له‌به‌رچی ڕوه‌كخۆرم؟
(1)
دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی 4500 بڵاوكراوه و توێژینه‌وه‌ی زانستی، له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری په‌یوه‌ندی زۆربوونی شێرپه‌نجه له‌گه‌ڵ جۆری خۆراكی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا، تیمێكی 15 كه‌سی له‌زانایان" كه‌له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی گه‌وره‌ی سه‌ره‌تان ناسییه‌وه ڕێكخرابوو، گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت له مه‌ترسی توشبوون به‌جۆره‌كانی سه‌ره‌تان دووربێت، ئه‌وه ده‌بێت له ڕوه‌كخۆری سود وه‌ربگرێت، هه‌روه‌ها جه‌ختیشیان كرده‌وه كه، ده‌توانرێت له ڕێگای وه‌رزش و جۆری خۆراكه ڕوه‌كییه‌كانه‌وه و كۆنترۆڵ كردنی كێشی له‌شه‌وه، ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئه‌و ترسانه‌ی كه بۆ ئه‌گه‌ری ئه‌و نه‌خۆشییه هه‌یه كه‌مبكرێته‌وه.
(2)
كوشتنی زیاتر لە دە ملیار ئاژەڵ كە ساڵانە لە ئامادەكردنی خواردندا بەرهەم دەهێندریت لە ویلایەتەیەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا، بەهۆی ئەو سیستەمە خیرایەوەیە كە لەوڵاتە ئاژەڵی پێ بەرهەم دەهێنریت، چونكە وەها ئاماریكی لەو جۆرە تەنیا بە جۆرە ڕیگەیەكی خیرای پیشەسازی دێتە ئاراوە، لە هەمان كاتدا دەبێت بەرهەم هینەرانی ئەو جۆرە ئاژەلانە ڕەچاوی مافی ئەو ئاژەلانە بكەن، وەكو جیگایەكی فراوان و كەش وهەوایەكی پاك و بەركەوتنی تیشكی خۆر و وە هەبوونی جیگای حەوانەوەی ئاژەڵەكانی تیدا بێت، بەڵام "ئەگەر گۆشتی ئاژەلانیك كە بەهۆی خراپی جیگا وە نەخۆش كەوتوون قەدەغە دەكرا، ئەوە گۆشتی هەرزان هەرگیز بوونی نەدەبوو" لە هەمان كاتدا تاكو ئێستا چەندین جار ئەو شوێنانەی كە ئاژەڵی لێبەرهەم دەهێنردرێت، لە بەرانبەر چەندین پیشنیاردا بۆ چاككردنی بارودۆخی شوێنگەی بەخێوكردنی ئاژەڵان ڕووبەڕوو بونەتەوە و كارە نا دروستەكانیان خراوەتە بەرچاو، بەڵام كەمی نرخیان بووەتە هۆی ئەوەی كە داواكاری بە بەرزترین ئاست بگات و شوینی بەرهەم هینانیش رۆژ بەڕۆژ بەهێزتر ببێت، بەشیوەیەك كە لە نیوەی سەدەی رابردوودا شوینی پیگەیاندنی ئەو ئاژەلانە لە ویلایەتەیەكگرتوەكانی ئەمەركیا گۆڕاوە بە شوینێكی شووم و بێ بەزەییانە كە، زۆر جار گەیشتووتە ئەو ئاستەی كە ناتوانریت هیچ پێناسەیەكی بۆبكرێت.
(3)
هەموو رۆژێك 600 كەس لە ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا بەشێوەیەكی لە ناكاو كە تەنانەت فریای ئەوە ناكەون كە بیانگەیەننە نەخۆشخانە گیان لە دەست دەدەن كە 90% ئەوانە كەسانیكین زیاتر بەهۆی نەخۆشیەكەوەیە كە ئەو نەخۆشیەیەیش راستەوخۆ پێوەندی بە خواردنی گۆشتەوە هەیە.
نوسینی: پامیلا ڕایس
وه‌رگێرانی: سه‌عد هه‌ورامی
له‌م گرته‌یه‌دا ڕه‌فتاری نامرۆڤانه له كوشتارگاكاندا ببینه
0 كۆمێنته‌كان :
إرسال تعليق