Mountain View
نوێ
چاوه‌ڕێكه‌ بۆ داگرتن
HTML5 Icon

به‌ره‌و كۆمه‌ڵگایه‌كی ڕوه‌كخۆر

[caption id="attachment_256" align="alignleft" width="208"] ئەگەر مرۆڤێك پڵنگێك بكوژێت ئەوا وەك ئەركێك یان كردەیەكی وەرزشی لێی دەڕوانین، بەڵام ئەگەر بەپێچەوانەوە پڵنێك هێرش بكاتە سەر مرۆڤێك ئەوا بە كارێكی دڕندانەی وەسف دەكەین[/caption]

دیدی دۆناڵد واتسۆن بۆ ڕێزگرتن لە ئاژەڵ


دۆناڵد واتسۆن (1910-2005) یەكێكە لە دامەزرێنەرانی دیدی كۆمەڵگەی ڕووەكخۆر و چەندین كتێبی قەشەنگی لەم بوارەدا هەیە. ئەوەی لەم وتارە كورتەدا ئاماژەی پێ دەكەم بەشێكە لە دیدی ئەم پیاوە بۆ دەسبەرداربوون لە خواردنی گۆشتی ئاژەڵ و پشتبەستن بە خواردنی ڕووەك.
سەرەتا ئەم پیاوە لە خێزانێكی ئاسایدا گەورە بووە و گرنگیان بە خواردنی ئاژەڵ داوە. بەڵام هەر لەسەرەتای لاوێتیەوە واتسۆن ئەم بیرەی لا گەڵاڵە دەبێت و دەسبەرداری خواردنی گۆشتی ئاژەڵان دەبێت. كاتێك واتسۆن لەگەڵ جۆرجی مامی لە كێڵگەیەكدا دەژێت بەم شێوەیە باس لە دنیای ئاژەن دەكات " من بە چەندین ئاژەڵی بەسوود دەورە دراوم. ئەسپەكان عەرەبانەكان ڕادەكێشن، مانگاكان شیردەدەن، مریشەكانیش هێلكە. كەڵەشێر وەك سەعاتی تەوقیتكراو بەخەبەرمان دەهێنێتەوە. مەڕەكان خوریمان پێدەبەخشن و بەرازەكانیش نازانم چیم پێدەبەخشن بەڵام دەزانم هاوڕێیەكی زۆرنزیكمن و خۆشحاڵن كە دەمبینن" Watson in vegan news1944 .
ئەوەی وا لە واتسۆن دەكات كە دەسبەرداری خواردنی گۆشت بێت وپشت بە ڕووەك ببەستێت دەگەڕێتەوە بۆنزیكی ئەم پیاوە لە ئاژەڵەكانەوە. ئەوەی وادەكات واتسۆن پشتبكاتە گۆشتخواردنی ئاژەڵان نزیكیەتی لە ئاژەڵانەوە هەر لە سەردەمی منداڵیەوە و بیستی تربەی دڵی گیانەوەرەكان بەسە بۆ ئەوەی واتسۆن كە ببێتە داهێنەری بیری ڕووەكخۆر vegan و دوای خۆی خەڵكانێكی زۆر ڕوو بكەنە ئەم ڕێبازە و ڕێز بۆ زیندەوەرەكان بگێڕنەوە.
جارێك دۆناڵد واتسۆن لە شوێنێكدا دەڵێت: "ئەگەر مرۆڤێك پڵنگێك بكوژێت ئەوا وەك ئەركێك یان كردەیەكی وەرزشی لێی دەڕوانین، بەڵام ئەگەر بەپێچەوانەوە پڵنێك هێرش بكاتە سەر مرۆڤێك ئەوا بە كارێكی دڕندانەی وەسف دەكەین". ئەوەی لەم وتەیەدا دەیبینین ئەو سۆزەیە كە واتسۆن هەیەتی بۆ ئاژەڵ و زیندەوەران و دەیەوێت ئەوبەراوردە بكات كە بۆ كوشتنی ئاژەڵێك و هەڵمەتی ئاژەڵێكیش بۆ سەر مرۆڤ. ئەمەش هەستكرنی ئەم پیاوەیە بەئازارەكانی زیندەوەران.
هەر بۆ ئەم مەبەستە واتسۆن دەیەوێت پشت بە ڕابردووی خۆی ببەستێت بۆ ڕێزگرتن لە ئاژەڵان و زیندەوەران. واتسۆن تەواو هاوڕایە لەگەڵ هونەرمەندی ئیتالی لیۆناردۆ دا ڤینسی بەوەی كە داڤینسی بەرگری ته‌واو لە ئاژڵان دەكات و كوشتنی ئاژەڵان لەلایەن مرۆڤەوە بە دەركەوتنی ئایندەیەكی پڕ لە تاریك بۆ مرۆڤایەتی وێنا دەكات.
داڤینسی لە شوێنێكدا دەڵێت:"وەك چۆن قەسابخانەی ئاژەڵ بەدەستی مرۆڤ دەبینین، ئاواش ڕۆژێك دێت قەسابخانەی مرۆڤ بەدەستی مرۆڤ دەبینین"




[caption id="attachment_254" align="alignleft" width="253"] وەك چۆن قەسابخانەی ئاژەڵ بەدەستی مرۆڤ دەبینین، ئاواش ڕۆژێك دێت قەسابخانەی مرۆڤ بەدەستی مرۆڤ دەبینین[/caption]

". ئەم قسەیەی داڤینسی زۆركار لە واتسۆن دەكات و تەنانەت دەڵێت هەمیشە ئەم قسەیەم لەبیر بووە و تەواو لەگەڵ ئەم هونەرمەندە ئیتالییەدا كۆك بووم كە مرۆڤایەتی بەرەو داڕمان و قەسابخانە دەچێت لەسەر دەستی مرۆڤ.
سەرباری ئەوەی واتسۆن خواردنی ڕووەك بە هۆكارێكی سەرەكی باشبوونی تەندروستی دەزانێت، ئەوبەردەوامە لەسەر دووركەوتنەوە لە خواردنی گۆشت و پێی وایە كە ئەوە كەڵبەكانی مرۆڤە كە هیچی كەمتر نییە لە كەڵبەی دڕندەكان. واتسۆن پێی وایە مرۆڤایەتی خەریكە بەرەو لەدەستدانی سۆز دەڕوات و بەشێكی زۆری دەگەڕێنێتەوە بۆ بینینی ئەم هەموو خوێنە كە لە بۆنە پیرۆزەكان و لە چێشتخانە و كوشتارگەی ئاژەڵاندا دەڕژێت. ئەو پێی وایە كە بینینی خوێنی ئاژەڵێك بەسە بۆ ئەوەی بینینی خوێنی مرۆڤیش بە ئاسایی وەربگرین.
واتسۆن ئاژەڵەكان بە دایكی مرۆڤایەتی وەسف دەكات و لە شوێنێدا دەڵێت: مرۆڤ تاكە ئاژەڵە كە بە شیری ئاژەڵ گەورە دەبێت و سپیایی ئاژەڵ دەخوات. لێرەوە واتسۆن وای دەبینێت كە سروشت بە زیندەرو ئاژەڵەكانیەوە لە دایكێك دەچێت بۆ مرۆڤایەنی كە شایەنی خواردن نین.
هەرچۆنێك بێت دۆناڵد واتسۆن بە یەكێك لە دامەزرێنەرانی بیری كۆمەڵگەی ڕووەكخۆر لە سەدەی نوێ ناوزەد دەكرێت و ئەمەش دوای خۆی چەندین شوێنكەوتەی جێهێشتووە لە سەروو هەموانەوە نوسەران و فەیلەسوفانی خۆرئاوان كە ڕێژەیەكی زۆریان دەسبەرداری خواردنی گۆشت بوونە و خویان داوەتە خواردنی ڕووەك بۆ دووركەوتنەوە لە تەندروستیەكی خراپ و كوشتنی دڕندەكەی ناوخۆیان.


 

وه‌رگێڕانی: عەزیز ڕەئووف

سەرچاوە:


Vegan society
www.kurdistanyoga.com


[pe_estro_slider id="6"]

له‌باره‌ی ruakxor

ڕووه‌كخۆر‌ : پاراستنی ژیانی هه‌موومانه‌‌ .~ . .

    كۆمێنتی بلوگه‌ر
    كۆمێنتی فه‌یسبووك

0 كۆمێنته‌كان :

إرسال تعليق

HTML5 Icon