Mountain View
نوێ
چاوه‌ڕێكه‌ بۆ داگرتن
HTML5 Icon

(گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسروشت)

 (گه‌ڕانه‌وه‌ بۆسروشت)
بۆ یەکەم جار مرۆڤ ، بە ئادەم و حەوا دەستیپێکرد ؟ یان نەخێر لە خانەیەکەوە ( ئەوەی جاران پێیان دەگووت کرمەکە) دروست بوو؟
گرنگ نیە و وەڵامەکەی خزمەت بەوەناکات کەمن دەمەوێت باسی بکەم. گرنگ ئەوەیە سەرەتا مرۆڤ ڕووت بوو ...ڕووت بوو لە جل و بەرگەوە بیگرە تادەکاتە هونەر،سیاسەت ،زانست ،کلتوور ، ...هتد.
المهم ...واتە مرۆڤ لەهەرکوێوە هاتبێت ،ئەوا بەشێک بووە لەسروشت و تەنانەت ئەگەر لە هیچیشەوە هاتبێتە بوون !!!!ئەوا هەر بوەتە بەشێک لەسروشت .
لەوکاتەوە تا ئێستا چەند ساڵ وڕۆژە ؟ گرنگ نیە بزانین..
گرنگ ئەوەیە ئێستا مرۆڤ شتێکی ترە،نەک خۆی گۆڕاوە،تەنانەت سروشتیشی گۆڕیوە !!
گۆڕان..گۆڕان..
کام گٶران ؟
ئەوە هیچ دەبوو مرۆڤ و سروشتیش بگۆڕێن بمانەوێت یان نا..بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە ئایا ئیمکان نەبوو ئەو بەشە لەگۆڕان کە لەسەر دەستی مرۆڤ کرا باشتر بێت.؟
ئەمڕۆ و لە هەموو شوێنێک ،ئیتر خەریکە ئەم گۆڕانە لەهەموو کات زیاتر،هەم هەستی پێدەکرێت ، هەم خەریکە هەڵوێستگیری !!! لەسەر دەکرێت..
ئەگەر سەردەمانێک ،بەرلە سەدەو بگرە زیاتریش لە ئەوروپا خەڵکانێکی فەیلەسووف و بیرمەند ڕاچڵەکیبن و گوێیان سووک بوو بێت بۆ بیستنی زەنگی ترسناکی گۆڕان و پێشکەوتنی زانستی ،ئەوا ئەمڕۆ ئەم بابەتە لە ناو فەیلەسووفەکان چۆتەدەرەوەو کەسانی زۆر ئاسایی و لەزۆرشوێنی دنیا گوێیان لەم زەنگەیەو ترسێک ،یان لانی کەم ئارەزوویەک لە گەرانەوە بۆ سروشت ( دواوە !!) یان هەیە..
سەیرە..ئینسان بۆ کە بێ پێشکەوتن نابێت.ئێستا خەریکە لێی دەترسێت ؟ ئەوە چی یە دانیشتوانی پایتەختە جوانەکان مەیلی قەراغ شاریان زیادی کردووە بۆ ژیان ؟ ئەوە چی یە میوەکان جوانتر دەبن وبێتامتر ،هەر وەک بڵێی جوانی بە نرخی تام بەدەستهاتووە ؟
سەیرە ،خۆمان لەسەر حسابی کات وژیان بیناکان دەبەین بەئاسماندا کەچی چاوبڕکێ لەگەڵ کوخ و خانووی قوڕ وزۆپای دار دەکەین ؟
چی بووە ؟ مەیلی گەڕانەوە بۆ سروشت و ڕاکردن لە دەست چەنجاڵی خەریکە گلۆباڵ دەبێت !!
بەراست هەست ناکەن ، لەگەڵ ئەم هەموو دەوڵەمەندی پێشکەوتنە هێشتا ڕۆحمان هەژار و کڵۆلەو ڕووتترە لەوڕۆژەی کەبەڕووتی هات و لەسەرەوە باسمان کرد...
لێرەدا دەوەستم چونکە :
1- ئەم باسە مەغدوور دەبێت زیاتر لەسەری بڕۆم لێرەدا و مەنهەجییەتی لەگەڵ نەبێت..ئەمەباسێکی زۆر گرینگ و گەورەیەو ..باسێکی بەردەم بەشەرییەتە لەداهاتووی نزیکدا ..من چیم پێدەکرێت لەگەڵ وەها باسێک!!
2-تەنها ووشەیەکم ووتوە..وەک وڕێنەش سەیری بکەن قبووڵمە و گلەییم نی یە !! تەنها وویستم دەمتان تاقی بکەمەوە .تەنها وویستم داخی دڵم دەربکەم لەبەرامبەر ئەو ناڕەزایەتی یەی کە زۆرێک هەیانە بەرامبەر بە ئەمڕۆی ژیان و جەنجاڵی یەکەی..دواجار دەڵێم..نەک بێزار نیم لەپێشکەوتن تەنانەت مضاعفاتە خراپە ناچاریەکانیشیم قبووڵە ..بەڵام کاتێک دەبینم ئەم پێشکەوتنە بەرگی چاوچنۆکی سەرمایەداری تێدەئاڵێت و کاتێک دەزانم لانی کەم 2500 ساڵ لەمەوبەر فیساگۆرس چی ووتوە و دۆزیوەتەوە لەبواری بیرکاریدا،کاتێک دەزانم پێشکەوتن وداهێنان بۆ پشووی بەشەرەو کەچی بەشەر هەر هیلاکتر..کاتێک دەزانم عەقڵ خەریکە بۆشای ئاسمان و ناو سکی زەوی هەمووی کەشف کردووە،کەچی هێشتا زانست نەیتوانیە بزانێت کە ..برسی نانی دەوێت- نەخۆش عیلاج-هیلاک پشوو - .....سەیرە چ نەزانیەکە ؟ چ داماوی یەکی عەقڵە ؟ کوا پێشکەوتوین ؟
نا بەگێک بۆدواوە ..بۆ دواوە بۆلای خودی مرۆڤ ..
مرۆڤیش بەگێک بۆ دواوە بۆلای سروشت ..
ئنجا پێشکەوتن ،،،،فاروق عبدالله



له‌باره‌ی ruakxor

ڕووه‌كخۆر‌ : پاراستنی ژیانی هه‌موومانه‌‌ .~ . .

    كۆمێنتی بلوگه‌ر
    كۆمێنتی فه‌یسبووك

0 كۆمێنته‌كان :

إرسال تعليق

HTML5 Icon