سیر وەك ئەنتی بایۆتیكە
ئەو ئاشكرایە و پەسند كراوە، كە سیر بۆ هەرسكردنی خۆراك زۆر بەسوودە، بەڵام بە مەرجێك ئەو ناوكەی دەربهێندرێت.
جگە لەوە سیر وەك پاككەرەوەیش بەكار دەهێندرێت و لە گەدەدا ئەو بەكتریایانە دەپارێزێت، كە سوودیان هەیە و بكوژی ئەو بەكتریایانەیشە، كە مرۆڤ تووشی هەوكردنی گەدە دەكات.
سیر لە ئەنتیبایرتیكە كلاسیكەكان زۆر بەهێزترە و دەتوانێت ئەو بكتریایانە لەناو بەرێت، كە كۆئەندامی هەرس تووشی كێشە دەكات و ئەو ماددەیەی هۆكارە لە نێو سیردا پێی دەگوترێت "سۆلفۆری ئەلیل" هەر ئەو ماددەیەیشە ئەو بۆنە توندەی پێ دەبەخشێت.
یەكێك لە خاسییەتەكانی سیر بریتییە لە یارمەتیدانی پاڵەپەستۆی خوێن، بە پێی توێژینەوەكان سیر توانای هەیە بە ڕێژەی لە سەدا 10، ئاستی پاڵەپەستۆی خوێن كەم بكاتەوە و هەروەها ڕێژەی كۆلیسترۆلیش لە خوێندا كەم دەكاتەوە و ناشهێڵێت پێسستت چرچولۆچ بێت.
بۆ سوودوەرگرتن لە سیر دەتوانیت بە خاوی یان نیمچە كوڵاوی بیخۆی، بەڵام ئاگادار بە زۆر خواردنی سیر، بهشێوهیهكی ههمیشهیی تهندروست نییه
سایتی ههولێر
0 كۆمێنتهكان :
إرسال تعليق