Mountain View
نوێ
چاوه‌ڕێكه‌ بۆ داگرتن
HTML5 Icon

گۆڕانی ژینگه‌ و ته‌ندروستی مرۆڤ


ماوه‌یه‌كه‌ زاناكان به‌ ته‌واوی گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و بڕوایه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌وو لێكنه‌ترازاو هه‌یه‌ له‌نێوان گۆڕانكارییه‌ ژینگه‌ییه‌كان و ته‌ندروستی مرۆڤ و ته‌نانه‌ت هه‌ڵگیرسانی جه‌نگ و داگیركاریدا. به‌ وته‌ی زاناكان ئه‌و گۆڕانكارییه‌ ژینگه‌ییه‌ كارده‌كاته‌ سه‌ر پێداویستییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی مرۆڤ له‌ته‌ندروستی و هه‌وای پاك و ئاوی خواردنه‌وه‌ی پاكژو خۆراكی پێویست و شوێنێكی هێمن بۆ نیشته‌جێبوون.
هاوڕێی ژینگه‌
ئه‌و قه‌تیسبوونه‌ی گه‌رما كه‌ له‌ساڵی حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه‌ ده‌ستێپێكردووه‌، له‌ساڵی (2004)دا زۆر زیاترو خێراتر بووه‌ به‌جۆرێك سالانه‌ ده‌بێته‌ هۆی گیان له‌ده‌ستدانی (140000) كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا، كه‌ زۆرترین كه‌سیش به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی سكچوون و مه‌لاریاو هه‌ستیاری زۆر به‌گۆڕانكاریی كه‌ش و هه‌وا ده‌مرن، چاوه‌ڕوانیش ده‌كرێت ئه‌م رێژه‌یه‌ زیاتر بێت و زۆرتریش له‌و ناوچانه‌دا رووبدات كه‌ ژیرخانێكی ته‌ندروستی و ئابووری لاوازیان هه‌یه‌و ئه‌وه‌ش زیاتر ولاته‌ هه‌ژارو تازه‌ گه‌شه‌كردووه‌كان ده‌گرێته‌وه‌. كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌ردانی گازه‌ ژه‌هراوییه‌كانی ناخی زه‌وی، ئه‌ویش له‌ڕێگه‌ی باشكردنی به‌كارهێنانی ئامڕازه‌كانی گواستنه‌وه‌و گه‌ڕان به‌دوای وزه‌یه‌كدا كه‌ هاوڕێی ژینگه‌ بێت و گه‌ڕان به‌دوای ئه‌و خۆراكانه‌ی كه‌ كه‌مترین پاشماوه‌یان لێده‌مێنێته‌وه‌.
گۆڕانی ئاووهه‌وا
له‌ماوه‌ی (100) ساڵی رابردوودا پله‌ی گه‌رمیی زه‌وی به‌ڕێژه‌ی (0.75) پله‌ی سلسیوس زیادی كردووه‌و له‌ماوه‌ی (25) ساڵی رابردووشدا ئه‌و گه‌رمبوونه‌ زیاتر بووه‌ هه‌ر (10) ساڵه‌و پله‌كه‌ (0.18)ی بۆ زیاد بووه‌و وه‌ك هه‌مووان ده‌زانن ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی زیادبوونی ئاستی ئاوی ده‌ریاكان و چیا سه‌هۆڵینه‌كانیش خێراتر له‌جاران ده‌توێنه‌وه‌و رێژه‌كانی باران بارین و كاتی باران بارینیش گۆڕانكاریی به‌سه‌ردا هاتووه‌و كاره‌ساته‌ سروشتییه‌كانیش به‌خراپترین شێوه‌ له‌ زۆربووندان، ئه‌مانه‌ش زۆربه‌یان مرۆڤ ده‌ستی هه‌یه‌ له‌ڕوودانیاندا. هه‌رچه‌نده‌ زۆر ناوه‌ندی پسپۆڕ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ره‌نگه‌ گۆڕانكاریی ئاووهه‌وا سوودی بۆ دانیشتوانی هه‌ندێك ناوچه‌ هه‌بێت، به‌وه‌ی رێژه‌ی مردن له‌و ناوچانه‌ كه‌مبۆته‌وه‌ كه‌ پێشتر به‌هۆی سه‌رماوه‌ كه‌سانێكی زۆر ده‌مردن، به‌لام ئێستا ئه‌و ناوچانه‌ گه‌رمتر بوون. هه‌روه‌ك گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا بۆته‌ هۆی ده‌ركه‌وتنی پله‌یه‌كی گه‌رمیی مامناوه‌ندو بۆته‌ هۆی زیادبوونی به‌رهه‌می خۆراكیی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌ك، به‌لام ئه‌و گۆڕانكارییه‌ كاری كردۆته‌ سه‌ر پێداویستییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی ته‌ندروستیی خه‌ڵك له‌هه‌وای پاك و ئاوی پاكژو شوێنی نیشته‌جێبوونی ئارام.
ته‌ندروستیی ژینگه‌
به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما به‌شێوه‌یه‌كی نائاسایی پشكی راسته‌وخۆی ده‌بێت له‌مردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كانی خوێنبه‌ره‌كانی دڵ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سییه‌وه‌ گیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن، به‌تایبه‌ت كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن. هه‌روه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای ئاستی ئۆزۆن و هه‌موو پیسكه‌ره‌كانی دیكه‌ی ژینگه‌یی زیاد ده‌كات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی چه‌ندین نه‌خۆشیی مه‌ترسیدارو له‌ناوچه‌ شارستانییه‌كاندا ئه‌و مه‌ترسییه‌ زیاتر ده‌بێت به‌جۆرێك پێشبینی ده‌كرێت سالانه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ (1.2) ملیۆن كه‌س گیانیان له‌ده‌ستبده‌ن.


رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی‌


سه‌رچاوه‌: knwe


له‌باره‌ی ruakxor

ڕووه‌كخۆر‌ : پاراستنی ژیانی هه‌موومانه‌‌ .~ . .

    كۆمێنتی بلوگه‌ر
    كۆمێنتی فه‌یسبووك

0 كۆمێنته‌كان :

إرسال تعليق

HTML5 Icon