Mountain View
نوێ
چاوه‌ڕێكه‌ بۆ داگرتن
HTML5 Icon

گۆشت بۆ لەشی مرۆڤ پێویست نیە و هۆكاری زۆربەی نەخۆشیە كوشندەكانه‌

زیانەكانی گۆشت


زۆرێك لەو پزیشكانەی كە لێكۆڵینەوەیەكی زۆریان لەبارەی خۆراكی مرۆڤەوە ئەنجامداوە،گەیشتوونەتە ئەو باوەڕەی كە گۆشت بۆ لەشی مرۆڤ پێویست نیە،بەڵكوو بووە بە پاڵنەری زۆربەی نەخۆشیە كوشندەكان. بە شێوەیەك كە بۆ چارەسەركردنیان تەنها ئەوەندە بەسە كە لە خواردنی گۆشت پارێز بكەن. وەكوو: ڕۆماتیزم،جمگە ئاوسان،شێرپەنجە،سیل،سكچوون،ڕیخۆڵەكوێرە و...هتد. ئەم نەخۆشیانە بە تایبەت لە خواردنی گۆشتەوە درووستدەبن. ئەم خۆراكەی كە گومانیان دەبرد بۆ مرۆڤ بەسوودە، ئەمڕۆكە سەلمێندراوە كە بێ‌ سوودترینی خۆراكەكان و بكوژی خانەكانی لەشە.


ئەو ئاژەڵانەی كە بە سەربەستی و ئازادی دەژین،زۆر كەم دەبینرێت نەخۆش بكەون و ددانی خراپ لە لای ئەوان بوونی نیە. بەڵام ئەوانەی كە مرۆڤ خۆماڵی كردوون،واتە وەكوو خۆی نەژادی ئەوانیشی گەندەڵ كردووە، ددانی كرم خواردوویان هەیە. كاكیلە و شەویلگەی مرۆڤە سەرەتاییەكان نیشانماندەدات كە ددانەكانی زۆر كاریكردووە بەڵام كرم نەیخواردووە و نەڕزیوە. ئەمەش بەڵگەیە لە سەر ئەوەی كە خۆراكەكانیان زۆر سادە و ڕەق و زبر بووە و جووینی زۆری پێویست بووە،وەكوو میوە وشكەكان و دەنكی ڕووەكەكان. بەڵام خواردنێكی تۆكمەوتەواو و سەلامەت و سرووشتی بووە .


( بودڤان ) هەر لەمبارەیەوە دەڵێت : (( نابێت باوەڕ بە گومان و تیۆرەكانی ئەو كەسانە بكەین كە دەڵێن مرۆڤی ئەشكەوتنشین گۆشتخۆر بووە،ئەوان بەتایبەت لە ڕووەكەكان خۆراكی خۆیانیان وەرگرتووە )) .


گۆشت دەبێتە هۆی ئەوەی كە مرۆڤ زوو پیر ببێت،چونكە كارێكی (فوق العادە)ی لە ئەندامەكانی لەش دەوێت و ڕێژەیەك لە ژەهرەكانی خۆی لە ناو لەشدا جێدەهێڵێت كە بە تێپەڕبووونی كات دەبنە هۆی هەر جۆرە نەخۆشیەك .


دكتۆر ( ئێڵد فێڵد ) دەنووسێت : (( ئەمڕۆكە لە ڕووی زانستەوە سەلمێندراوە كە مرۆڤ لە ڕێزی ئاژەڵە گۆشتخۆرەكان نیە بەڵكوو ڕوه‌كخۆرە. ئێستاش ئەم كردارە كیمیاویە هەڵسەنگێندراوە كە هیچكەس ناتوانێت ڕەتیكاتەوە: ڕووەكەكان خاوەن هەموو ئەو مادانەن كە بۆ لەشی مرۆڤ پێویستن .


گۆشت خۆراكێكی سرووشتی نیە و پشێوی و ئاڵۆزی لە لەشدا درووستدەكات،بە هەمانشێوە كە لە شارستانیەتی نوێ‌ و مۆدێڕندا بەكاریدەهێنن و دەیخۆن. گۆشت ڕێژەیەكی زۆر لە بوونەوەرە بە چاونەبیندراوەكانی تێدایە كە دەبنە هۆی نەخۆشی ترسناك  و كوشندە كە بە ئاسانی دەگوێزرێنەوە بۆ لەشی مرۆڤ،وەكوو: شێرپەنجە،سیل،تا، كرمی ڕیخۆڵە و ...هتد. هەروەها بە هیچ شێوەیەك جێی سەرسوڕمان نیە ئەگەر عادەتی گۆشتخۆری هۆكاری ئەو نەخۆشیانە بێت كە لە سەدی،نەوەدو نۆی خەڵكدا دەیبینن)) .


دكتۆر ( بێن جۆی ) پاش تاقیكردنەوەیەك كە لە سەر خۆی ئەنجامیداوە،دەریدەبڕێت كە : (( فەترەی پانزە ساڵ بوو كە دوچاری نەخۆشی هەو و تلۆقكردنی گەدە بووم و لە دژی ئەو نەخۆشیە،ژەهرەكانی دەرمانسازیم بەكاردەهێنا: یۆد،جیوە،برۆم، و پێكهاتەكانیم بە ڕێژەیەكی زۆر بەكاردەهێنا،بەبێ‌ ئەوەی كە نەخۆشیەكە ڕیشەكێش بكرێت...میكرۆب بەردەوام زیاتر دەبوو و منیش لاوازتر دەبووم و هێزی ئارسێنیك لەشمی كەمدەكردەوە. لە ڕووی نائومێدیەوە شێوازی خۆراكە جوراوجۆرەكانم تاقیكردەوە و زۆر بووە هۆی سەرسوڕمانم كاتێك كە ڕووەكخۆری بە زووترین كات چارەسەری كردم. ئەمە باشترین دەرمانی كاریگەر بوو،چونكە كاتێك هەموو دەرمانەكانم بەكارنەدەهێنا، كاریگەری لە سەرم هەبوو. هەر كە گۆشتم دەخوارد،دووبارە نەخۆشیەكە دەگەڕایەوە)).


[youtube id="HuUWhgWp830" width="620" height="360"]


گۆشت خۆراكێكی وزەبەخش نیە بەو شێوەی كە گومانیان كردووە،هەروەها پاڵنەری هێزی ماسولكەكانیش نیە. ئەگەر یەكسەر پاش خواردنی گۆشت هەست بە هێز و وزە دەكەن،تەنها بە هۆی ئەو هەڵبزواندن و ورووژانە دەستكرد و سامناكەیە،بۆ نموونە وەكوو مادە سڕكەرەكان كە دەمارەكان دەورووژێنن. بە پێچەوانەی بیروڕای گشتی، گۆشت ژاراویكەری لەشە و لە ڕیخۆڵەكان دەگەنێت و میكرۆبی جۆراوجۆر درووستدەكات. تا ڕادەیەك زۆربەی نەخۆشیەكانی ئامێری هەرسكەری لەش، پەیوەندی بە گەنینی گۆشتەوە هەیە .


( گاستێن دۆرڤیل ) دەڵێت : (( تاقیكردنەوە و ئەزموونە زانستیەكان بە تەواوەتی زیانەكانی گۆشتی بۆ ئێمە سەلماندووە و شایەتیدەدات كە گۆشت،تاكە هۆكاری نەخۆشیەكانی ئامێری هەرسكەرە كە دەبێتە هۆی خراپ هەرسكردن و هەوكردنی گەدە و ڕیخۆڵەكان و ڕیخۆڵەكوێرە. باشترین بەڵگە،پارێز لە گۆشتخۆریە لە كاتی دوچاربوون بە نەخۆشیەكانی جەرگ و ڕیخۆڵە و گەدە،كە دەبێتە هۆی چاكتربوونی نەخۆشیەكە ... )) .


نوسینی: صادق هیدایه‌ت

وه‌رگێڕانی: ناصح مه‌وله‌وی زاده‌

له‌باره‌ی ruakxor

ڕووه‌كخۆر‌ : پاراستنی ژیانی هه‌موومانه‌‌ .~ . .

    كۆمێنتی بلوگه‌ر
    كۆمێنتی فه‌یسبووك

0 كۆمێنته‌كان :

إرسال تعليق

HTML5 Icon