پسپۆرێكی ژینگه‌یی دووپاتیكرده‌وه، مه‌سه‌له‌ی هه‌مه‌جۆریی بیۆلۆجی گرنگییه‌كی جیهانی پێدراوه، به‌هۆی زیادبوونی نیگه‌رانی نێوده‌وڵه‌تیی سه‌باره‌ت به به‌رده‌وامی له‌ناوچوونی هه‌مه‌جۆری بیۆلۆجی، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مساڵ بكاته ساڵی جیهانیی هه‌مه‌جۆریی بیۆلۆجی.
ژینگه‌یه‌كی نمونه‌یی
ئه‌و پسپۆڕه ده‌ڵێت: هه‌مه‌جۆریی بیۆلۆجی واتای هه‌مه‌جۆری هه‌موو جۆره زینده‌وه‌ره‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وی و ئه‌و كارلێكه‌ی كه له‌ناو خۆیاندا ده‌یكه‌ن و ده‌بێته هۆی دروستبوونی هاوسه‌نگی ژینگه‌یی، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی دروستكردنی ژینگه‌یه‌كی نمونه‌یی بۆ ژیانی مرۆڤ. هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌دات كه كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌مه‌جۆرییه به‌هۆی ئه‌م فاكتهرانهوهیه، وێرانكردنی دارستانه خولگه‌ییه‌كان و به‌كارهێنانی زیاده‌ڕه‌وانه‌ی سه‌رچاوه‌كانی سروشت و پیسبوونی ژینگه‌و یاریكردنی ژینگه‌یی وه‌ك یاریكردن به جیناته سروشتییه‌كانی زینده‌وه‌ره‌كان. پسپۆره‌كه ده‌ڵێت: به‌مدواییه هه‌مه‌جۆریی بیۆلۆجی له‌سه‌ر گۆی زه‌وی له‌ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچووندایه، به‌وه‌ی كه ژماره‌ی زینده‌وه‌ره‌كانی سه‌ر گۆی زه‌وی نزیكه‌ی (50) ملیۆن جۆرن، ئه‌وانه‌ش به‌شێكی سه‌ره‌كی و بنه‌ڕه‌تین له‌سیستمی ژینگه‌یی سروشتی پێویست بۆ ژیانێكی دروست و مانه‌وه‌ی مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ساره‌یه، رۆژانه‌ش نزیكه‌ی (100) جۆر له‌ناوده‌چێت، كه سالانه‌ش ده‌گاته (36) هه‌زار جۆر، ئه‌مانه زۆربه‌یان سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی ژیانن.
سییه‌كانی زه‌وی
وه‌ك هه‌موومان ده‌زانین كه له‌ناوبردنی دارستانه‌كان هۆكاری سه‌ره‌كییه بۆ پیسبوونی هه‌وا به دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن، هه‌روه‌ها داخورانی دارستانه‌كان به‌هۆی داكشانی كارگه‌كان و دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوون به‌ره‌و ژینگه سه‌وزه‌كانه‌وه روویداوه، بۆ ئه‌مه‌ش پێویسته هه‌مووان بزانن كه ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان گه‌یشتۆته (6.9) ملیار كه‌س، هه‌ر بۆ ئه‌مه‌ش زانایانی بواری ژینگه داوا له‌هه‌موو دانیشتوانی جیهان ده‌كه‌ن كه ههرهیهكهو دره‌ختێك بڕوێنێت، چونكه له‌ئێستادا زه‌وی پێویستی به رواندنی (یه‌ك) ملیار دره‌خت هه‌یه بۆ هه‌ڵمژینی (250) ملیۆن ته‌ن گازی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن.
ئالگۆری جێگری (بیل كلنتن)ی سه‌رۆكی پێشووتری ئه‌مه‌ریكا له‌وته‌یه‌كیدا له‌كۆنگره‌ی (كه‌ش و هه‌وای ئارام له(ئوسترالیا) دووپاتیكرده‌وه هه‌ساره‌ی زه‌وی تووشی په‌تا بووه، به‌مه‌ش ئاماژه‌ی به مه‌سه‌له‌ی قه‌تیسبوونی پله‌ی گه‌رمای زه‌وی كرد. ئاڵگۆر كه خاوه‌ن خه‌لاتی نۆبڵی ئاشتییه‌و یه‌كێكه لهداكۆكیكارانی ژینگه، هۆشداریی داوه‌ته جیهان به‌رامبه‌ر به ئه‌نجامه‌كانی قه‌تیسبوونی گه‌رماو ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو كه قه‌یرانی ژینگه له‌جیهاندا زیاتر قوڵده‌بێته‌وه. هه‌ندێكجار جڵه‌وی ئه‌و شتانه له‌ده‌ست ده‌رده‌چن، ئه‌مه‌ش له‌ڕاپۆرتێكی نێوده‌وڵه‌تیدا هاتووه كه راده‌ی مه‌ترسیداری ئه‌و دیارده‌یه ده‌خاته‌ڕوو ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش دیاریده‌كات كه دانیشتوانی گۆی زه‌وی رووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه، راپۆرته‌كه‌ش له‌لایه‌ن رێكخراوێكی مرۆیی به‌ریتانییه‌وه ئاشكرا كراوه كه تا ساڵی (2050) نزیكه‌ی یه‌ك ملیار كه‌س له‌ماڵ و حاڵی خۆیان ئاواره ده‌بن به‌هۆی زیاتر گه‌رمبوونی پله‌ی گه‌رمی زه‌وییه‌وه كه به‌هۆیه‌وه ململانێكان و كاره‌ساته سروشتییه‌كان زیاتر ده‌بن. به‌مدواییه‌ش زاناكان زاراوه‌یه‌كی نوێیان داهێناوه كه ئه‌ویش (په‌نابه‌رانی كه‌ش و هه‌وا)یه.
وزه‌ی پاك
زاناكان ده‌ڵێن تا ئێستا (163) ملیۆن كه‌س به‌م هۆیه‌وه شوێنه‌كانی خۆیان جێهێشتووه‌و ژماره‌كه‌ش له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌رده‌وامدایه، هه‌روه‌ك ده‌ڵێن: ئه‌و هه‌موو گۆڕانكارییه یه‌ك ئاماژه ده‌دات، ئه‌ویش گه‌وره‌بوونی كێشه‌كه‌یه له‌به‌رئه‌وه پێویسته بڕیاره‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی پیسبوونی ژینگه ئه‌كتیف بكرێت له‌سه‌ر ئاستی جیهان و پێویسته وزه‌ی پاكژ به‌كاربهێنرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كانی ئه‌و پیسبوونه‌ی ئێستا هه‌یه، چونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و دیارده‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت به‌هۆی ئه‌و بڕه زۆره‌ی كه له‌گازه پیسكه‌ره‌كان به‌رهه‌مهێنراوه، به‌درێژایی دوو سه‌ده‌ی رابردوو، به‌لام كه‌مكردنه‌وه‌ی ده‌رچوونی ئه‌و گازانه ره‌نگه كاریگه‌ریی قه‌تیسبوونی ژینگه هێواشتر بكاته‌وه.
سه‌رچاوه: knwe
0 كۆمێنته‌كان :
إرسال تعليق