ئه‌وه‌ی له‌م وێنه‌دا ده‌یبینیت، زیاده چه‌وری (كۆلیسترۆڵ)ی خوێنه، كه ده‌بێته هۆی گیرانی لووله خوێنه‌كان، له‌بیرت نه‌چێت گۆشت هۆكاری سه‌ره‌كییه .
جه‌ڵته‌ی ده‌ماخ
بریتیه له له‌ده‌ستدانێکی خێرای فرمانی مێشک له ئه‌نجامی تێکچوون و ناڕێکی له‌و لووله خوێنانه‌ی که خوێن بۆ مێشک دابین ده‌که‌ن. (نه‌چوونی خوێن بۆ شانه‌یه‌ک له هه‌ر شوێنێکی له‌شدا ده‌بێته هۆی مردنی ئه‌م شانه‌یه). خانه‌کانی مێشک له کارکردن ده‌وه‌ستن دوایی نه‌بوونی ئۆکسجینی پێویست به ماوه‌ی 60 – 90 چرکه .
جه‌ڵته‌ی ده‌ماغی دووه‌مین هۆی مردنه له هه‌موو جیهاندا، له‌وانه‌یه ببێته هۆی سه‌ره‌کی مردن به‌م زووانه ( ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌نگاوه‌كانی به‌م ئاراسته ناسروشتییه‌ی بێت )، به‌ڵام سێیه‌مین هۆی مردنه له وڵاتانی ڕۆژائاوا (له پاش نه‌خۆشی دڵ و شێره‌په‌نجه). له 95 % جه‌ڵته‌ی ده‌ماغی ڕووده‌دات له‌و خه‌ڵکانه‌ی که ته‌مه‌نیان له 45 ساڵ زیاتره، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا جه‌ڵته‌ی ده‌ماغی ڕووده‌دات له هه‌موو ته‌مه‌نێک. مردن به هۆی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغی زیاترده‌بێت له‌گه‌ڵ زیاد بوونی تهمهنـــ(ــی ئه‌وكه‌سانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی سیسته‌می خۆراكیان ناڕێكه ).
ڕوودانی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغی له پیاوان زیاتره وه‌ک له ژنان، به ڕێژه‌ی 1.25 جار، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا له 60 % ئافره‌تان ده‌مرن به‌هۆی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغی.
هۆکاره مه‌ترسیداره‌کان بۆ ڕوودانی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغی بریتین له :
1. به‌ساڵاچوون ( مه‌رجی ناڕێكی سیسته‌می خۆراك ).
2. به‌رزی په‌ستانی خوێن.
3. نه‌خۆشی شه‌کره .
4. به‌رزی کۆلیستڕۆڵ له خوێندا.
5. جگه‌ره کێشان.
نیشانه‌کانی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغی:
نیشانه‌کانی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغی زۆر به‌خێرا ده‌رده‌که‌ون. نیشانه‌کانی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغی ده‌وه‌ستێته سه‌ر شوێنی زیان پێکه‌وتوو له مێشک‌دا، به‌مه‌ش سروشت و توندی نیشانه‌کان جیاوازه.
له‌وانه‌یه ببێته هۆی؛
1. له‌ده‌ستدانی بیستن و بینین (به‌شێک یان به‌ته‌واوی) و تام و بۆن.
2. له‌ده‌ستدانی توانایی قسه‌کردن یان تێگه‌یشتن.
3. له‌ده‌ستدانی ذاکرة.
4. که‌وتنی پێڵوی چاوه‌کان.
5. به‌رپه‌رچه کرداره‌کان که‌م ده‌بنه‌وه .
6. لاواز بوونی ماسولکه‌کانی له‌ش به‌گشتی، ده‌م و چاو به تایبه‌تی، که‌م بوونه‌وه‌ی هه‌ستیاری.
7. له‌ده‌ست دانی هاوسه‌نگی له‌ش.
8. لاوازبوونی ماسولکه‌کانی مل، که نه‌خۆش ناتوانێت ملی خۆی بسوڕێنێت.
9. له‌هۆش خۆچوون، ژانه‌سه‌ر و ڕشانه‌وه .
خۆپاراستن له جه‌ڵته‌ی ده‌ماغی:
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کێک له هۆیه‌کانی ڕوودانی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغی بریتیه له گیران و ته‌سک بوون و ڕه‌قبوونی جوێنبهرهکانی مێشک، بۆیه زۆر گرنگه مه‌ترسی ڕوودانی نه‌خۆشیه‌کانی دڵ دیاری بکرێت.
یه‌کێک له‌هه‌ره هۆکاره مه‌ترسیه‌کانی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغی بریتیه له به‌رزی په‌ستانی خوێن که ده‌تواندرێت کۆنتڕۆڵ بکرێت، هۆکاره مه‌ترسیداره‌کانی تر بۆ جه‌ڵته‌ی ده‌ماغی که ده‌تواندرێت کۆنتڕۆڵ بکرێن بریتیین له به‌رزی ئاستی کۆلیستڕۆڵ له خوێندا، نه‌خۆشی شه‌کره، وه‌هه‌روه‌ها جگه‌ره‌کێشان.
به‌رزی په‌ستانی خوێن:
به‌رزی په‌ستانی خوێن له 35 % - 50 % هۆکاره مه‌ترسیداره‌کانی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغی پێکده‌هێنێت. زۆرێک له لێکۆلینه‌وه‌کان ئه‌مه‌یان سه‌رلماندووه که که‌م کردنه‌وه‌ی به‌رزی په‌ستانی خوێن به برێکی که‌میش (5 – 6 ملم جیوه) ، ده‌بێته هۆی کهمکرهندوهی ڕوودانی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغی به شێوه‌یه‌کی زۆر کاریگه‌ر. که‌م کردنه‌وه‌ی په‌ستانی خوێنیش به هۆی گۆڕانکاری له شێوازی ژیان ده‌بێت و پێویسته له‌خواردنه ناسروشتییه‌كان دووركه‌ویته‌وه، گۆشتخواردن هۆكاری سه‌ره‌كییه .
چه‌وری خوێن:
به‌رزی ڕێژه‌ی کۆلیستڕۆڵ له خوێندا په‌یوه‌ندی هه‌یه به ڕوودانی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغی. که‌م کردنه‌وه‌وی ڕێژه‌ی کۆلیستڕۆڵ له خوێندا به‌هۆی ده‌رمان و گۆڕانکاری له شێوازی ژیان ده‌بێت.
نه‌خۆشی شه‌کره::
ئه‌و که‌سانه‌ی که نه‌خۆشی شه‌کره‌یان هه‌یه، 2 – 3 جار زیاتر تووشی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغی ده‌بن وه‌ک له‌و که‌سانه‌ی که نه‌خۆشی شه‌کره‌یان نیه .
خۆراک:
خۆراکی ده‌وڵه‌مه‌ند به کاربۆهیدارت و ڤیتامینه‌کان (ڕوهكخۆریی)، ڕێژه‌ی ڕوودانی جه‌ڵته‌ی ده‌ماغی به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو که‌م ده‌که‌نه‌وه .
چاككتره هه‌میشه بیر بكه‌یته‌وه كه مرۆڤ له‌ئه‌نجامی گۆشتخواردنه‌وه به‌م نه‌خۆشییانه ئاشنا بووه !
!doctype>
-
كۆمێنتی بلوگه‌ر
-
كۆمێنتی فه‌یسبووك
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة
(
Atom
)
!doctype>
0 كۆمێنته‌كان :
إرسال تعليق