پێویستیه خۆراكیه‌كانی له‌ش
بۆ دروستكردن و پێكهینانی شانه و خانه‌كانی له‌ش یان بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی خانه په‌ككه‌وتووه‌كان و جێگرتنه‌وه‌ی خانه له‌ناوچووه‌كان، توخمی جیاواز پیویسته، كه ئه‌وانیش ده‌بێت له رێگه‌ی ماده خۆراكییه‌كانه‌وه ده‌ستمان بكه‌وێت، تیۆر و لێكۆڵینه‌وه‌كان جه‌ختیانكردۆته‌سه‌ر: پرۆتین – چه‌وری – كانزاكان – نیشاسته - ڤیتامینه‌كان و ترشه‌كانیان به‌م شێوه‌یه چه‌سپاندووه:
خۆراكی ماده پێكهێن: ئه‌و مادانه ده‌گرێته‌وه كه پڕن له پرۆتین وه‌ك ( قارچك – پاقله‌كان “سۆیا، نۆك، لۆبیا، نیسك، فاسۆلیا“ بێگومان گۆشته‌كان و هێلكه‌ش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام ئێمه باسی ناكه‌ین، چونكه ئه‌و ماده‌یه له ڕوه‌كه‌كانه‌وه باشتر ده‌ستده‌كه‌وێت و هه‌روه‌ها ئێمه باسی خۆراكی مرۆڤ ده‌كه‌ین!) میوه رۆنداره‌كان وه‌ك (گوێز – باده‌م – فستق – بوندق) ئاردی (گه‌نم و جۆ) ماده هه‌ویرییه‌كان: وه‌ك په‌تاته و خۆراكی وزه‌به‌خش بۆ كارلێكی سوتان وه‌ك: شه‌كر و میوه‌شیرینه‌كان. خۆراكی پڕچه‌وری وه‌ك : زه‌یتون – باده‌م – گوێز – بسته(باده‌می زه‌وی). خۆراكی پڕنیشاسته وه‌ك : سۆیا - گه‌نم – گه‌نمه‌شامی.
خۆراكه ماده‌ی به‌رگری پێكهێن: ئه‌و ماده خۆراكیانه ده‌گرێته‌وه كه، پڕن له خوێ كانزاییه‌كان وه‌ك : تواوی سه‌وزه‌كان و خۆراكه گیاییه‌كان له‌سه‌روشیانه‌وه گه‌نم.خۆراكه پاڵده‌ره‌كان: ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه، پڕن له سیلۆز(ڕیشاڵ) وه‌ك: سه‌وزه جۆراوجۆره‌كان و چێشته گیاییه‌كان. خۆراكه یارمه‌تی ده‌ره‌كان: ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه پڕن له ئه‌نزیمه‌كان وه‌ك: سه‌وزه‌جۆراوجۆره‌كان.
خۆراكه پڕ ڤیتامینه‌كان: سه‌رجه‌م ئه‌و ڕوه كانه (سه‌وزه و میووه )ی به كاڵی به‌كارده‌هێنرێن، یان كه‌متر گۆڕانیان به‌سه‌ر هێنراوه، چونكه هه‌میشه به گه‌رم كردن ڕێژه‌یه‌ك له سوده‌كه‌ی له‌ده‌ستده‌دات.
0 كۆمێنته‌كان :
إرسال تعليق