pineapple: ئاناناس:أناناس
ئاناناس یەكێك لە بەرهەمی ناوچەكانی گەرمێنی ئەمریكایە، كە پێش ئەوەی
لاقی ئوروپاییە كان بگاتە ئەوێ یان باشتر بڵێم پێش ئەوەی ئوروپاییەكان بگەنە
ئەوێ لە لایەن دانیشتووانی (ئەسڵی) ئەوێ (سوورپێستەكان ) دەیانچەقاند وەك
دەرمانی هاسان كاری (گوارش) ١ بەكار دەهێنرا ئاناناس میوەیەكی بۆن خۆش و
بەتامە تامی ئاناناس كە لە ئاوی دەكەن بێ ئەندازە بە تام و خۆشی دەكا بۆنی هەڵو،
سێو، بەهێ، موشكی تێدایە دەتوانن ئاناناس لە باشووری ئێران بە چاكی پەروەردە
بكەن میوەی ئاناناس وەك میوەی كاچ دەچێ بەڵام دوو تا سێ هێندەی میوەی
كاج دەبێ بە عەرەبیش هەر پێی دەڵێن ئاناناس:
تایبەتمەندی ئاناناس
١. ئاوی ئاناناس دژی هەموو ژارێكە.
٢. لە دۆشاوی ئاناناسدا (پاپایین) هەیە كە یەكێك لە فەرماندەكانی گرنگی
گەدە (گەدە)یە.
٣. ئاناناس چونكە ئاودارە میز زیاد دەكا.
٤. میوەی ئاناناس عادەتی مانگانەی ژنان پێش دەخات ئەو ژنانەی
مانگانەكەیان دواكەوتووە بۆ دەرمانی پێش كەوتنەكەی ئاناناسیان بۆ
رەوادیتوون.
5. ئاناناس زۆر خۆشە و خۆراكیە خاوەنی جۆرەكانی ویتامین C و B و A ه ههروهها
ئاسنەكانەكان وەك پتاسیۆم، سیدیۆم، مینیزیۆم، گوگرد، كلر و فوسفۆڕی تێدایە.
٦. ئاناناس یارمەتیدەرێكی باشە بۆ هەزم چونكە (ئانزیمێكی) تێدایە بەنێوی
بڕۆمڵین كە تەڕایی ئەسیدی هیدروكڵۆڕاید لە گەدەدا بەهێز دەكا بۆ
هەزمی پڕۆتئین یا یاریدەرێكی باشە لە هاوایی دوایی هەر ژەمێك بە
مەبەستی هەزم كردنی خواردن دەیخۆن.
٧. گوشراوی ئاناناس تایبەتمەندی دەرمانی حەتمی هەیە بە تایبەت بۆ
ئەوانەی بێ ئیشتیان و دەزگای هاسان كاریان (گوارش ) باش كار ناكا دەرمانێكی فرە باشە.
٨. بۆ كزبوون و رزگاری لە قەڵەوی.
٩. گوشراوی ئاناناس برینی گەدە و ریخۆڵە دەرمان دەكا.
١٠ . گوشراوی ئاناناس هەر لە شیرخۆرییەوە ئەندازەی یەك كەوچكی
قاوەخواردن تا پیری و لە كاركەوتوویی دەتوانن بیخۆنەوە.
١١ . ئاناناس لە خواردنی جۆراوجۆردا بە شێوەی (دسر) و بەستەنی و شیرینی
تێكەڵی دەكەن و بە كاری دەبەن ئەوانە بە ئاناناس تام و بۆن خۆش دەكەن.
وهرگیراوهله: كتێبی كانی ههتوان، تایبهتمهندی میوهكان.
0 كۆمێنتهكان :
إرسال تعليق