Mountain View
نوێ
چاوه‌ڕێكه‌ بۆ داگرتن
HTML5 Icon

جۆری خۆراكه‌كه‌ت هۆكارێكه‌ بۆ دروستبوونی زیپكه‌


كۆمه‌ڵێك هۆكار هه‌ن بۆدروست بوونی زیپكه‌ وه‌ك(ده‌ست دان له‌ ده‌موچاو ده‌ست به‌ركه‌وتنی له‌كاتێكدا كه‌ ده‌ست به‌باشی خاوێن نه‌كرابێته‌وه‌ - كه‌م پاك و خاوێن ڕاگرتنی -وه‌ گرنگترین هۆكاریان خواردنی چه‌وریه‌)(


بۆیه‌ لیره‌دا باس له‌ گرنگ ترین هۆكاریان ده‌كه‌ین كه‌ خواردنی چه‌ورییه‌:


چه‌وری ده‌بێته‌هۆی به‌رزو نزم كردنی شه‌كری خوێن كه‌ ئه‌وزیاد و كه‌م كردنی شه‌كری خوێنه‌ ده‌بێته‌ هۆی كاریگه‌ری له‌سه‌ر هۆرمۆنه‌كان، ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترین هۆكاری دروست بونی زیێكه‌یه‌ ، چونكه‌ خواردنی چه‌وری هاتوچۆی ئۆكسجین بۆخانه‌كان هێواش ده‌كاته‌وه‌و هه‌ندێك جار ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی كه‌خانه‌كان به‌باشی ئۆكسجینیان پێ نه‌گات كه‌ئه‌مه‌ش سه‌رده‌كێشێ بۆدروست بونی زیێكه‌.


ئه‌وخواردنانه‌ی كه‌ ده‌بنه‌ هۆی زیپكه‌:


1-شیر و به‌رهه‌مه‌كانی: كه‌ مه‌به‌ست له‌ هه‌موو به‌رهه‌مه‌ شیریه‌كانه‌ وه‌ك(په‌نیر -كه‌ره‌....هتد) كه‌پێویسته‌ ئه‌و كه‌سه‌ی زیێكه‌ی هه‌یه‌ یان ترسی دروست بونی هه‌یه‌ با دوور بكه‌وێته‌وه‌ له‌ خواردنی به‌رهه‌مه‌ شیریه‌كان یان خواردنیان كه‌م بكاته‌وه‌.


2-شیر : شیر خودی خۆی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ پرۆتین و ڤیتامین و ڕێژه‌یه‌كی زۆریش له‌ چه‌وری تێدایه‌
وه شیر زیاتر له‌ مانگای (خاوه‌ن بێچوو) وه‌رده‌گیرێت (ئه‌مجۆره‌ مانگایانه‌ شیریان زیاتر ده‌بێت و ئه‌وكاته‌ش باشترین كاته‌ تا مرۆڤ بازرگانی بكات به‌شیرێك كه‌ سروشت بۆ بێچووه‌كه‌ی پێی داوه‌) هه‌روه‌ها ئه‌مجۆره‌ شیره‌ هۆرمۆنێكی تێدایه‌ و پێستی ئێمه‌ش جۆره‌ ئه‌نزیمێكی تێدایه‌ كه‌ ئه‌م هۆرمۆنانه‌ ده‌گۆڕن بۆ هۆرمۆنی(DHT) كه‌ جۆره‌هۆرمۆنێكه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر دروست بونی زیێكه‌ هه‌یه‌.


هه‌روه‌ها زۆر خواردنی شیر جگه‌ له‌وه‌ی ده‌بێته‌ هۆی زیپكه‌ ئه‌وه‌ زیانیش به‌ لاشه‌ی مرۆ ده‌گه‌یه‌نێت!


3-ئه‌و خواردنانه‌ی كه‌ بۆماوه‌یه‌ك هه‌ڵگیراون و گومانی خراپ بونیان لێ ده‌كرێت: مه‌به‌ست ئه‌و خواردنانه‌یه‌ كه‌ بۆ چه‌ند جارێك گه‌رم ده‌كرێته‌وه‌و دووباره‌ ده‌خورێت كه‌ ئه‌وه‌ جگه‌ له‌وه‌ی ڕێژه‌یه‌كی كه‌م وزه‌ت پێ ده‌دات ده‌بێته‌ هۆی دروست بونی زیپكه‌ش.


4-كافاین: كه‌ كافاین له‌ قاوه‌ دا به‌زۆری هه‌یه‌ و كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر دروست بونی سور هه‌ڵگه‌ڕانی ڕوخسار یان سور هه‌ڵگه‌ڕانی پێست و دواتر گۆڕانی بۆ زیپكه‌. (دیاره‌ كافایین له‌وكاتانه‌دا پێویسته‌ لێی دوركه‌وینه‌وه‌ كه‌، پێستمان دوچاری زیپكه‌ هاتووه‌ و دواتر ده‌توانی به‌كاری بهێنیت و سودی بۆ مرۆڤ هه‌یه‌)


5-خواردنی كه‌پس كراو: لێره‌دا مه‌به‌ست له‌و جۆره‌خواردنانه‌یه‌ كه‌ له‌ قوتودا كه‌پس كراون و هه‌ڵگیراون كه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌ ماده‌یه‌ك پارێزگاری له‌ مانه‌وه‌یان ده‌كرێت..بۆیه‌ كاریگه‌ری هه‌یه‌ له‌سه‌ر دروست بونی زیپكه‌..وه‌هه‌روه‌ها كاریگه‌ری خراپیشی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆ هه‌یه‌.


سه‌رچاوه‌ی بابه‌ت


وه‌رگێڕانی:هه‌ردی جه‌مال،  ده‌ربه‌ندیخان



ماڵپه‌ڕی ڕوه‌كخۆر: ئه‌گه‌ر بروانینه‌ ڕێژه‌ی توشبوانی زیپكه‌ و گیرۆده‌بوونی گه‌نجانی ویلایه‌ته‌یكگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، كه‌ 40 ملیۆن كه‌سه‌، تا ئه‌ندازه‌یه‌ك بۆمان ڕوون ده‌بێته‌وه‌ هۆكاری چییه‌؟ ته‌نها له‌ویلایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كاندا یه‌ك له‌سه‌ر سێی سه‌رجه‌م گۆشتی مانگا و گوێره‌كه‌ی جیهان ده‌خورێت! هه‌ر خواردنی ئه‌م ڕێژه‌ زۆره‌ی گۆشته‌ كه‌وای كردووه‌ زۆرترین ڕێژه‌ی قوربانیه‌كانی كاره‌ساتی گۆشتخواردن له‌وێ بێت.


 

له‌باره‌ی ruakxor

ڕووه‌كخۆر‌ : پاراستنی ژیانی هه‌موومانه‌‌ .~ . .

    كۆمێنتی بلوگه‌ر
    كۆمێنتی فه‌یسبووك

0 كۆمێنته‌كان :

إرسال تعليق

HTML5 Icon