕێژه‌یه ده‌گاته دووئه‌وه‌نده، ئه‌گه‌ر خواردنی گۆشت ڕۆژانه ببێته 100 گرام.
ده‌ستنیشانکردنی شێرپه‌نجه له‌قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌کاندا ئه‌گه‌ره‌کانی مانه‌وه له‌ژیاندا به‌رز ده‌کاته‌وه.
سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ:
0 كۆمێنته‌كان :
إرسال تعليق