دوای ئه‌وه‌ی، که به ته‌له‌فۆن پێکهاتین له سه‌ر ئه‌وه‌ی چاومان به یه‌کدی بکه‌وێت، چێشته‌نگاوێکی پاییزه ڕۆژێکی مانگی سێپته‌مبه‌ری 2007، خۆره‌تاوێکی خۆش و ئاسمانیش سایه‌قه‌ی ساماڵ بوو، دوای گۆڕینی شه‌مه‌نده‌فه‌رێکی ژێرزه‌وی، بۆ شه‌مه‌نده‌فه‌رێکی سه‌ر زه‌وی و بۆ ئۆتۆبووسێک، پاش سه‌عات و نێوێک ڕێگه، له شوێنی وه‌ستانی ئۆتۆبووسه‌که و کاتی دیاریکراودا، ڕاوه‌ستابوو و چاوه‌ڕێم بوو. له‌گه‌ڵ کاک(عوسمان فه‌ره‌ج)دا، له‌وێ یه‌کدیمان گرته‌وه و به پێاسه و پاش چه‌ند خولکه‌یه‌ک گه‌یشتینه کێڵگه‌که‌ی، که ده‌که‌وێته گه‌ڕه‌کێکی ڕۆژاوای شاری (له‌نده‌ن). کێڵگه‌که‌ی به‌شێکه له زه‌وییه‌کی به‌رین، که ته‌رخانکراوه و تایبه‌ته بۆ چاندن و ڕوواندن و کشتوکاڵ. زه‌وییه‌که کۆمه‌ڵه کێڵگه‌یه‌ک له‌خۆ ده‌گرێت و هه‌ر کێڵگه‌و خاوه‌نێکی هه‌یه. کاک عوسمان ماوه‌ی سێ چوار ساڵێکه ئه‌م کێڵگه‌یه‌ی هه‌یه. ڕووبه‌ری کێڵگه‌که‌ی 250 میتری چوارگۆشه‌یه. کاک عوسمان و ئه‌وانی دیکه‌ی خاوه‌ن کێڵگه‌کان، کێڵگه‌کانیان له کۆمیته‌یه‌ک، که سه‌رپه‌رشتی ئه‌و کێڵگه‌یانه ده‌کات، به کرێ ده‌گرن و ئه‌و کۆمیته‌یه‌یش کێڵگه‌کانی له شاره‌وانی ئه‌و ناوچه‌یه وه‌رگرتووه. کۆمیته‌که، کێڵگه‌کان ده‌به‌خشێت به‌و که‌سانه‌ی، که له‌و ناوچه‌یه‌دا ده‌ژین یا نزیکی ئه‌و ناوچه‌یه‌ن و ئاره‌زووی چاندن و کشت‌وکاڵیان هه‌یه، به‌رانبه‌ر به کرێیه‌کی ساڵانه‌ی که‌م. کاک عوسمان ساڵ دوازده مانگ له کێڵگه‌که‌یدا کار ده‌کات، به‌ڵام پتر به‌هاران و هاوینان خه‌ریکی کارکردنه، که ڕۆژانه کاری تێدا ده‌کات. پێش ئه‌وه‌ی ئه‌م کێڵگه‌یه به کرێ بگرێت و کاری تێدا بکات، کاک عوسمان، چ شاره‌زاییه‌کی له چاندن و ڕواندن و کشتوکاڵدا نه‌بووه و ئێستا به هۆی تێکه‌ڵاوی خه‌ڵک و پرسیار و خوێندنه‌وه‌وه و له پێش هه‌ر شتێکیشدا ئاره‌زوو و خواسته‌وه، شاره‌زاییه‌کی باشی په‌یدا کردووه له‌و بواره‌دا.
کێڵگه‌که‌ی کاک عوسمان کۆمه‌ڵێک جۆری جیاوازی سه‌وزه‌ی تیدایه: ته‌ماته، ئاروو، بیبه‌ر، دوو جۆر توودڕک، کاهوو، به‌زالیا، که‌له‌رم، سپێناغ، فینێڵ، ئۆریگانۆ، گوڵه‌به‌ڕۆژه، بره‌سڵکۆڵ، کووله‌که. کێڵ، سێله‌ری و...چه‌ند جۆره میوه‌یه‌کیشی وه‌ک ترێ، سێ‌و، هه‌رمێ، هه‌نجیر و هه‌ڵووژه‌ی تێدایه. جۆره گه‌ڵایه‌کیش ده‌چێنێت، که کۆمفری(Comfrey) پێ ده‌گوترێ، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی په‌یینی لێ دروست بکات. پاشماوه و وشکه‌وه‌بوو و توێکڵ و گژوگیا و چێوی نێو کێڵگه‌که‌ی، له نێو دوو ده‌فری گه‌وره‌ی سه‌رداخراودا، که پێیان ده‌ڵین (په‌ییندروستکه‌ر) داده‌نێ و هه‌موو تێکه‌ڵ ده‌بن و ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌یه‌ک ده‌مێننه‌وه و پاشان ته‌ڕی و تاریکی و کاریگه‌ری به‌کتیریا، له شته‌کانی نێو ده‌فره‌که، ده‌بنه هۆی په‌یدابوونی کرم و کرمه‌کانیش له‌و شتانه‌ی نێو ده‌فره‌که ده‌خۆن و به‌ره‌به‌ره ئه‌وه‌ی ناو ده‌فره‌که ڕه‌نگی ده‌گۆڕێت و نه‌رم ده‌بێت و ده‌پوتورکێت و ده‌بێته په‌یین. ئه‌و په‌یینه باشترین خۆراکێکه، که بۆ کشتوکاڵ و چاندن گه‌لێک به‌که‌ڵکه. چونکه چ مادده‌یه‌کی کیمیایی تێدا نییه و ته‌نێ شتی سروشتی تێدایه.
کاک عوسمان بێجگه له‌وه‌ی ساڵانێکه، گۆشتی هیچ جۆره ئاژه‌ڵیک ناخوات، به‌روبوومی ئاژه‌ڵیش ناخوات و ناخواته‌وه. گوشتی ئاژه‌ڵ، ماسی، مریشک و په‌له‌وه‌ر، په‌نیر، که‌ره، ماست، هێلکه ناخوات و شیریش ناخواته‌وه. ئه‌وه‌ی به‌شێک بێت له له‌شی ئاژه‌ڵ و هه‌ر گیانله‌به‌رێکی دیکه، یا دروستکراوی ئه‌و گیانله‌به‌رانه بێت ئیدی ئه‌گه‌ر گۆشت یا شیر یا ئه‌وه‌ی له شیر دروستکرابێت یا هێلکه بێت و ته‌نانه‌ت هه‌نگوێنیش ناخوات. ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و جۆره شتانه ناخۆن و ناخۆنه‌وه دوو جۆرن. جۆرێکیان پییان ده‌گوترێ: ڕووه‌کی یا ڕووه‌کخۆر، که ڕه‌نگه ته‌نێ گۆشتی ئاژه‌ڵ نه‌خۆن، به‌ڵام به‌رووبوومی ئاژه‌ڵ ده‌خۆن. جاری وایش هه‌یه، ڕه‌نگه ماسی یا مریشک بخۆن و ته‌نیا گوشتی ئاژه‌ڵ نه‌خۆن. یا ڕه‌نگبێ به‌شێک له به‌روبوومی ئاژه‌ڵ نه‌خۆن، بۆ نموونه ڕه‌نگه هه‌ر هێلکه نه‌خۆن یا هه‌ر ماست نه‌خۆن. جۆرێکی دیکه‌ی ڕووه‌کییان یا ڕووه‌کخۆران ئه‌وانه‌ن، که نه ئاژه‌ڵ و نه هیچ جۆره به‌روبوومێکی ئاژه‌ڵ ناخۆن و به‌روبوومی ئاژه‌ڵی تێکه‌ڵکراو به خۆراکی دیکه‌یش ناخۆن. بۆ نموونه شیرێنییه‌ک، چوکۆلێت یا نوقڵیک، که شیری تێدا بێت نایخۆن. به‌سته‌نی و پیتزا و ماستاو و ئه‌و جۆره شتانه‌ش ناخۆن و ناخۆنه‌وه. چونکه شیر و په‌نیر و ماستیان تێکه‌ڵه.
کاک عوسمان، نه‌ک هه‌ر ئاژه‌ڵ و به‌روبوومی ئاژه‌ڵ ناخوات، به‌ڵکه هیچ شتێکی کوڵاو و بر‌ژاو و سووره‌وه‌کراو یا به هه‌ر جۆرێک وه‌به‌ر ئاگر یا گه‌رمایی که‌وتوویش ناخوات. ته‌نێ خۆراکی کاڵ و خاو ونه‌کوڵاو ده‌خوات، واته: سه‌وزه و میوه و گوێز و باده‌م و پسته و و ئه‌وانه ده‌خوات، به‌ڵام هه‌موو سه‌وزه‌یه‌کیش ناخوات، بۆ نموونه ئه‌و سه‌وزانه‌ی، که به کاڵی تامێکی توون و تیژ و تاڵیان هه‌یه، وه‌ک سڵق، که‌ره‌وزی پیر، ڕێواس، ته‌ڕه‌تووره، که‌وه‌ر، پیاز، سیر و توور و هه‌ندێکی دیکه‌ش ناخوات، هه‌روه‌ها میوه‌ی کاڵی نه‌گه‌ییو و زۆر گه‌ییویش ناخوات. به هیچ شێوه‌یه‌ک خوێ و ڕۆن و شه‌کر، له خۆراکدا به‌کار نابات. قاوه و چا ناخواته‌وه. ته‌واوی ژه‌می خواردنه‌کانی، کاک عوسمان، که سێ ژه‌من و هه‌موو ژه‌مه‌کانیشی له کاتی خۆیدان و به ڕێکوپێکی ده‌یانخوات، پێکهاتوون له سه‌وزه و میوه. هه‌موو جۆره میوه‌یه‌ک، هه‌موو جۆره سه‌وزه‌یه‌ک، ئه‌وانه‌ی که له بازاڕدا هه‌بن و په‌یدا بن. ژه‌مه‌کانی، پیاز و سیر و توونی و تیژی تێدا نین.
کاک عوسمان نانیش، هیچ جۆره نانێک ناخوات و خۆراکی ئاماده‌کراو و هی قوتوو و پێچراوه و پاکه‌تکراو و ئه‌وه‌ی له کارگه به مه‌کینه چێده‌کرێت، ناخوات. هیچ جۆره خواردنه‌وه‌یه‌ک نه ئه‌لکوهوولیک و نه نائه‌لکوهوولیک ناخواته‌وه. کۆکاکۆلا و شه‌ربه‌ت(ئه‌وانه‌ی پاکه‌ت و دروستکراون) ناخواته‌وه. ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی وه‌ک (کاک عوسمان)ن به خۆیان ده‌ڵێن: پێڕۆیانی"ته‌ندروستی سروشتی" یا"له‌شساغی سروشتی" یا "له‌شدروستی سروشتی".
بێجگه له خواردن و خواردنه‌وه و نه‌خواردن و نه‌خواردنه‌وه‌ی ئه‌و شتگه‌له، کاک عوسمان، نه‌ک هه‌ر ئاوی لووله‌ی نێو ماڵ ناخواته‌وه، به‌ڵکه ئاوی شووشه یا ئاوی کانزایش ناخواته‌وه، که لێره له ئینگلستان، هه‌موو خه‌ڵک، به هۆی پیسی ئاوی لووله‌ی نێو ماڵه‌وه، له‌و ئاوه ده‌خۆنه‌وه. کاک عوسمان، ئاوی خاوێنی پاڵێوراو ده‌خواته‌وه. ئه‌و ئاوه، به ماشینێکی تایبه‌تی، که پێی ده‌ڵێن ڕیڤێرس ئۆزمه‌وسیس (Reverse Osmosis)، له زۆربه‌ی ئه‌و مادده‌گه‌له‌ی له نێویدا تواونه‌وه، که به بڕوای کاک عوسمان، ده‌بنه هۆی کۆمه‌ڵێک نه‌خۆشی، ده‌پاڵێورێ و پاک ده‌کرێته‌وه.
کاک عوسمان، له‌و بڕوایه‌دایه، پێڕۆکردنی ئه‌و شێوازه خۆراکه سروشتییه، مرۆڤایه‌تی ده‌گۆڕێت و خه‌ڵک له‌شساغتر ده‌بن و ته‌مه‌ندرێژتر ده‌بن و نه‌خۆشی نامێنێت و ژێنگه‌ی هه‌موو جیهانیش ده‌گۆڕێت.
نه‌خواردنی شتی کوڵاو و ته‌نێ کاڵخۆریی، بارێکی قورس و گران له‌سه‌رشانی مرۆڤایه‌تی لاده‌دات و ژیان سووک و ئاسان ده‌کات، به‌وه‌ی که ئیدی چێشتلێنان نامێنێت و ئاگر و گاز و نه‌وت و چێشتلێنه‌ر نامێنن. کارگه‌ی دروستکردنی خۆراک و خواردنه‌وه نامێنێت و مرۆڤ کاتی ئازادی پتر و درێژتر ده‌بێت و سه‌رمایه‌داریی جیهانیش، به‌وه‌ی هیچ جۆره خۆراک و خواردنه‌وه‌یه‌کی چێکراو و ئاماده نامێنێت، داده‌ته‌پێت.
کاک عوسمان فه‌ره‌ج، ساڵی 1944، له شاری کفری، باشووری کوردستان له‌دایک بووه. ساڵی 1955، له کفرییه‌وه باریان کردووه‌ته‌وه که‌رکووک. ساڵی 1958 خوێندنی سه‌ره‌تایی و 1960 ناوه‌ندی و 1964 ئاماده‌یی له که‌رکووک ته‌واو کردووه. ساڵی 1968، به‌شی ئه‌له‌کتریکی له کۆلیژی ئه‌ندازیاری زانستگه‌ی به‌غدا ته‌واو کردووه. له نێوان ساڵانی 1969-2003 دا، له بواری ته‌لیکۆمدا هه‌م له کوردستان و عیراق و هه‌م له ئینگلستان کاری کردووه. له 1987ه‌وه هاتووه‌ته ئینگلستان و له‌ێ ده‌ژی. له ساڵی 1987ه‌وه وازی له خواردنی گۆشت و هه‌موو جۆره ئاژه‌ڵێک هێناوه و پتر خۆراکی ئۆرگانێک (ئه‌وانه‌ی که به شێوه‌یه‌کی سروشتی و بێ به‌کاربردنی کیمیایی وه‌به‌رهه‌م ده‌هێنرێن)ی خواردووه و پتریش گیانله‌به‌ری ئاوی وه‌ک ماسی و جۆره‌کانی دیکه‌ی نێو ئاوی خواردووه. له 1997ه‌وه و پاش کۆمه‌ڵێک لیکۆڵینه‌وه و تاقیکردنه‌وه، که‌وتووه‌ته سه‌ر ئه‌م شێوه ژیانه‌ی، که ئێستا پێڕۆی ده‌کات، که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ داڕێژه‌ری بیر و تیۆری ئه‌و ڕێگه و ڕێبازه، دۆکتۆر شێڵتن(1895-1995). شێڵتن، بژیشک و زانایه‌کی ئه‌مه‌ریکایی بوو، بناخه‌ی ئه‌و ڕێباز و شێوه ژیانه‌ی داڕشت، که پێی ده‌گوترێ ته‌ندروستی سروشتی(Natural Hygiene)، که به گوێره‌ی ئه‌م ڕێبازه:"ته‌ندروستی به‌نده به کۆمه‌ڵێک پێویستییه‌وه، خۆراک یه‌کێکه له‌وانه. له‌شی مرۆڤ دروست نه‌کراوه بۆ ئه‌م شێوه ژیانه‌ی، که ئه‌مڕۆ زۆرینه‌ی خه‌ڵک له سه‌ری ده‌ڕۆن و پێڕۆی ده‌که‌ن. مرۆڤ وه‌ک چۆن ده‌یه‌وێت زاڵ بێت به سه‌ر سروشتدا هه‌روایش ده‌بێت زاڵ بێت به سه‌ر له‌شی خۆیدا، به‌ڵام نه‌ک ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌ی بیخاته خزمه‌ت کاره‌وه، به‌ڵکه بۆ له‌شساغی و خۆشگوزه‌رانی خۆی".
خوێندنه‌وه و پێڕۆکردنی ئه‌و ڕێبازه (کاک عوسمان)ی هانداوه، بۆ ئه‌وه کۆرسێکێ درێژ له‌باره‌ی خۆراکه‌وه،که ساڵی 2003 ته‌واوی کردووه،له ئه‌نیستیتووتی ترانسفۆرمه‌یه‌شن (Transformation Institute) ی ئه‌مه‌ریکی بخوێنێت.
گرتنه‌به‌ری ئه‌م ڕێبازه، ده‌کاته بڕوابوون به گۆڕان. به‌رایی هه‌موو گۆڕانه‌کانیش له تاکه‌وه ده‌ستپێده‌کات. مرۆڤ له خۆیه‌وه ده‌ستپێده‌کات و که خۆی گۆڕی، تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه ده‌گۆڕێن و کۆمه‌ڵگه ده‌گۆڕێت. به گۆڕانی کۆمه‌ڵگه‌یش، ژیان و جیهان ده‌گۆڕێن و ژیانێکی ئاسووده‌تر و جیهانێکی ئارامتر و خۆشتر و ڕاسته‌قینه‌تر، دێته گۆڕێ و مرۆڤ تێیدا ده‌حه‌سێته‌وه. ئه‌م ڕێبازه له سه‌ر بناخه‌ی هیچ جۆره فه‌لسه‌فه و ئایدیۆلۆژیا و بڕوایه‌کی ئایینی یا سیاسی دانه‌ڕێژراوه. ئه‌م ڕێبازه بۆ ئه‌وه‌یه، که مرۆڤ بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رچاوه‌ی ئه‌و ڕێگه‌یه و ئه‌و شێوه ژیانه‌ی، که دروستی کردووه. له ئه‌نجامی گرتنه‌به‌ری ئه‌م ڕێبازه‌دا مرۆڤ، له‌گه‌ڵ خۆی و له‌گه‌ڵ سروشت و له‌گه‌ڵ هه‌موو ده‌وروبه‌ردا، ئیدی مرۆڤ، گیانله‌به‌ر و ئاژه‌ڵ بن یا ڕووه‌ک و دار‌و و دره‌خت و ژینگه، ده‌گاته ئاساییش. به‌و جۆره و له ئه‌نجامدا زۆرینه‌ی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی، که مرۆڤ بۆ کاڵا و خڕکردنه‌وه‌ی شت و دروستکردنی کاڵا و شتومه‌کی ناپێویست، دایمه‌زراندوون و دروستی کردوون، له‌نێو ده‌چن و له‌گه‌ڵ زۆرینه‌ی ئه‌و پیساییه‌ی، که دروستی کردوون، وه‌ک چۆن بارانێکی شه‌ست و ڕه‌هێڵه زه‌وی خاوێن ده‌کاته‌وه، هه‌رئاوهایش، جیهان له ته‌واوی ئه‌و شته زیادانه پاکژ ده‌بێته‌وه و ته‌واوی ئه‌وانه له‌نێو ده‌چن.
وه‌ک ڕێبازێکی ژیانیش، ڕێبازی له‌شساغی سروشتی، مزگێنی ڕزگارکردنی ژینگه‌ی ته‌واوی جیهان و دواڕۆژێکی به‌خته‌وه‌ریشی بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی پێیه.
ته‌ندروستی سروشتی، ڕێبازێک بۆ ژیان و گۆڕینی جیهان
ئه‌مجه‌د شاكه‌لی
,
بیروڕا
,
سروش
,
گۆشت
,
ruakxor
,
shakaly
ده‌ستكاریكردن
ئه‌مجه‌د شاکه‌لی
0 كۆمێنته‌كان :
إرسال تعليق