Mountain View
نوێ
چاوه‌ڕێكه‌ بۆ داگرتن
HTML5 Icon

مۆز: پێناسه‌ و سود و نوێترین توێژینه‌وه‌كان



ناوی مۆز لە زاراوەی مۆزاوە وەرگیراوە کە زاراوەیەکی ھندیە ، ھەروەھا پێشی دەوترێت سێوی بەھەشت یاخود سێوی ئادەم یاخود درەختی ئادەمچونکە ھەندێک لە خێڵەکان بڕوایان وایە ئەمە ئەو میوەیەیە کە لە ئادەم و حەوا قەدەغە کراوە ، ھەروەھا پێشی دەوترێت میوەی دانایان ، چونکە فەیلەسوفە ھندیەکان لە سێبەرەکەیدا دادەنیشتن و بەرەکەیان دەخوارد .

نوێترین توێژینه‌وه‌

نوێترین توێژینه‌وه‌ی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ كۆمه‌ڵێك سوودی‌ زۆری‌ له‌مۆزدا ده‌ستنیشانكردووه‌، به‌ته‌نها خواردنی‌ دوو مۆز بایی‌ ئه‌وه‌نده‌ وزه‌ت ده‌داتێ‌ كه‌ 90 ده‌قیقه‌ وه‌رزش بكه‌یت، هه‌ر بۆیه‌ له‌لای‌ وه‌رزشكاران مۆز به‌میوه‌ی‌ یه‌كه‌م ده‌ژمێردرێت.له‌پاڵ‌ سووده‌ زۆرو زه‌وه‌نده‌كانی‌ بۆ جه‌سته‌، هاوكات مۆز چاره‌سه‌ری‌ چه‌ندین نه‌خۆشی‌ جۆراو جۆر ده‌كات، له‌وانه‌:


خه‌مۆكی‌




به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر چه‌ندین كه‌س كه‌تووشی‌ خه‌مۆكی‌ هاتوون، له‌گه‌ڵ‌ خواردنی‌ مۆزێكدا هه‌ستیان به‌باشییه‌كی‌ زۆر كردووه‌، مۆز جۆرێك له‌پرۆتینی‌ تێدایه‌ كه‌ واتلێده‌كات هه‌ست به‌ئارامی‌‌و هێوربوونه‌وه‌ بكه‌یت، زه‌وقی‌ مرۆڤ خۆش ده‌كات‌و واده‌كات ئاسووده‌ بێت.

كه‌م خوێنی‌
به‌و پێیه‌ی‌ مۆز بڕێكی‌ زۆر ئاسنی‌ تێدایه‌، بۆیه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ چالاكبوونی‌ هیمۆگلۆبین له‌ناو خوێندا، ئه‌مه‌ش چاره‌سه‌رێكی‌ زۆر گونجاوه‌ بۆ نه‌خۆشی‌ كه‌م خوێنی‌.

په‌ستانی‌ خوێن
مۆز بڕێكی‌ زۆر پۆتاسیۆم‌و بڕێكی‌ كه‌م خوێی‌ تێدایه‌، به‌هۆیه‌وه‌ یه‌كێكه‌ له‌چاره‌سه‌ره‌ زۆر باشه‌كان بۆ نه‌خۆشی‌ په‌ستانی‌ خوێن، ته‌نانه‌ت فه‌رمانگه‌ی‌ خۆراك‌و ده‌رمانی‌ ئه‌مه‌ریكی‌ رێی‌ داوه‌ به‌ته‌نها له‌ریكلامی‌ مۆزدا باس له‌وه‌ بكرێت كه‌ ئه‌م میوه‌یه‌ بۆ په‌ستانی‌ خوێن به‌سووده‌، ئه‌گینا بۆ هیچ یه‌كی‌ تر بۆیان نییه‌ ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌ به‌كاربهێنن.

به‌هێزی‌ مێشك
به‌پێی‌ توێژینه‌وه‌یه‌ كه‌له‌سه‌ر دوو سه‌د خوێندكاری‌ ناوه‌ندی‌ تویكنهامی‌ به‌ریتانیا كراوه‌، مۆز یارمه‌تی‌ زۆری‌ داون بۆ ئه‌وه‌ی‌ له‌كاتی‌ تاقیكردنه‌وه‌كاندا بیركردنه‌وه‌یان به‌هێز ببێت‌و خێرا وه‌ڵام بده‌نه‌وه‌، توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه‌ به‌هۆی‌ پۆتاسیۆمه‌وه‌ مۆز وریایی‌ زیاتر ده‌به‌خشێ.

قه‌بزبوون
خواردنی‌ مۆز زۆر به‌سووده‌ بۆ رزگاربوون له‌قه‌بزبوون، ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ تووشی‌ ئه‌م حاڵه‌ت ده‌بن ده‌توانن له‌بری‌ ده‌رمان مۆز بخۆن.

سه‌رئێشه‌
یه‌كێك له‌خێراترین چاره‌سه‌كانی‌ سه‌رئێشه‌ بریتییه‌ له‌خواردنی‌ شه‌ربه‌تی‌ مۆز به‌هه‌نگوینه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و خواردنه‌وه‌یه‌ ئاستی‌ شه‌كر له‌شدا رێكده‌خات‌و ئازار كه‌م ده‌كاته‌وه‌، له‌پاڵ‌ ئه‌مه‌شدا به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ بڕێكی‌ زۆری‌ ڤیتامین (B) تێدایه‌، بۆیه‌ زۆر به‌سووده‌ بۆ هێوركردنه‌وه‌ی‌ مرۆڤ.

پێوه‌دانی‌ مێشوله‌
كه‌ مێشوله‌ پێوه‌ت ده‌دات له‌باتی‌ ئه‌وه‌ی‌ بیخورێنیت دیوی‌ ناوه‌وه‌ی‌ توێكڵی‌ مۆز بده‌ له‌شوێنی‌ برینه‌كه‌، خۆت تاقی‌ بكه‌ره‌وه‌و بزانه‌ چه‌نده‌ به‌سووده‌ بۆ نه‌هێشتنی‌ خوروو چاككردنه‌وه‌ی‌.

كێشی‌ زۆر
توێژینه‌وه‌یه‌كی‌ په‌یمانگای‌ زانستی‌ ده‌رونی‌ نه‌مسا سه‌لماندوێتی‌ زۆربه‌ی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ قه‌ڵه‌و ده‌بن له‌و جۆره‌ن كه‌ به‌هۆی‌ په‌ستانی‌ كاره‌وه‌ بڕێكی‌ زۆر خواردن ده‌خۆن، بۆیه‌ رێنمایی‌ ده‌كات كه‌ له‌بری‌ خورادن له‌و كاتانه‌دا مۆز بخۆیت باشتره‌ كه‌ جگه‌ له‌وه‌ی‌ قه‌ڵه‌وت ناكات، هاوكات یارمه‌تیت ده‌دات بۆ به‌رگه‌گرتنی‌ ئه‌و په‌ستانه‌ی‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌رت.
نه‌خۆشی‌ گه‌ده‌
مۆز زۆر به‌سووده‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی‌ نه‌خۆشییه‌كانی‌ گه‌ده‌، به‌تایبه‌تی‌ ئه‌و برینه‌ی‌ له‌گه‌ده‌دا دروست ده‌بێت (قرحه‌) به‌هۆیه‌وه‌ ئازار كه‌م ده‌بێته‌وه‌و برینه‌كه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كات.

راگرتنی‌ پله‌ی‌ گه‌رما
زۆر توێژینه‌وه‌ی‌ پێشوو سه‌لماندویانه‌ كه‌ مۆز ئێجگار به‌سووده‌ له‌دابه‌زاندنی‌ پله‌ی‌ گه‌رما، به‌تایبه‌تی‌ له‌وه‌رزه‌ زۆر گه‌رمه‌كاندا، بۆ نموونه‌ له‌وڵاتێكی‌ وه‌ك تایله‌ند پێش له‌دایكبوون مۆز ده‌درێت به‌ژنی‌ دوگیان بۆ ئه‌وه‌ی‌ پله‌ی‌ گه‌رمای‌ له‌شی‌ منداڵه‌كه‌ له‌ئاستێكی‌ مامناوه‌ندا رابگرێت.

خه‌م‌و خه‌فه‌ت
مۆز ئێجگار به‌سووده‌ بۆ ره‌وینه‌وه‌ی‌ خه‌م‌و خه‌فه‌ت، یارمه‌تی‌ مرۆڤ ده‌دات ئاسووده‌ بێت‌و له‌كاتی‌ گونجاودا چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كانی‌ بدۆزێته‌وه‌.

جگه‌ره‌ كێشان
بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ده‌یانه‌وێت واز له‌جگه‌ره‌كێشان بهێنن، مۆز زۆر به‌سووده‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی‌ بڕی‌ نیكۆتین له‌له‌شداو یارمه‌تیدانیان له‌وازهێنانی‌ جگه‌ره‌.

هیلاكی‌
ئه‌و پۆتاسیۆمه‌ی‌ له‌مۆزدا هه‌یه‌ واده‌كات لێدانی‌ دڵ‌ هاوسه‌نگ بێت‌و به‌باشی‌ ئۆكسجین بگاته‌ هه‌موو به‌شه‌كانی‌ له‌ش، هه‌روه‌ك چۆن هاوسه‌نگی‌ ئاو له‌له‌شدا راده‌گرێت‌و هیلاكی‌ مرۆڤ كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

جه‌ڵته‌ی‌ مێشك
توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندویانه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ رۆژانه‌ مۆزێك ده‌خۆن به‌رێژه‌ی‌ 40% زیاتر مه‌ترسی‌ توشبونیان به‌جه‌ڵته‌ی‌ دڵ‌ له‌سه‌ر نامێنێت.

 
Ashampoo_Snap_2013.02.19_17h27m28s_001_

زانیاری ته‌واو له‌باره‌ی مۆزێكی قه‌باره‌ ناوه‌ندی (118) گرام


Nutrition Facts and Analysis for Bananas, raw-232


سه‌رچاوه‌كان:

ویكپیدیا

ئاوێنه‌نیوز

nutritiondata

له‌باره‌ی ruakxor

ڕووه‌كخۆر‌ : پاراستنی ژیانی هه‌موومانه‌‌ .~ . .

    كۆمێنتی بلوگه‌ر
    كۆمێنتی فه‌یسبووك

0 كۆمێنته‌كان :

إرسال تعليق

HTML5 Icon