نۆره‌ی دڵی (نوبة قلبية)
( بریتیه له مردنی به‌شێک له ماسولکه(کان)ی دڵ له ئه‌نجامی نه‌چوونی خوێن بۆی، که زۆربه‌ی جاره‌کان هۆیه‌که‌ی بریتیه له گیرانی خوێنبه‌ری دڵ.
به گوێره‌ی ڕێکخراوی ته‌نروستی جیهانی له ساڵی 2002، 16.6% مردوان له هه‌موو جیهان به هۆی نۆره‌ی دڵی بووه .
له ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا، نه‌خۆشیه‌کانی دڵ باوترین هۆی مردنن زیاتر له شێره‌په‌نجه .
- هۆیه مه‌ترسیداره‌کان بۆ ڕوودانی نۆره‌ی دڵی
- نیشانه‌کانی
- ئامۆژگاری بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که تووشی نۆره‌ی دڵ بووینه
هۆیه مه‌ترسیداره‌کان بۆ ڕوودانی نۆره‌ی دڵی:
1. زۆری چه‌وری له خوێن. ( گۆشتخواردن هۆكاری سه‌ره‌كییه )
2. ڕه‌گه‌زی نێر؛ واته : له پیاوان زیاتره وه‌ک له ژنان.
3. جگه‌ره کێشان.
4. به ساڵاچوون. ( ئه‌گه‌ر سیسته‌می خۆرامی ناڕێك بووبێت )
5. نه‌خۆشی شه‌کره . ( گۆشتخواردن یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی توش بوون به‌م نه‌خۆشییه )
6. به‌رزی په‌ستانی خوێن. ( گۆشتخواردن هۆكارێكی سه‌ره‌كییه )
7. قه‌ڵه‌وی. ( ڕێژه‌ی پرۆتینی زیاده‌ی گۆشت یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی قه‌ڵه‌وی )
8. خه‌م.
زۆری ئه‌م هۆیه مه‌ترسیدارانه ده‌تواندرێت خۆمانی لێ بپارێزین، له به‌ر ئه‌وه ده‌توانیین خۆمان بپارێزین له نۆره‌ی دڵی به چاک کردن و ته‌ندروست کردنی ژیانی ڕۆژانه‌مان (جگه‌ره نه‌کێشان، که‌م کردنه‌وه‌ی کێش، خۆراکی ته‌ندروست و دروست، وه‌رزش کردن...).
نیشانه‌کانی نۆره‌ی دڵی:
ده‌ستپێکردنی نیشانه‌کانی نۆره‌ی دڵی به‌زۆری یه‌ک به دوای یه‌که، له چه‌ند خوله‌کێک. ژانه سینگ باوترین نیشانه‌ی نۆره‌ی دڵیه، وا وه‌سف ده‌کرێت به هه‌ست کردن به قورس بوونی (یاخود په‌ستان یان کووشینی) سینگ. زۆربه‌ی جار ژانه سینگه‌که ده‌داته‌وه بازووی چه‌پ به‌ڵام له‌وانه‌یه بداته‌وه چه‌نه‌گه و مل و بازووی ڕاست و پشت و زگ.
یه‌کێکی تر له نیشانه‌کانی نۆره‌ی دڵی بریته‌یه له هه‌ناسه ته‌نگی، ڕووده‌دات کاتێک نۆره‌ی دڵ ببێته هۆی شکستی گوێجکۆڵه‌ی چه‌په‌ی دڵ.
نیشانه‌کانی تری نۆره‌ی دڵی بریتین له ئاره‌قه‌کردنێکی زۆر، بێ هێزبوونی و شل بوون، سه‌ر ئێشه، هێلنج و ڕشانه‌وه، هه‌ست کردن به لێدانی دڵ.
به نزیکه‌یی نیوه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی که تووشی نۆره‌ی دڵی ده‌بن هه‌ست به ژانه سینگه‌که ده‌که‌ن له سه‌رتادا. وه هه‌روه‌ها چوار یه‌کی نۆره دڵیه‌کان، ژانه سینگی له‌گه‌ڵ نیه
ئامۆژگاری بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی که تووشی نۆره‌ی دڵێ بوون:
به‌شێێك له جاره‌سه‌رى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى كه توشى ته‌سك بوونه‌وه يان گيرانى خوێنبه‌ره‌كانى ديوارى دڵ ده‌بن، بريتى يه له : په‌يڕه‌وكردنى ڕێنمايى يه‌كانى پزيشك كه، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر گرينگ ترنه بێت، هيجى كه‌متر نيه له گرينگى به كار هێنانى ده‌رمان .
گرينگترين ڕێنمايى يه كانيش ئه‌مانه‌ن
ڕونكردنه‌وه‌ى هۆكاره سه‌ره‌كيه‌كانى نه‌خۆشيه‌كه بۆ نه‌خۆش و هاوه‌ڵه‌كه‌ى كه گرينگترينيان ئه‌مانه‌ن :
· زيادبوونى رێژه‌ى چه‌ورى له خوێن.
· جگه‌ره كێشان.
· زيادبوونى په‌ستانى خوێن.
· زيادبوونى ڕێژه‌ى شه‌كر له خوێن.
1- ڕاسته‌وخۆ دواى ده‌رچوون له‌م به‌شه ده‌بێت نه‌خۆش پشوويه‌كى ته‌واو بدات له ناو ماڵ بۆ ماوه‌ى چوار هه‌فته و دووركه‌وتنه‌وه له كارى قورس بۆ نمونه به‌سه‌ر كه‌وتنى قادرمه‌ى به‌رز.
2- دواى چوار هه‌فته سه‌ردانى پزيشكى پسپۆر بكات بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ى بارى نه‌خۆشيى يه‌كه و بڕياردان له‌سه‌ر مانه‌وه‌ى له پشوو يان ده‌رچوون له ماڵ
3- دواى هه‌شت هه‌فته دووباره سه‌ردانى پزيشك بكاته‌وه بۆ بڕياردان له سه‌ر گه‌رانه‌وه‌ى بۆ كارى پيشووى يان نا.
4- له ماوه‌ى هه‌شت هه‌فته‌ى يه‌كه‌م نابىێ كارى سيكسى بكات.
5- دووركه‌وتنه‌وه له هه‌ڵچوون و دڵته‌نگى، لێره‌دا رۆڵى خێزان و كۆمه‌ڵگه‌يه كه بوارێكى هێمن و ئارام بۆ نه‌خۆش دابين بكه‌ن.
6- وازهێنان له جگه‌ره كێشان.
7- خواردن:
· ( دوركه‌وتنه‌وه‌ی یه‌كجاره‌ی له‌خواردنی گۆشت، ئه‌گه‌ر نهاتوانیت ئه‌وا پێویسته به‌رنامه‌ی بۆ دابنێیت ) چونكه زۆربه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ ڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندیان به خواردنی گۆشته‌وه‌هه‌یه .
· به كار هێنانى رۆنى ڕووه كى له خۆراك و ئاماده‌كردن.
· كه‌مكردنه‌وه‌ى خۆڕاكى سوره‌وه كرا‌و له رۆن.
· زياد كردنى خواردنى سه‌وزه‌و ميوه چونكه ڕێژه‌ى كۆليستِرۆل له خۆين دا كه‌م ده‌كاته‌وه.
8- وازهێنان له خواردنه‌وه‌و كهوليه‌كان.
9- دابه‌زاندنى كێشى له‌ش بۆ قه‌ڵه‌وه‌كان به گوێره‌ى ڕێنمايى پزيشك.
10- نوستن:
· پێويسته ڕۆژانه 7 تا 8 كاتژمێر بنویت.
· نوستنى نيوه‌ڕۆيان سوودى زۆرى هه‌يه به تايبه‌تى له دوو هه‌فته‌ى يه‌كه‌م.
· دووركه‌وتنه‌وه له دڕه‌نگ نوستنى شه‌وانه .
· باشتره له سه‌ر ته‌نيشتى ڕاست بنويت.
· دووركه‌وتنه‌وه‌له خواردن به لانى كه‌م سىێ كاتژمێر پێش نووستن.
11- دووركه‌وتنه‌وه له لێخۆ رينى ئۆتۆمۆبێل له چوار هه‌فته‌ى يه‌كه‌م.
12- نابێت گه‌شتى ئاسمانى ئه‌نجام بدات بۆ ماوه‌ى 6 تا 8 هه‌فته .
13- باش كۆنتڕۆڵ كردنى ڕێژه‌ى شه‌كرو په‌ستانى خوێن و كۆليستڕۆل و هتد ..
. ده‌نكۆڵه‌ى ئه‌نجێسيد (GNT)
ئه‌م ده‌نكۆڵه‌يه له ژێر زمان داده‌نريت له كاتى ئازارى سينگ يان پێش هه‌ر كارێك كه ببێته هۆى سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى ئازاره‌كه (هه‌ر وه‌ك پێش به‌سه‌ر كه‌وتنى قادرمه به چه‌ند خوله‌كێك ) ئه‌گه‌ر ئازاره‌كه به‌رده‌وام بوو له ماوه‌ى پينج خوله‌كى تر ده‌توانين بۆ جارى دووه‌م و سىێ يه‌م ده‌نكۆڵه‌كه به كار بهێنينه‌وه ئه‌گه‌ر هه‌ر سودى نه‌بوو نابێت له‌وه زياتر به‌كارى بهێنين و ده‌بێت نه‌خۆشه‌كه بگه‌يه‌نرێته نه‌خۆشخانه .
ئه‌م ده‌نكۆلاێنه ده‌بنه هۆى نه‌مانى ئازاره‌كه‌و له ماوه‌ى 2 تا 3 خوله‌ك به پێجه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ئازاره‌كه به‌رده‌وام بوو بۆ ماوه‌ى 30 خوله‌ك يان زياتر پێويسته نه‌خۆشه‌كه بگه‌ينرێته نه‌خۆشخانه ده‌توانرىێ رۆژانه ئه‌م ده‌نكۆلاِێنه به كار بهێنێرێت له كاتى پێويست دا باشتر وايه ده‌نكۆڵه‌كه باش بتوێنرێته‌وه له ژێر زمان دا ده‌توانرێت ده‌نكۆڵه‌كه بكرێته پارچه‌ى بچوك و له ژێر زمان يان له ژێر لێوى سه‌ره‌وه دابنرێت بۆ ئه‌وه‌ى به خێرايى كار بكات.
ده‌بێت قوتوى ده‌رمانه‌كه به ته واوى قه‌پات بكرێت، چونكه هه‌واو شىێ و تيشكى خۆر، مادده‌كاراكان كه‌م ده‌كه‌نه‌وه، نابێت په‌مۆ له ناو قوتووه‌كه دابنرێت چونكه هه‌ڵده‌ستێت به مژينى مادده كاراكان.
يه‌ك له كاره لاوه‌كيه‌كانى ئه‌م ده‌نكۆلاێنه بريتيه : له سه‌ر ئيشه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئه‌مه‌ش ده‌توانى نيو ده‌نكۆڵه به كار بهێنرێت يان پاش نه‌مانى ئازاره‌كه، ئه‌و به‌شه‌ى ده‌نكۆڵه‌كه كه ده‌مينێته‌وه فرىێ بدات وا باشتره ده‌نكۆڵه‌كه له ماڵه‌وه له‌زۆر شوێن دابنرێت، وه له ناو هه‌موو ئه‌و جل و به‌رگانه‌ى كه نه‌خۆش زۆر له‌به‌ريان ده كات پێويسته هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك ئه‌م ده‌نكۆلاێنه بگۆردرێن.
باشتر وايه ئه‌م ده‌نكۆڵه‌يه به كارنه‌هێنرێت كاتێك نه‌خۆش به‌پێوه‌يه، كاتێك ئه‌م ده‌نكۆڵه‌يه ده‌خرێته ژێر زمان تيژيه‌كى تايبه‌تى هه‌يه ئه‌گه‌ر ئه‌م تيژيه نه‌مابوو واته گاريگه‌رى نه‌ماوه .
. وێنه گرتنى خوێن به‌ره‌كان ( قسطره )
بۆ دياريكردنى شوين و ژماره‌ى گيراوه‌كان كه به پىێ ى ئه‌مه بڕيارده‌درێت نه‌شته‌رگه‌رى پێويسته يان نا.
ڕوه‌كخۆری پاراستنی ژیانی هه‌موومانه ( مرۆڤ، ئاژه‌ڵ، سروشت )
به‌هيواى ته‌ندروستى باش يۆ هه‌موو لايه‌ك
0 كۆمێنته‌كان :
إرسال تعليق