ئه‌وانه‌ى گۆشت ئه‌خۆن بێ ئه‌وه‌ى هه‌ست به خۆيان بكه‌ن نيوه‌ى ئه‌خلاقى ئينسانى خۆيان له‌ده‌ست داوه
قێزهوهنترين كارێك كه مرۆڤ ئه‌يكات خواردنى گۆشته مرۆڤ تا راددهيهكى ئه‌وه‌نه بالا دلره‌ق و درندهيه ئاماده‌يه بۆ تێر كردنى سكى خۆى هه‌زاران ئاژه‌ل و په‌له‌وه‌ر په‌له‌قاژه‌ى خوێن بكات? بێ به‌زه‌يي و ناميهرهبانى مرۆڤ گه‌يشتۆته راددهيهك هه‌موو سنوره‌كانى دلرهقى و بێ به‌زه‌يي و ناميهرهبانى به‌زاندووه? مرۆڤ به گشتى يا بير ناكاته‌وه يا كه بير‌ى كرده‌وه ته‌نيا بير له به‌رژه‌وه‌ندى و حه‌زه‌كانى خۆى ئه‌كاته‌وه يه‌كێكيش له‌و حه‌زه چهپهلانهى مرۆڤ بريتيه له كوشتن و سهربرينى ئاژه‌لان? چهپهليهك مرۆڤ ئه‌وه‌نه ريسوا و نابوود ئه‌كات له پێناو ژه‌مه خواردنێك ئاماده‌يه هه‌زاران ئاژه‌ل بكوژێت، من نازانم مرۆڤ كه‌ى بايي ئه‌وه‌نه ميهره‌بان و ئاقل ئه‌بێت كه تێ بگات سهربرينى به‌رخێك هيچ جياوازيهكى نيه له‌گه‌ل سهربرينى منالێك? ئاخر هه‌ردووكيان هه‌ستيان هه‌يه هه‌ردووكيان هه‌ست به ئازار‌و ترس ئه‌كه‌ن هه‌ردووكيان حه‌ز ئه‌كه‌ن خۆش بژين و دوور بن له ناخۆشى? كهوايه ئێمه‌ى مرۆڤ بۆ له پێناو ژه‌مه خواردنێكدا گيان له‌مان بسهنينهوه ئايا به‌مه ئه‌خلاقى ئێمه ناكه‌وێته ژێر گه‌وره‌ترين پرسيارهوه? گه‌ر مرۆڤ ويژدانى هه‌بێ و كه‌مێك ئه‌قلانه بير بكاته‌وه ئه‌وا ئه‌و پرسياره له خۆى ئه‌كات ئاخۆ گه‌ر ئه‌وان له ئێمه به هێزتر بوونايه و هه‌مان ئه‌و كرداره قێزهوهنهيان له‌گه‌ڵ ئێمه بكردايه كه ئێمه ئهيكهين تۆ بلێ ى ئه‌و كات ئێمه هه‌لوێستمان چى بوايه? ده‌ى ئه‌ى مرۆڤ گه‌ر بۆ چركه‌يه‌كيش بێت بير له‌و ديمه‌نه بكه‌وه كه ئاژه‌لێك هاتووه براكه‌ت يا كچه‌كه‌ت يا خوشكه‌كه‌ت يا دايكت به‌به‌رچاوى تۆوه سه‌ر ئه‌برێ و گۆشته‌كه‌ى ئه‌كاته ژه‌مه خۆراكێك بۆ خۆى? بير بكه‌وه تۆ بلێ ى ئه‌و كات هه‌لوێستت چى بێت و چۆن بير بكه‌يته‌وه?
گه‌ر له هه‌ر روانگهيهكهوه بروانينه گۆشت خۆرى ئه‌وا ئه‌گه‌ينه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ى مرۆڤ به هيچ شێوه‌يه‌ك گۆشت خۆر نيه به‌لكو ئه‌و كاره‌ى پتر لادانێكى ناهۆشيارى و نا ئه‌خلاقيه به‌داخه‌وه ئه‌گينا گه‌ر له شێوه‌و پێكهاته‌ى جه‌سته‌ى مرۆڤه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ين تا ئه‌گاته كاريگهريه خراپه‌كانى خواردنى گۆشت به‌سه‌ر جه‌سته‌ى مرۆڤه‌وه ئه‌وا بۆمان روون ئه‌بێته‌وه گۆشت خۆرى شتێك نيه جگه له حه‌زێكى چهپهلى مرۆڤ له پيناو به‌ده‌ست هێنانى خۆشى خۆى ئينجا گرينگ نيه ئه‌مه له كوێوه سه‌رچاوه‌ى گرتووه و كێ له‌م نێوه‌نده‌دا زه‌ره‌رمه‌ند ئه‌بێت? چونكه لاى مرۆڤ گرينگ ئه‌وه‌يه زۆرترين چێژ ده‌سته‌به‌ر بكات ئينجا گرينگ نيه چۆن و به چى و له چى?
جه‌سته‌ى مرۆڤ به هيچ شێوه‌يه‌ك له گۆشت خۆر ناچێت بۆ نمونه ئه‌و ئاژهلانهى گۆشت ئه‌خۆن ئه‌توانن له تاريكيدا ببينن به‌لام مرۆڤ ناتوانێ? ئاژهلانى گۆشت خۆر ئه‌توانن له مه‌ودايه‌كى دووردا بۆنى نێچير بكه‌ن و به هۆيه‌وه راوى بكه‌ن به‌لام مرۆڤ ناتوانێ له مه‌ودايه‌كى دووردا بۆنى هيچ شتێك بكات? ئاژهلانى گۆشت خۆر ريخۆلهيان زۆر كورته و گۆشت ماوه‌يه‌كى كه‌م تيايدا ئه‌مێنێته‌وه كه‌متر ژه‌هراوى ئه‌بێت به‌لام ريخۆلهى رووه‌ك خۆره‌كان به مرۆڤيشه‌وه دريژه و سه‌ره‌نجام گۆشت ماوه‌يه‌كى زۆر تيايدا ئه‌مێنێته‌وه كه ئه‌بێته هۆى ژه‌هراوى بوون? ئاژهلانى گۆشت خۆر ئه‌توانن تا مه‌ودايه‌كى زۆر را بكه‌ن به دواى نێچيرهكهيان به‌لام مرۆڤ ناتوانێ? ئاژهلانى گۆشت خۆر ئه‌توانن گۆشت به خاوى بخۆن به‌لام مرۆڤ ناتوانێ?ئاژهلانى گۆشت خۆر كهلبهيان هه‌يه بۆ ههلدرينى گۆشت به‌لام مرۆڤ نيه‌تى? ئه‌مانه و چه‌ندين نمونه‌ى تر كه ئهيسهلمێنێ مرۆڤ له رووى جه‌سته‌ييه‌وه بونه‌وه‌رێكى رووه‌ك خۆره نه‌ك گۆشت خۆر ئه‌وه‌ى مرۆڤيشى كردۆته گۆشت خۆر چاوچنۆكى و به‌رژه‌وه‌ندى خوازى و نه‌بوونى هۆشياريهكى پێويسته كه وا له مرۆڤ بكات بير بكاته‌وه كه خواردنى گۆشتى به‌رخێك يا بالندهيهك هيچ جياوازيهكى نيه له‌گه‌ل خواردنى گۆشتى مرۆڤێك?
به هۆى پێشكه‌وتنى زانستى پزيشكى و ده‌رونى پسپۆره‌كانى ده‌رونزانى و پزيشكى پهييان به زۆر گاريگهرى نێگه‌تيڤ بردووه به‌سه‌ر نه‌خۆشه‌وه و چه‌ندين تاقى كردنه‌وه‌ى گه‌وره كراوه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى گۆشت ئه‌خۆن و ئه‌و كه‌سانه‌شى كه رووه‌ك خۆرن ده‌ره‌نجامى تاقى كردنه‌وه‌كان زۆر نێگه‌تيڤ بووه به‌سه‌ر گۆشت خۆره‌كان چونكه ده‌ركه‌وتووه ئه‌و كه‌سانه‌ى گۆشت ئه‌خۆن حه‌وت جار له مرۆڤه رووهكيهكان توندوتيژ ترن وه كه‌م عاتيفه ترن? وه يه‌كێك له پرۆفيسۆره ده‌رونيه‌كان ئه‌لێت هه‌ر كه‌سێك گۆشت نه‌خوات زۆر ئه‌سته‌مه بتوانێ مرۆڤ بكوژێت چونكه خواردنى گۆشت يا كوشتنى ئاژه‌ل و په‌له‌وه‌ر سه‌ره‌تاى دروست بوونى ره‌گى توند‌و تيژيه له مرۆڤ?
تيرۆرسته‌كان كاتێك خه‌لك ئاماده ئه‌كه‌ن بۆ سهربرينى ئه‌وانى دى سه‌ره‌تا فێريان ئه‌كه‌ن چۆن سه‌رى په‌له‌وه‌ر ببرن دواتر به‌رخ دواتر گا تا ئه‌گاته مرۆڤ چونكه مه‌حاله مرۆڤ بتوانێ سه‌رى مرۆڤ ببرێت گه‌ر پێشتر سه‌رى ئاژه‌لى نهبريبێت?
واته سه‌ر برينى ئاژه‌ل رێگايه‌كه بۆ دروست كردنى تيرۆرست و مرۆڤى شهرانى و توند‌و تيژ ، ئه‌و كه‌سانه‌ى شێخ زانا له كورستان پێ ى گهياندبوون بۆ سهربرينى مرۆڤ سه‌ره‌تا فێرى كردبوون چۆن سه‌رى ئاژه‌ل و په‌له‌وه‌ر ببرن?
به دلنياييهوه باسه‌كه زۆر له مه زياتر و قولتره وه قسه‌ى زياتر هه‌ڵ ئه‌گرێ و پێويسته مرۆڤ خۆى تێك بشكێنێت و سه‌ر له نوێ خۆى دروست بكاته‌وه و گۆرانكارى له‌هه‌موو ئه‌و ههلسوكهوتێكى خۆى بكات به تايبه‌ت له خواردندا چونكه مه‌سه‌له‌ى نه‌باتى به‌راى من مهسهلهيهى پتر ئه‌خلاقى و ئينسانيه نه‌ك فيكرى و مهعريفى ، بۆيه هيوادارم له ئێستاوه به خۆماندا بچينه‌وه و دوور بكه‌وينه‌وه له خواردنى هه‌موو جۆره گۆشتێك .
0 كۆمێنته‌كان :
إرسال تعليق