هەر لە كۆنەوە حوشتر وەك كەشتیی بیابان ناسراوە و ئێستاكە زانایانی مۆزەخانەی سرووشتی كەنەدا بە سەرسووڕمانییەوە ئاسەواری حوشترێكی گەورەیان لە جەمسەری باكوور
دۆزییەوە. پارچە ئێسكییەكانی ئەو گیانلەبەرە تووكنە لە دوورگەی ئەلسمیری كەنەدا دۆزرایەوە و بە باكووریترین ناوچە دادەنرێت كە ئەو گیانلەبەرە تیایدا بینرا بێت.
بهڕووبە پێی وتەی زانایانەوە ئەو گیانلەبەرە، لەوانەیە نزیكەی 3،5 ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا لە دارستانەكانی بەستەڵەكی باكوور ژیا بێت و قەبارەی جەستەی 30% لە هاوتا هەنووكەییەكانی خۆی گەورەتر بووە.
هەرچەندە ئەو ناوچەیەی ئێستاكە پارچە ئێسكییەكانی تێیدا دۆزراوەتەوە لەو كاتەدا 14 هەتا 22 پلەی سانتیگەراد لە ئێستا گەرمتر بووە، بەڵام شوێنەكە 9 مانگی ساڵ بە بەفر داپۆشراو بووە. زانایان پێیان وایە لەوانەیە ئەو دۆزینەوەیە بیركردنەوەی مرۆڤی ئێستا لە بارەی حوشترەكان بگۆڕێت و دەری دەخات كە ئەوانە لە بنەڕەتدا بۆ ژیان لە ژینگەی دارستانی جەمسەری گونجاو بوونە، نەك شوێنژینگەی بیابانی ئێستایان.
یەكێك لە تایبەتمەندییەكانی حوشترەكان كۆپار یان زۆپە گۆشتییەكەی سەر پشتییانە كە بە شوێنی پاشكەوتكردنی چەوری دادەنرێت و لەوانەیە ئەوە یارمەتی حوشترە جەمسەرییەكانی دابێت بۆ ئەوەی لە زستانە درێژخایەنەكان كە خۆراك بە دەگمەنی هەبوو، زیندوو بمێننەوە.
تایبەتمەندییەكی دیكە كە یارمەتیی حوشترەكان دەدات لەسەر زیخ و شتی بیابانەكان بە ئاسانی بڕۆن، پێیە تەخت و گەورەكانییە كە لە ئاووهەوای جەمسەریشدا یارمەتیدەر بووە بۆ ڕێگەگرتن لە خڵیسكانی سەر بەفر و سەهۆڵدا. بە هۆی چاوە گەورەكانیشییەوە توانیویە لە مانگە تاریكەكانی جەمسەردا بە باشی شوێن و ڕێگەی خۆی بدۆزێتەوە.
حوشترەكان نزیكەی 45 ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستا لە ئەمەریكای باكوور كامڵ بوونە و حەوت ملیۆن ساڵ بەر لە ئێستادا بە هۆی پردی زەوینی برینگ كە ئالاسكا بە ڕووسیادا دەبەستێتەوە هاتوونەتە ناوچەی ئورئاسیاوە.
تایبەتمەندییە فیزیكییەكانی پارچە ئێسكە دۆزراوەكان دەری خستووە كە ئەو پارچە بەردەلاكییانە، پێویستە بۆ ئەو دەستە ئاژەڵانە بگەڕێتەوە كە بە جووت سمەكاندا ناسراون وەك گا و حوشتر و بەراز. زانایانی زانكۆی مەنچێستێر كلاژنی ئەو پارچە ئێسكیانەیان دەرهێنا و لەگەڵ 37 نموونەی مۆدێرن و هەنووكەیی بەراوردیان كرد.
چونكە دی ئێن ئەی زووتر لە كێلاژن لەنێو دەچێت، بۆیە بۆ ناسینەوەی نموونەكانی بەر لە مێژوو بە كاری ناهێنن. ئەنجامەكانی ئەو تاقیكردنەوەیە كە لە گۆڤاریNature Communicationsـدا بڵاو كرایەوە دەری خست لێكچوونێكی یەكسان لە نێوان ئەو گیانلەبەرە لەناوچووە لەگەڵ حوشتری یەك كۆپاری هەنووكەییدا هەیە و هەروەها چەند لێكچوونێك لە نێوان ئێسكە دۆزراوەكان و ئێسكی یوكان یان حوشتری دێوئاسای چاخی سەهۆڵیندا هەیە.
بهڕوو
ووشترهكان سهرهتا لە دارستانەكانی بەستەڵەكی باكوور ژیاون
ئاژهڵ
,
ئاژهڵان
,
وشتر
,
camel
,
camel fossils
,
fossils
,
ruakxor
دهستكاریكردن
0 كۆمێنتهكان :
إرسال تعليق