Mountain View
نوێ
چاوه‌ڕێكه‌ بۆ داگرتن
HTML5 Icon

"ئیزگیل" پێناسه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌كانی

ئیزگیل
Medlar : ئیزگیل: ازگیل: مشملا

ئیزگیل میوەی دارە لە ئاخری پایز و هەوەڵی زستاندا دەگاتێ گوڵەكەی سپییە،
میوەكەی وەك گۆیژ دەچێ، بەو جیاواز ییەی میوەی ئیزگیل گەورەترە، رەنگی
قاوەییە، تامی شیرینە، كەمێك تفتە، دەنكەكەی دەچێنن دارەكەی لەگەڵ بەهێ
یان هەرمێ پێوەند دەكەن ئیزگیل لە دارستانەكانی گیلان و هێندێك شوێنی تری
ئیران دەڕوێ نێوی عەرەبییە كەی مشیملایە، ئەو بەشانەی لە داری ئیزگیل بەكار
دێن ئەوانەن: گەڵا، میوە
نێوە پێشووەكانی بە فارسی ، ئێردف و گیل بووە.
تایبەتمەندییەكانی ئیزگیل
1. قەند، تانۆن، سلولێز  ئیزگیل پڕە لە ڤیتامینەكانی C ،B .
٢. ئەسید سیاندریك ئی زگیل خاوەنی ئەندازەیەكی زۆر هیدڕات كاربۆنە كە
بەدیهێنەری وزەیە (ئێنێرژی).
٣. ئیزگیل ماكێكی تێدایە بە نێو ی تانۆن كە باشترین هەتوانە بۆ دەرمانی
چڵكی ریخۆڵە گەورە.
٤. ئیزگیل بۆ بەهێزكردنی خوێنی لەش بەكەڵكە.
٥. ڤیتامینی B .  كە لە ئیزگیل دایە دەمار بەهێز دەكا و لە روانگەی خواردنەوە
زۆر گرنگە.
٦. ئیزگیل بە كاڵی كە زۆر بە تام و خۆشە و هێزدەرە لە ئیزگیل
شەربەت و كۆنسیڕوی لێ دروست دەكەن.
٧. خواردنی ئیزگیل بە كاڵی یان كۆنسیڕوەكەی بۆ دەرمانی زگچوونی
ئاسایی شوێنەواری حەتمی هەیە.
٨. خواردنی ئیزگیلی كاڵ بە تایبەت كەتانی زیاترە بۆ دەرمانی خوێ ن ڕێژی
منداڵدان و ش تیتر زۆر باشە.
٩. ئیزگیل بۆ دەرمانی ئەستووربوونی ریخۆڵە بەكاردێ بۆ ئەو مەبەست ە دەبێ
٢٣٠ گڕەم ئیزگیلی گەییو دوای جیاكردنەوەی لە تێكوڵ و دەنكەكەی
لەشیردا بیتوێنیەوە جاوەی خۆی.
١٠ . بۆ دەرمانی برینی زار و ئەستووربوون یا ماسین و بەڵغەمی گەروو بەكەڵكە
بۆ ئەو مەبەستە دەبێ ٥٠ گڕەم لە گەڵای دارەكە لە لیترێك ئاودا بكوڵێنن
بە كەمێك لەو ئاوە لە شەو و رۆژدا چەندجار زاری پێ بشۆنەوە و
غەڕغەڕەی پێ بكەن.
١١ . ئیزگیل ریخۆڵە قەبز دەكا.
١٢ . ئیزگیل كاری ریخۆڵە رێكوپێك دەكا.
١٣ . ئیزگیل مێزهێنە.
١٤ . ئیزگیل خاوەنی ئەسید سالیك، تانۆن، ئەسید سیتریك و ئەسید تارتاریكە
لە روانگەی خواردنەوە وەك بەهێ وایە.
١٥ . ئیزگیل میوەیەكی زۆر بەهێزە چونكو ئیسمۆزی خوێن دەباتە سەرێ.
١٦ . ئزگیل بە هۆی ئەوەی خاوەنی خوێی سیتریك و روومالیك و تارتاریكە :
ترشانی خوێن ناهێڵێ.
١٧ . ئیزگیل كارەكانی گەدە رێكدەخا و بۆ زگچوون باشە.
١٨ . میوەی تازە و گەییوی ئیزگیل یان كۆنسێڕوەكەی بۆ دەرمانی تێكچوونی
مانگانەی ژنان تەواو باشە.
١٩ . كوڵێنراوی گەڵای ئیزگیل وەك سەرەوە كە باسمان كرد پێستی ناسك
بەهێز دەكا بۆقژەی زار دەرمان دەكا.
٢٠ . غەڕغەڕەكردن بە كوڵێنراوی گەڵای ئیزگیل ماسینی زار و گەروو دەرمان
دەكا.
٢١ . كوڵێنراوی نیوگڕەم گەڵای ئیزگیل سالەك ١ دەرمان دەكا.
٢٢ . ئەگەر رۆژی سێ جار بە كوڵێنراوی گەڵای ئیزگیل غەڕ غەرە بكەن ئاوساوی
گەروو و زار و (لەوزە) چاردەكا.

له‌باره‌ی ruakxor

ڕووه‌كخۆر‌ : پاراستنی ژیانی هه‌موومانه‌‌ .~ . .

    كۆمێنتی بلوگه‌ر
    كۆمێنتی فه‌یسبووك

0 كۆمێنته‌كان :

إرسال تعليق

HTML5 Icon