45 ماده‌خۆراكییه‌كه ئه‌مانه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه :
20 ماده‌ی كانزایی وه‌ك: ئاسن، كالییسیۆم، پۆتاسیۆم، مه‌گنسیۆم...هتد.
15 جۆر ڤیتامینی وه‌ك: A, K, E, D, B1, B2, B3, B6, B12, C... هتد.
8 جۆر ترشی ئه‌مینی وه‌ك: لایزین و گلۆتامین.
2 ترشه چه‌وری.
ئه‌م 45 ماده‌یه له خۆراكی جۆراوجۆری جیاوازدا ده‌ستده‌كه‌وێت وه‌ك:
سیر، پیاز، بیبه‌ری سه‌وز، جه‌عفه‌ری، وێنجه، شه‌میله، گێزه‌ر، كاڵه‌ك، سێ‌و، لۆبیای سه‌وز، كه‌له‌رم و پرته‌قاڵ.
ماست، هێلكه، هه‌رزن، نۆك، لۆبیای سپی(فاسۆلیا)، نیسك، برنج و سۆیا.
قه‌له‌خه‌رمان، گوێز، فستق، باده‌م، ناوكه‌كوله‌كه، كونجی و گوڵه‌به‌ڕۆژه.
په‌تاته، شێلم، هه‌نگوین، گۆشه‌مڵه(مه‌رزه‌نجۆش) و نه‌سته‌ره‌ن.
گه‌ر ده‌تانه‌وێت ته‌ندروستیتان باش بێت، ده‌توانن خۆتان له نێوانی ئه‌و خۆراكانه‌ی سه‌ره‌وه 45 ماده خۆراكییه‌كه هه‌ڵبژێرین، ئاگاداربن تا ده‌كرێت ئه‌م خۆراكانه به‌كاڵی بخورێن باشتره، یان به‌لای كه‌می له 50 پله‌ی سه‌دی زیاتر گه‌رم نه‌كرێت، له‌كاتی ئاماده كردن‌دا.
كوڵاندن و برژاندن! ناسروشتییه و له‌زۆرباردا به‌شێكی زۆری سودی خۆراكه‌كان له‌ناو ده‌بات و به‌م نزیكانه بابه‌تێك له‌سه‌ر كوڵاندنی خۆراك بڵاوده‌كه‌ینه‌وه.
تۆ ده‌توانیت به‌بێ خواردنی هیچ جۆره گۆشتێك، خواردنی سروشتی و ته‌واومه‌ند به‌ده‌ستبهێنی، كه نه‌ك پێویستی خواردنی تۆ دابین ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها وه‌ك چاره‌سه‌ر ده‌وانیت سودیان لێوه‌ربگریت.
0 كۆمێنته‌كان :
إرسال تعليق