شکستی دڵ (عجز قلب)
بارێکه، دروست ده‌بێت له هه‌ر که‌م و کوڕیه‌ک له فرمان یاخود پێکهاته‌ی دڵ، که توانای دڵ که‌مده‌بێته‌وه بۆ ته‌واو پڕبوون و پاڵنانی خوێن به شێوه‌یه‌کی گونجاو و پێویست.
- هۆیه‌کانی
- تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی شکستی دڵ
- چاره‌سه‌ری شکستی دڵ
هۆیه‌کانی
شکستی دڵ دروست ده‌بێت به هه‌ر هۆیه‌ک که توانای ماسولکه‌کانی دڵ که‌م بکاته‌وه، ئه‌م هۆیانه‌ش یان ماسولکه‌کان تێکده‌ده‌ن یاخود په‌ستانێکی زۆری ده‌خه‌نه سه‌ر.
به‌گشتی هۆکاره‌کان بریتین له:
1. که‌م گرژبوونی ماسولکه‌کانی دڵ.
2. که‌م بوونه‌وه‌ی قه‌باره‌ی ئه‌و خوێنه‌ی که له دڵ ده‌رده‌چێت.
3. که‌م بوونه‌وه‌ی توانای پڕ بوونی دڵ.
4. زیاد بوونی لێدانه‌کانی دڵ.
5. گیران له ڕێڕه‌وی ده‌رچوونی خوێن له دڵ بۆ به‌شه‌کانی له‌ش.
نیشانه‌کانی شکستی دڵ
نیشانه‌کانی له‌سه‌ر دوو هۆکار به‌نده؛
یه‌که‌م/ کام لای دڵ تووشی شکست بووه؟ چه‌پ یان ڕاست؟
دووه‌م/ شکست له گرژبوون یان خاوبوونه‌وه‌ی دڵ هه‌یه؟
به گشتی نیشانه‌کان جیاواز نین، ته‌نگه نه‌فه‌سی و گێژی و سه‌رشێوان دروست ده‌بێت له‌گه‌ڵ شکستی لای چه‌پی دڵ. به‌ڵام لای ڕاستی دڵ زیاتر ده‌بێته هۆی ئه‌ستووربوونی له‌ش (به‌تایبه‌تی په‌له‌کانی خواروو) و ئه‌ستووربوونی جگه‌ر.
چاره‌سه‌ری شکستی دڵ
چاره‌سه‌ری شکستی دڵ، بریتیه له چاره‌سه‌رکردنی نیشانه‌کانی و ڕێگه‌گرتن له خراپبوونی نه‌خۆشیه‌که. چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی شکستی دڵ چه‌ندین لایه‌ن ده‌گرێته‌وه که بریتین له:
1. گۆڕان له خۆراک و شێوازی ژیان؛ (هه‌میشه گرفته‌كانی دڵ په‌یوه‌سته به‌خواردنی گۆشته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی)
• وه‌رزشێکی مامناوه‌ندی کاتێک شکسته‌که سووک بوو، وه‌هه‌روه‌ها پشوودان پێویسته ئه‌گه‌ر شکسته‌که تووند بوو.
• دابه‌زاندی کێش، قه‌ڵه‌وی خۆی یه‌کێکه له هۆکاره مه‌ترسیداره‌کانی شکستی دڵ.
• که‌م کردنه‌وه‌ی خوێ.
• که‌م کردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه‌ی شله‌مه‌نی.
2. ده‌رمان؛
3. نه‌شته‌رگه‌ری
سه‌رچاوه
شکستی دڵ (عجز قلب)
'Heart attack'
,
'rwak xor'
,
ته‌ندروستی
,
diabetes
,
eat
,
food
,
heart failure
,
meat
,
ruakxor
,
rwakxor
ده‌ستكاریكردن
0 كۆمێنته‌كان :
إرسال تعليق