Mountain View
نوێ
چاوه‌ڕێكه‌ بۆ داگرتن
HTML5 Icon

مرۆڤ يا ئاژه‌ڵ، كاميان دڕنده‌ن؟

نوسینی: شنۆ محەمەد

چه‌ند كه‌سێكى بێ ويژدان ، بێ هه‌ست ، بێ مه‌عريفه ، نا ئينسان ، به هه‌موو مواسه‌فاتێكى دوور له ئه‌خلاقى مرۆڤه‌وه‌ به‌ زۆر ئه‌يانه‌وێ مناڵێكى ناسك و بێ تاوان سه‌ر ببرن و گۆشته‌كه‌ى بخۆن ، ئه‌و مناڵه‌ هه‌ست و ناخى وه‌كو باران پاكه‌ به‌ هيچ شێوه‌يه‌ك خراپه‌ى بۆ هيچ كه‌سێك نه‌بووه ‌، تاكه‌ تاوانى ئه‌و مناڵه‌ بێ گه‌رده‌ ئه‌وه‌يه‌ ئه‌و بێ هێزه‌ بۆيه‌ ئه‌بێته‌ خۆراكى مرۆڤه‌ درنده‌كان و سه‌رى ئه‌بردرێت . هاوكێشه‌كه‌ زۆر ساده‌و ئاسانه‌ كۆمه‌ڵێك كه‌س بۆ به‌رژه‌وه‌نديه‌ تايبه‌تيه‌ گڵاوه‌كانى خۆيان مناڵێك سه‌ر ئه‌برن و گۆشته‌كه‌ى ئه‌خۆن? به‌ر له‌وه‌ى سه‌رى مناڵه‌كه‌ ببرن هه‌ر له‌ به‌يانيه‌وه‌ تا كاتى سه‌ربرينى دوورى ئه‌خه‌نه‌وه‌ له‌ دايك و باوكى ، دوورى ئه‌خه‌نه‌وه‌ له‌ هه‌موو خۆشه‌ويستانى ، ئه‌يبه‌ن بۆ شوێنێك كه‌ هيچ كه‌سى لێ نيه‌ هيچ هيچ . جگه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك مرۆڤى دڕنده‌ ، جگه‌ له‌ كۆمه‌ڵێك مرۆڤى گڵاو كه‌ ئاماده‌ن بۆ ژه‌مه‌ خۆراكێك جه‌سته‌يه‌كى پاكيزه‌ خه‌ڵتانى خوێن بكه‌ن!!! مناڵه‌كه‌ ته‌نيايه‌ ،،،،،،،،،،،، ئه‌گريت،،،،،،،،،، هاوار ئه‌كات ،،،،،،،،،،،، بيرى خۆشه‌ويستانى ئه‌كات ،،،،،،،،،،،،،، بيرى دايك و باوكى ئه‌كات ،،،،،،،،، بێزار بووه‌ له‌ ته‌نيايى ،، برسيه‌تى ،، تينويه‌تى ،، بێ هيوايه ،، چاوه‌رێ ى فريادره‌سێك ئه‌كات بێت و رزگارى بكات ،، به‌ڵام نيه‌ نيه‌ چونكه‌ ئه‌وێ مرۆڤى لێ نيه‌ شتێكى لێيه‌ له‌ ده‌وروبه‌رى مرۆڤ.15986189-karachi-pakistan--pakistani-slaughterin-camel-animal-on-2nd-day-eid-al-adha-in-pakistanies-celebrate

ئينجا مرۆڤه‌ دڕنده‌كان دێن يه‌كێكيان چه‌قۆى پێيه‌ بۆئه‌وه‌ى سه‌رى مناڵه‌كه‌ ببرێت، يه‌كێكى تريش هاتوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى مناڵه‌كه‌ پارچه‌ پارچه‌ بكات ، دواى ئه‌وه‌ى سه‌رى ئه‌بردرێت، هه‌ندێكى تريش هاتوونه‌ مناڵه‌كه‌ بگرن بۆ ئه‌وه‌ى له‌كاتى سه‌ربرينيدا ئازارى مرۆڤه‌ سه‌ربره‌كه‌ نه‌دات . ديمه‌نێكى ترسناك ، وه‌حشيگه‌رانه‌ ، مناڵێكى پاكيزه‌ له‌ به‌يانيه‌وه‌ ته‌نيايه ‌، برسيه ‌، بێ تاقه‌ته‌ و چاوه‌رێ ى فريادره‌سێك ئه‌كات ، بێت رزگارى بكات . چاوه‌رێ ى دايك و باوكى ئه‌كات ، چاوه‌رێ ى خۆشه‌ويستانى ئه‌كات . به‌ڵام ئێستا مناڵه‌كه‌ له‌برى فريادره‌س مرۆڤێكى چوارشانه‌ى بۆ هاتووه‌ كه‌ چه‌قۆيه‌كيشى بەدەستەوە ‌، هاتوه‌ سه‌رى مناڵه‌كه‌ ببرێ!! . مناڵه‌كه‌ بيرى خۆشه‌ويستانى ئه‌كات ، بيرى دايك و باوكى ئه‌كات . كه‌چى له‌برى خۆشه‌ويستانى له‌برى دايك و باوكى كۆمه‌ڵێك كه‌س هاتوونه‌ مناڵه‌كه‌ له‌ت و په‌ت بكه‌ن و گۆشته‌كه‌ بخۆن . ديمه‌نه‌كه‌ ئه‌وه‌نه‌ ناشرين و ترسناكه‌ ، مه‌گه‌ر ته‌نيا نوسه‌رى فيلمه‌ ترسناكه‌كان بتوانن ئه‌و جۆره‌ سيناريۆيانه‌ بنوسنەوە.

دواتر مرۆڤه‌ دره‌نده‌كان ، بێ ويژدانه‌كان ، ئه‌وانه‌ى خاڵين له‌هه‌ستى مرۆڤ بوون ، مناڵه‌كه‌ قايم ئه‌گرن و ئه‌يانه‌وێ سه‌رى ببر ن. مناڵه‌كه‌ هاوار ئه‌كات ،، ئه‌پارێته‌وه‌ ،، ئه‌گريی ،، بانگى خۆشه‌ويستانى ئه‌كات ،، هاوار بۆ دايك و باوكى ئه‌كات ،، له‌و كه‌سانه‌ ئه‌پارێته‌وه‌ كه‌ ئه‌يانه‌وێ سه‌رى ببرن . كه‌ سه‌يرى چاوه‌كانى ئه‌كه‌يت هه‌ر زوو بۆت روون ئه‌بێته‌وه‌ ئه‌و مناڵه‌ چه‌نده‌ پاكيزه‌و بێ تاوانه‌ ، چه‌نده‌ دووره‌ له‌ رۆحى خراپه‌كارى ، ئينجا زۆر به‌بێ ويژدانى چه‌قۆ به‌ملى مناڵه‌كه‌دا دێنن و سه‌رى ئه‌برن . خوێن له‌ملى مناڵه‌كه‌ وه‌ك سۆنده‌ى ئاو دێته‌ ده‌ره‌وه ‌، جه‌سته‌ى مناڵه‌كه‌ له‌ شوێنێك كه‌وتووه‌و سه‌ريشى له‌ لايه‌ك ، دواى چه‌ند چركه‌يه‌كيش له‌سه‌ر برينى مناڵه‌كه ‌، هێشتا مناڵه‌كه‌ په‌له‌ قاژه‌ ئه‌كات و ئه‌يه‌وێ خۆى رزگار بكات ئه‌م سيناريۆيه‌ تا مردنى مناڵه‌كه‌ به‌رده‌وام ئه‌بێت باشه‌ بۆ ؟ . بۆ ئه‌بێت واى لێ بكرێ ؟ و بۆ! . وه‌ڵامه‌كه‌ ئاشكرايه‌ چونكه‌ كۆمه‌ڵێك كه‌س حه‌زيان له‌ گۆشته‌كه‌يه‌تى .

ئه‌مه‌ى له‌سه‌ره‌وه‌ نوسراوه‌ هيچ په‌يوه‌ندى به‌ مناڵ و سه‌ربرينى مناڵه‌وه‌ نيه ‌، كاراكته‌رى مناڵه‌كه‌ له‌ئه‌سڵدا ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ن رۆژانه‌ مرۆڤه‌ بێ ويژدانه‌كان سه‌ريان ئه‌برن و گۆشته‌كه‌ى ئه‌خۆن ، يا ئه‌يفرۆشن و خه‌ڵكى گۆشته‌كه‌ى ئه‌كرێ و ئه‌يخوات .

ئێستا كاتى ئه‌وه‌يه‌ من چه‌ند پرسيارێك له‌ ئێوه‌و مانان نا ، له‌ ويژدانى ئێوه‌ بكه‌م و بپرسم ، ئه‌رێ به‌راست جياوازى سه‌ربرينى مناڵێك له‌گه‌ڵ ئاژه‌لێك و باڵنده‌يه‌ك چيه‌ ، ئه‌ى هه‌ردووكيان هه‌ست به‌ئازار ناكه‌ن ، ئه‌رێ به‌راست ره‌وايه‌ مرۆڤ بۆ تێركردنى سكى برسى خۆى په‌نا بۆ كوشتن به‌رێت ، ئايا ره‌وايه‌ له‌پێناو ژه‌مه‌ خۆراكێكدا چه‌ندين جه‌سته‌ خه‌ڵتانى خوێن بكه‌ين . به‌كام پێوه‌رى ئينسانى و ئه‌خلاقى ره‌وايه‌ له‌ پێناو ژه‌مه‌ خۆراكێكدا ئه‌و ديمه‌نه‌ ترسناكه‌ى سه‌ره‌وه‌ ئه‌نجام بده‌ين كه‌ باسم كرد ، ده‌پرسمه‌وه ‌، به‌ڵام له‌ ئێوه‌ ناپرسم له‌ ويژدانتان ئه‌پرسم ، كێ له‌ئێوه‌ حه‌ز ئه‌كات مناڵه‌كه‌ى يا خۆشه‌ويسته‌كه‌ى له‌ت و په‌ت بكرێ و بكرێته‌ خۆراكى گيانله‌به‌ره‌ گۆشت خۆره‌كان ؟ . ئێوه‌ پێمان بڵێن جياوازى مناڵێك كه‌سه‌رى ئه‌برن له‌گه‌ڵ مرۆڤێك له‌ چيدايه ‌، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌يه‌ ئێمه‌ له‌ ئاژه‌ڵ به‌هێزترين و ده‌سه‌ڵاتمان به‌سه‌رياندا هه‌يه ‌، ئه‌ى ئه‌گه‌ر ئاژه‌ڵه‌كان له‌ئێمه‌ به‌هێزتر بونايه‌ چى ؟ . به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ مرۆڤ ئه‌وه‌نه‌ روو قايم و به‌رژه‌وه‌ندیخوازه‌ ، گه‌ر مليۆنان نمونه‌شى بۆباس بكه‌يت ويژدانى ناجولێ ، چونكه‌ حه‌زو ئيراده‌ى به‌رژه‌وه‌نديه‌كانى سه‌رخۆش و مه‌ستى كردوه ‌، بۆيه‌ لاى مرۆڤ گرينگ نيه‌ ئه‌و كاره‌ى ئه‌يكات ، ئه‌نجامى چى ئه‌بێت و كێ ئه‌بێته‌ قوربانى . ئه‌وه‌ى لاى مرۆڤ گرينگه‌ ئه‌وه‌يه‌ ئاخۆ چۆن چۆنى ، بتوانێ به‌رژه‌وه‌نديه‌كانى وه‌چنگ بخات . ئه‌گينا هه‌موو مرۆڤێكى ئينسان دۆست و به‌هه‌ست ئه‌زانێ سيناريۆى سه‌ربرينى ئاژه‌ڵه‌كان و خواردنى گۆشتى ئاژه‌ڵ هيچ جياوازيه‌كى نيه‌ له‌گه‌ڵ سه‌ربرينى مرۆڤ و خواردنى گۆشته‌كه‌ى .

مرۆڤى به‌ويژدان گۆشت ناخوات ، ئاژه‌ڵ سه‌رنابرێ .

له‌باره‌ی ruakxor

ڕووه‌كخۆر‌ : پاراستنی ژیانی هه‌موومانه‌‌ .~ . .

    كۆمێنتی بلوگه‌ر
    كۆمێنتی فه‌یسبووك

0 كۆمێنته‌كان :

إرسال تعليق

HTML5 Icon