نه‌خۆشی ئه‌لزهایمه‌رز
نه‌خۆشی ئه‌لزهایمه‌رز به به‌ربڵاو ترین هۆی تێکچوونی بیر و مێشک داده‌ندرێت. له‌ده‌ستدانی تواناکانی بواری عه‌قلانی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌ند سه‌خته که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر کاروباری ڕۆژانه. له نه‌خۆشی ئه‌لزهایمه‌رز خانه‌کانی مێشک تێکده‌چن وورده ورده. ده‌بێته له‌ده‌ستدانی بیر و تواناکانی مێشک.
نه‌خۆشی ئه‌لزهایمه‌رز به‌شێک نیه له به‌ساڵاچوون، به‌ڵام ته‌مه‌ن و به‌ساڵاچوون هۆکاری مه‌ترسی دارن بۆ تۆ تووش بوون به‌م نه‌خۆشیه. 5% خه‌ڵکی ته‌مه‌نیان له نێوان 65-74 ساڵی تووشی نه‌خۆشی ئه‌لزهایمه‌رز ده‌بن، له کاتێکدا به نزیکه‌ی نیوه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ته‌مه‌نیان سه‌روو 85 ساڵه تووشی ئه‌م نه‌خۆشیه ده‌بن.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ش چاکبوونه‌وه نیه بۆ نه‌خۆشی ئه‌لزهایمه‌رز، به‌ڵام چاره‌سه‌ری له‌وانه‌یه جۆری ژیان باشتر بکات.
نیشانه‌کانی:
نه‌خۆشی ئه‌لزهایمه‌رز له‌وانه‌یه ده‌ست پێ‌بکات به له‌ده‌ستانێکی که‌می بیر و تێکچوون، به‌ڵام له کۆتاییدا ده‌بێته هۆی تێکچوونێکی نه‌گه‌ڕاوه‌ی مێشک و بیر به شێوه‌یه‌ک ده‌بێته هۆی تێکدانی توانای که‌سه‌که بۆ به‌بیرهاتنه‌وه و فێربوون و خه‌یاڵکردن و لێکدانه‌وه.
له ده‌ستدانی بیر:
هه‌موو که‌سێک جار و بار تووشی له بیر چوونه‌وه ده‌بێت، شتێکی ئاسایییه ئه‌گه‌ر له کوێ کلیلی ئۆتۆمۆبێله‌که‌ت داناوه یاخود له‌بیر کردنی ناوی که‌سێک که زۆر به ده‌گمه‌نی ده‌یبینیت. به‌ڵام له‌ده‌ستدانی بیر له نه‌خۆشی ئه‌لزهایمه‌رز زۆر سه‌خته و به‌رده‌وام و له خراپ بوون دایه. ئه‌و خه‌ڵکانه‌ی که تووشی نه‌خۆشی ئه‌لزهایمه‌رزیان هه‌یه له‌وانه‌یه، دووباره شته‌کان بکه‌نه‌وه .
زۆربه‌ی جار گفت و گۆ و زۆر به زۆری شوێنی شته‌کان له‌بیر ده‌که‌ن، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی جار شته‌کان له شوێنی ناگونجاو داده‌نێنله کۆتایدا ناوی ئه‌ندامانی خێزانیش له‌بیر ده‌که‌ن.
کێشه‌ی بیرکردنه‌وه :
ناتوانن به ئاسانی ووشه بدۆزنه‌وه بۆ به‌کارهێنان له‌کاتی قسه کردن
بێ ئاگایی له کات و شوێن و که‌سه‌کانی ده‌وروبه‌ری
ناتوانی کێشه‌کانی ڕۆژانه‌ی خۆی چاره‌سه‌ربكات
ناتوانی ئیش و کاری خێزان به‌ڕێوه‌ببات
گۆڕانی که‌سایه‌تی:
بێ میزاجی
تێکدانی بارودۆخی که‌سانی تر
که‌له‌ڕه‌ق بوون
خه‌مۆکی
دڵ ته‌نگی
تووڕبوون
هۆیه‌کانی دروست بوونی نه‌خۆشی ئه‌لزهایمه‌رز:
تاکو ئێستا هۆی تووش بوون به‌نه‌خۆشی ئه‌لزهایبه‌رز به ته‌واوی نه‌زاندراوه، به‌ڵام زانایان هۆیه‌که‌ی ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ بۆماوه و شێوازی ژیان و هۆکاری ژینگه.، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گۆشتخواردن ده‌بێته هۆكارێك، ئه‌مه ش له‌ئه‌نجامی ئه‌و چه‌ورییه خراپه‌ی كه ده‌بێته‌هۆی گیرانی له‌ووله‌كانی خوێن، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی نه‌چوونی خوێنی پێویست بۆ مێشك و دواجار له‌بیركردن و تواناكانی مێشك له‌كار ده‌كه‌وێت.
هۆکاری مه‌ترسی دار بۆ تووشبوون به نه‌خۆشی ئه‌لزهایمه‌رز:
به ساڵاچوون، دوای 65 ساڵی، پێش 40 زۆر ده‌گمه‌نه به‌ڵام ده‌کرێت تووش ببێت.
بۆماوه، مێژووی نه‌خۆشی ئه‌لزهایبه‌رز له خێزان، هه‌بوونی نه‌خۆشیه‌که له که‌سانی نزیک.
ڕه‌گه‌ز، ئافره‌تان زیاتر تووش ده‌بن.
هه‌بوونی کێشه‌ی مێشکی و بیری.
شێوازی ژیان، هه‌ندێک نه‌خۆشی وه‌ک (به‌رزی پاڵه‌په‌ستۆی خوێن و کۆلیستڕۆڵ، نه‌خۆشی شه‌کره‌یه‌کی کۆنتڕۆڵ نه‌کراو) ئه‌گه‌ری تووش بوون به نه‌خۆشیه‌که زیاد ده‌که‌ن.
خۆپاراستن له نه‌خۆشی ئه‌لزهایبه‌رز:
شێوازی ژیانی ته‌ندروست یارمه‌تی قه‌ده‌غه‌کردنی ڕوودانی نه‌خۆشی ئه‌لزهایمه‌رز ده‌دات. وه‌ک:
خۆراکی ته‌ندروست بخۆ: زۆر میوه و سه‌وزه بخۆ، دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو بخۆ، ئه‌و خۆراکه ڕووکیانه بخۆ که ده‌وڵه‌مه‌ندن له پڕۆتین وه‌ک "گوێز و باوی و بقولیات و بازالیا..هتد"، ڕۆنی زه‌یتون بخۆ له جیاتی ڕۆنی تێرکراو. ( كه‌واته دووركه‌وه له گۆشتخواردن، تكایه .... تكایه .... )
وه‌رزش به له‌شت بکه :
وه‌رزش به مێشکت بکه : هه‌رده‌م بخوێنه‌وه و فێربه، پاراستنی ساغی مێشک یارمه‌تی دورخستنه‌وه‌ت ده‌دات له تووش بوون به نه‌خۆشی ئه‌لزهایبه‌رز.
0 كۆمێنته‌كان :
إرسال تعليق