Mountain View
نوێ
چاوه‌ڕێكه‌ بۆ داگرتن
HTML5 Icon

مێژووی ڕوه‌كخۆریی (به‌شی 2)

به‌شی دووه‌م:


پڕۆفیسۆر ( گاسێندی ) لە نامەكەی خۆیدا كە بۆ ( فیمێن هێلمێنت ) نووسیوێتی،دەڵێت: (( من سەلماندوومە كە،بە پێی پێكهاتەی ددانەكانمان لەوە ناچێت كە بۆ خواردنی گۆشت درووستكرابێت؛چونكە هەموو ئەو گیانلەبەرانەی كە سرووشت بۆ گۆشتخۆری درووستیكردوون،ددانی درێژی قۆچەكی بڕندەی نایەكسان و جیا لە یەكتریان هەیە. وەكوو:




[caption id="attachment_803" align="alignleft" width="150"] جان ڕه‌ی[/caption]

( بۆسۆئە : Bossuet ) زانا و قسەزانی گەورە،بە ڕاشكاوی و دڵنیاییەوە گەندەڵی ئەخلاقی و جەستەیی مرۆڤ،بە خۆراكە مرداربوو و گەنیوەكەیەوە دەبەستێتەوە و دەڵێت: (( ... ئێستا بۆ وەدەستهێنانی خۆراك لە گەڵ هەبوونی ئەو بێز و نەفرەتەی كە بەشێوەیەكی سرووشتی ڕوومان تێدەكات،دەبێ‌ خوێن بڕێژین. هەموو ئەو سەلیقەیەش كە بۆ ڕازاندنەوە و پڕكردنەوەی سفرەكانمان بەكاریدەبەین لە بەر ئەوەیە كە،ئەو لاشانەی وا دەیانخۆین،گۆڕانكاریەكی ڕواڵەتیمان تێیاندا ئەنجامدابێت.شێر،پڵنگ،گورگ و ...هتد. بەڵام ئەوانەی كە بۆ خواردنی سەوزە و میوەجات درووستكراون،ددانەكانیان كورت و كول و لە یەك نزیكن،هەروەها زۆربەشیان لە یەك ئاستدان )) .
( جان ڕەی ) سرووشتناسی ئینگلیزی لە بارەی ڕووەكخۆریەوە بەمجۆرە دەدوێت : (( بە ڕاستی،مرۆڤ ئەندامی بوونەوەرێكی گۆشتخۆری نیە...دارستان و باخەكانی ئێمە،هەموو چێژ و خۆشیە گیانبەخشەكان لە پێش چاومان ڕادەخات،بەڵام كوشتارگەكان پڕە لە پیسی و چەپەڵی و لەپارە خوێن... )) .
( بوفۆن ) یەكێك لە زانا گەورەكانی مێژووی سرووشتی،نووسیوێتی : (( مرۆڤ دەتوانێت وەكوو ئاژەڵەكان بە هۆی گژوگیا و ڕووەكەكانەوە ژیان بە سەر بەرێت...وادەردەكەوێت هەتا سرووشتیش بەشی ئارەزو و هەوەس و چاوچنۆكی ئەو ناكات. مرۆڤ بە تەنهایی زیاتر لە هەموو ئاژەڵە دڕندەكان گۆشت دەخوات و ئەمەش بە هۆی زوڵمكردنەوەیە نەك لە ڕووی پێویستی )) .
( ڤۆڵتێر )ی بەناوبانگ دەڵێت : (( خەڵكان بەهۆی مەشروباتی بەهێزەوە تینوێتی خۆیانیان شكاندووە و بەهۆی كوشتنەوە بە سەر برسێتیەكەیان زاڵبوون. ئەوانە هەموویان خوێنێكی گەرم و هەڵقوڵاویان هەیە كە بە سەد جۆر شێتیان دەكات. ئەو شێتییە گەورەی ئەوان وەسوەسەی خوێنڕشتنی براكانی خۆیان و وێرانكردنی دەرودەشتە بە پیتەكانە،بۆ ئەوەی لە سەر ئەو گۆڕستانانە فەرمانڕەوایی بكەن )) .




[caption id="" align="alignleft" width="150"] بۆسۆئە : Bossuet[/caption]

ئەم ووشانەی ( شێلی ) پێشكەشی لاشەخۆرە دەمارگیرەكان دەكەین بۆ ئەوەی كەمەكێك بیربكەنەوە : (( ئاناتۆمی لەشی پێوەری،نیشانماندەدات كە مرۆڤ لە ئاژەڵە میوەخۆرەكان دەچێت و هیچ هێمایەكی گۆشتخۆری لەودا بەدیناكرێت. نە چنگی هەیە تا نێچیرەكەی بگرێت و نە ددانی درێژی تیژی هەیە تا ئاژەڵی زیندوو پارەپارە بكات. (ماندارێن)ێك (یەكەمین چین و تاقم لە وڵاتی چین،هەروەها نێردراوی وڵات و لەشكری لە چینی كۆندا) كە درێژی نینۆكەكانی ئەوەندەی دوو ئەنگووست دەبێت،ناتوانێت ورگی كەروێشكێكی زیندوو هەڵدڕێت. بەهۆی ئەو هەموو فێل و فڕە ورگپەرستانەیە كە گایەكی وەحشی،خۆماڵی دەكەین و ئەمەش پێچەوانەی سرووشتە،بۆ ئەوەی پێكهاتەی لەشی نەرم و ناسك بێت. بە ڕازاندنەوەی گۆشتی مردار و گومڕاكردنی و لە ڕێگای ئاشپەزی و كوڵاندنی زانستی وای لێدەكەین بخورێت و ئەمەش لە بەر ئەوەیە كە خۆمانمان لەو نەفرەتەی كە بەرامبەر خوێن هەمانە،دوورخستبێتەوە. من داوا لە هەموو ئەو كەسانە دەكەم وا ئارەزووی ڕاستی و خۆشبەختیان هەیە،كە بە ڕاستی تاقیكردنەوەیەكی


خۆراكی ڕووەكی لە سەر خۆیان ئەنجامبدەن. بەدبەختانە،بە باشتر زانینی ئەم خۆراكانە تەنها لە نێوان مرۆڤە زاناكان دەبینرێت،ئەوانەی كە دەتوانن خۆیان لە ورگپەرستی و خورافات بپارێزن...چونكە مرۆڤە بیركورتەكان كە قوربانی نەخۆشیەكانن،ئەوە بە باشتر دەزانن كە دەرد و نەخۆشیەكان بەهۆی دەواودەرمانەوە ساڕێژ بكەن نەك بەهۆی خۆراكەوە پێشگیری لێبكەن )) .

بەڵام ئەمە تاكە بەدبەختی نیە. ژیان كورت دەبێت و لە ئاكامی ئەو توڕەیی و توندوتیژیەی كە لە نەژادی




[caption id="attachment_802" align="alignleft" width="150"] ڤۆڵتیر[/caption]

مرۆڤدا پەیدابووە،ژیان كورتتریش دەبێت. مرۆڤ كە لە چاخە كۆنەكاندا ژیانی ئاژەڵ و گیانلەبەرانی دەپاراست و لاقەی نەدەكردن،لە گەڵ ئەوەش ڕاهاتبوو كە دەست لە كوشتنی هاوڕەگەزەكانی خۆیشی هەڵگرێت ... )) .
یەكێك لە پێشەوا گەورەكانی ڕووەكخۆری،( كلیزیس )،لە كتێبەكەیدا سەلماندوویەتی كە:-


(( 1- مرۆڤ بە هیچ شێوەیەك ئاژەڵێكی گۆشتخۆر نیە و بە شێوەیەكی سرووشتی هێمنترینی بوونەوەرەكانە .
2- كوشتنی ئاژەڵەكان پایە و بنچینەی هەڵە و تاوانەكانی مرۆڤە. هەروەها خۆراكی ئاژەڵی دەبێتە هۆی ناشیرینی و نەخۆشی و تەمەن كورتی مرۆڤ .
3- ئەم گومڕابوونە،چارەنووسی مرۆڤ لەكەدار دەكات،واتە ژیانە هەمیشەییەكەی دوادەخات )) .


 نوسینی: صادق هیدایه‌ت
وه‌رگێڕانی: ناصح مه‌وله‌وی زاده‌


[highlight color=" black"]كلیك بكه‌ بۆ بینینی به‌شی یه‌كه‌م[/highlight]

له‌باره‌ی ruakxor

ڕووه‌كخۆر‌ : پاراستنی ژیانی هه‌موومانه‌‌ .~ . .

    كۆمێنتی بلوگه‌ر
    كۆمێنتی فه‌یسبووك

0 كۆمێنته‌كان :

إرسال تعليق

HTML5 Icon