باوترین خۆراكە كە لە هەندێك منداڵ و گەورەدا دەبێتە هۆی هەستەوەری( حساسیه ) كە بە درێژایی تەمەن دەمێنێتەوە، هەستەوەری بە ماسیی روودەدات لەبەر كاردانەوەی لەڕادەبەدەری سستمی بەرگریی لەش بەرانبەر بە پرۆتینی ماسی، ئهمهش لهئهنجامی ناسروشتی بوونی ئهم خۆراكهوهیه، كە لەشی هەندێك كەس وەكو پرۆتینێكی نامۆ مامەڵەی لەگەڵدا دەكات، ئینجا لەش بە دەردانی دژەتەن Antibodies بەرەنگاری دەبێتەوە، ئەمەش هانی دەردانی ماددەی هیستامین دەدات كە نیشانە پەیدا دەكات لە پێست و كۆئەندامی هەرس و هەناسەدا. پرۆتینی پارڤەلبومین Parvalbumin كە لە ماسوولكەی ماسیدایە هۆكارە بۆ هەستەوەری لە هەموو جۆرەكانی ماسیدا، بۆیە تووشبووان بە هەستەوەری بە ماسیی تونە لەوانەیە كە بە خواردنی هەر جۆرێكی دیكەی ماسی دوچاری هەستەوەری بن. گەلێك جار جگە لە خواردن، هەستەوەری بە هەڵمژینی هەڵم لەكاتی برژاندنی ماسیی تونە سەرهەڵدەدات چونكە بە گەرمكردن هەندێك پرۆتین لە گۆشت جیادەبێتەوە، هەروەها بەركەوتنی راستەوخۆ بە گۆشتی تونە دەبێتە هۆی خورشت و سووربوونەوەی رووبەرێكی دیاریكراوی پێست. كاردانەوە هەتا پاش خواردنی بڕێكی كەمی تونە لەوانەیە كە راستەوخۆ یان لە ماوەی 24 كاتژمێردا سەهەڵبدات بە شێوەی خورشت، سووربوونەوە یان ئاوسانی پێست، دڵەكزێ، ناڕحەتی گەدە، سكچوون، رشانەوە، سك ئێشە، كۆبوونەوەی گاز لە ریخۆڵەدا، هەندێك جاریش هەناسەتەنگی.
سهرچاوه : گوڵان میدیا
خواردنی سروشتی تۆ، خۆراكه ڕوهكییهكانه، هیچ لاشهیهك خۆراكی تۆنییه، تۆمرۆڤی و گۆشتخۆرنیت!
0 كۆمێنتهكان :
إرسال تعليق